ئەغريبە بە بازنەکانی دەستی گفتوو گۆ لەگەڵ باوکە پيرەکەی ئەکات

Wednesday, 07/09/2022, 21:23

3232 بینراوە


گۆرانی ئەيدير(ئافافا ئاينۆفا) تەمەنی ۳۷ 

ساڵە وەرگێڕدراوەتە سەر ۲۳ زمانی جيهانی گۆرانی بێژی ئەمازيغی گەورە ئەيدير ئەيڵێتەوە . ئەم گۆرانيە بەشێکە لە داستانی ئەمازيغی. ڕووداوەکانی دە قەڕن پێش ئێستا بۆ مان ئەگێڕێتەوە . باسی وەرزی زستانی ئەمازيغيەکان ئەکات لەباکوری ئەفەريقا کەزۆر جياوازی هەيە لەگەڵ شوێنەکانی تر کە ژيانيان سادەو ساکارە. خەڵکی دێيەکە گەنجەکانيان خەريکی زەوی هەڵکندن و کشتوو کاڵن ، ئافرەتەکان خەريکی خوری رستنو چنينن بۆ جل و بەرگ . مناڵەکان لەدەوريان کۆئەبنەوەو خەون بەوە ئەبينن کە زستان بڕوات بەفروو شەختە بتوێتەوە بەهارێکی خۆش بێت و پڕبێت لە بەرووبووم و جۆرەها ميوەی رەنگاو رەنگ. بەڵام مانگ و ئەستيرە لەبەرچاوان وون ئەبن و زستانێکی پڕ بەفروو بارانە ! گۆرانی بێژی گەورەی ئەمازيغی ئەيدير بەگۆرانی باسی چيرۆکی کچێک دەکات بە ناوی (ئەغریبە) . کچە ئەمازيغی ئەغريبە چوار خووشك و برای بچووك و لەگەڵ باوکێکی پير بە ناوی (ئەينوفا) ی هەيە ! ئەينوفا ناتوانێ ئيش بکات ئەغريبە ی کچی ئەچێتە ئيش کردن لە کێڵگکەی خۆيان ئشی کشتووکاڵ و مەڕداری ئەکات . ئەغريبە بە سندريلای جەزائری ناسراوە تەمەنی بچووکە بەڵام بەو تەمەنەوە ئەچێتە ئێش کردن بۆ ئەوەی بژێوي ژيانی خوشك و براو باوکە بەتەمەنەکەی دابين بکات ! تاوەکوو ڕۆژ ئاوابوون خەريکە تاريك دادێ ئينجا بەرەو ماڵ دەگەرێتەوە.ئەغريبە کەدەگەرێتەوە هەندێ خواردن و ميوەو سەوزە ئەباتەوە بۆ مناڵەکان و باوکی . ڕۆژێك لەڕۆژان خەڵکی دێيەکە گوێ بيستی دەنگێك ئەبن ! زۆر دەنگێکی ترسناك و ناخۆش بوو خەڵکەکە هەموويان ترسان هەرکەس بەچەك هاتە دەرەوە تاوەکوو بزانن ئەودەنگە ترسناکە چيە ؟ بەڵام هەر زوو دەنگەکە بزربوو کەس هيچيان بۆ ئاشکرا نەبوو . لەو ڕۆژەوە خەڵکی دێيەکە لەترس و دڵەڕاوکێ ئەژيان کە زانيان گياندارێکی ترسناك لە دێيەکەيان ئەژی . کە ئەغەريبە زانی بەباوکی ووت باوکە گيان نابێت دەرگا لەکەس بکەيتەوە تاوەکوو ئێواران کاتی ڕۆژ ئاوابوون من دێمەوە ! ئەغريبە لەگەڵ باوکی رێك کەووت لەسەر چەند ووشەيەکی نهێنی ، تاوەکوو باوکی دەرگای لێ بکاتەوە بێتە ژوورەوە . کاتێ ئەغەريبە لەدەرگا ئەدات باوکی پێ ی دەڵێ ئەتۆ کێي ئەغريبە دەڵێ (انسخل آ لدي تابوورتا آفانا ايفونآ) بەمانای باوکە آينوفا دەرگاکە بکەرەوە من کچەکەتم ئەغريبە ! لەدواييدا بازنە زيوەکانی دەشەقێنێ باوکە ئەيناسێتەوەو دەرگاکە ئەکاتەوە . ژيانيان بەم شێوەيە بەردەوام دەبێ ! تاوەکوو ڕۆژێکيان گياندارە ترسناکەکە گوێ بيستی گفتوو گۆی نێوان ئەغريبەو باوکە آينوفا ئەبێت ! بۆ بەيانی ئێوارە ئەغريبە درەنگ ئەگەرێتەوە گورگەکە دەنگی خۆی وەکوو دەنگی ئەغريبە ئەکات شەقە شەقی بازن دروست ئەکات لەدەرگا ئەدات ئەڵێت باوکە آينوفا دەرگاکە بکەرەوە من کچەکەتم ئەغريبە بەڵام باوکەکە زۆر ووريا ئەبێت ئەزانێ کچەکەی نيە دەرگا ناکاتەوە بەڵام مناڵەکان دەست ئەکەن بەگريان خەڵکی دێيەکە گوێبيستی گريانی مناڵەکان ئەبن ! هەموويان بەيەکەوە دەست ئەدەنە چەك ئەرۆن بەرەو ماڵی باوکە آينوفا ! هەرکەئەگەنە بەردەرگا چی ببينن گياندارێکی رەش و ترسناكی زۆر گەورە لەبەردەرگای باوکە آينوفا وستاوە بەڵام باوکە آينوفاە دەرگای نەکردۆتەوە . خەڵکەکە بەيەکەوە دێنەدەست لێي هەرلەوێ ئەی کوژن کاتێ ئەغريبە دەگەرێتەوە ئەبينی خەڵکی دێکە گشتيان لەبەردەم ماڵەکەيانە کە ئەبينی باوك و خوشک وبراکانی سەلامەتن زۆر خۆشحاڵ ئەبێت زۆر سووپاسی خەڵکیی دێکەيان ئەکات کە چەندە جوامێرن ! کۆرانی بێژی ئەمازيغي آيدير زۆر بەووردی باسی جوانی دێکەيان ئەکات لەکاتی زستان جوانی بەفروو چياکان ، باسی باپيرەوو، داپيرەو ژيانيان ئەکات کە چەندە سەختە ژيانيان بۆ خۆ گەرم کردنەوەو پەيداکردنی بژێوی ژيانيان . باسی چيرۆکەکانيان ئەکات باسی گەنجە ئازاو دڵسۆزەکان ئەکات کەمێژوو هەرگيز ئەمانە لەبيرناکات نەمرن ئەوانەی داهێنەرن ! 

تێبينی :

 ئەم چيرۆکە لە جەزائيروو مەغريب سەری هەڵداوە ! 
دوو بۆ چوون هەيە بۆ کۆتاييەکەی بۆچوونی يەکەم : ئەوەيە خەڵکی دێيەکە گياندارە ترسناکەکە ئەکووژن .
بۆچوونی دووەم :باوکە آينوفا دەرگا ئەکاتەوە گياندارە دڕندەکە بە باوکە آينوفا ئەڵێ هەر ئەبێت بتخۆم با لە پێيەکانت دەست پێبکەم تاوەکوو نەتوانی خۆت ڕزگار بکەی لەدەستم ڕاکەی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە