وردەكارییەكانی پشت هەڵچونەكەی قوباد تاڵەبانی

Wednesday, 07/09/2022, 21:37

6711 بینراوە


دوای یانزدە ساڵ و دە مانگ لەحكومڕانی -قوبادتاڵەبانی- تاكە مەیدانێك تیای سەركەوتوبوو، ئەو ڕۆڵە حەساسەی بوو كە پارتی ڕایسپارد بۆئەوەی تۆڵەی -60- شەست ساڵا جەلالیزم لەهەردوو پارێزگەی سلێمانی و هەڵەبجە بكاتەوە!. پارتی بەهۆی -قوبادتاڵەبانی- بەودوو پارێزگایەی سەلماند ئەگەر نەبنە كۆیلەی بارزانی، ئەوا بەشیان هەر نەبونی خزمەت و قەیرانی موچە و زەریبەیە. 
 كەواتە هەڵچون و هەڕەشەكانی قوباد تاڵەبانی بۆچی بوو؟.
 مەسرور بارزانی وەعدی بەقوباد تاڵەبانی داوە بۆ جاری سێیەم ببێتەوە بەجێگری سەرۆكی حكومەت،   تا لەبۆ خەڵكی كوردستانی بسەلمێنێ ئەوە هەر باوكی نییە كە خولی سێیەمی هەیە و هەر پارتی نیە بەدەست بنەماڵەیە. بەڵام قوبادتاڵەبانی بۆ وەرگرتنەوەی ئەم پۆستە توشی ئیحراجییەكی زۆر هاتووەو هەڵچوە و دەستی كردوە بەهەڕەشە چونكە:-
-:هەمو سەرۆك فەرمانگە و مودیرعامەكانی سلێمانی و هەڵەبجە بەئیمزای خۆی دانراون، هەموو پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری و ماستەرپلان و تەنانەت پرۆژەكانی كەرتی تایبەت لەسەرەتا و دواقۆناغدا بەئیمزای خۆی پەسەند یان ڕەت ئەكرێنەوە. لە كۆبونەوەكەیشیدا بەڕوونییەوە ئیعازی دانێ ئەگەر لۆبیەك بۆ پشتیوانی نەكەن ئەوا هیچیان لەپۆستەكانیان نامێننەوە. هەڕەشەی لێكردن كە هیچ مودیرعامێ ڕێگە بەخۆپیشاندانی كارمەندەكانی نەدات و ئاگاداری كارمەندەكانیان بكەنەوە قسە و دەربڕینی ناڕەزایی بۆ كەناڵەكان قەدەغەیە.
-:قوباد تاڵەبانی بەئاشكرا هەمو مودیرعامەكانی ئاگاداركردەوە كە ڕێكەوتنیان لەگەڵ پارتی هەیە و بۆ ئایندەیش بەردەوامە، ڕێگە بەدروستبونی هیچ لۆبیەك دژ بەپارتی نادرێت لەسلێمانی و كارئاسانی بۆ كادیرانی پارتی لەسلێمانی و هەڵەبجە بكرێ.
-:مودیرعامەكان ئاگاداركرانەوە هیچ زانیاریەك دەربارەی داگیركاریەكانی و زەویوزاری گشتی و گەندەڵیەكان نەدركێنن  چونكە نهێنی حكومەتە. 
-:كارئاسانی بۆ كۆمپانیاكانی سەربە كۆمپانیای قەیوان كە تائێستەیش لە باجی گومرگ و زەریبە بەخشراون. 
-:بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە ئاگاداركراونەتەوە كە خۆپیشاندانی مامۆستایان و خوێندكاران لەم چەند مانگە قەدەغەیە تا كابینەی تازەی حكومەت دەستبەكار ئەبێ و چارەسەری كێشەكانیان لۆ دەكرێت.
من وەك چاودێرێكی دارایی لێرەوە ئەڵێم جگە لەوەی –قوبادتاڵەبانی- لەم دووكابینەیەی حكومەت هیچ پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەدانی لەپارێزگەكانی سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجام نەداوە و لێرەیشەوە بەكورتی باس لەخیانەت و  ئەو بارگرانیانە ئەكەم كە خستیەئەستۆی خەڵك:
-: تێكدانی پرۆژەكانی كەرتی ژێرخانی سلێمانی و هەڵەبجە وەك فرۆشتنی كارگەی چیمەنتۆی بازیان- فرۆشتنی زەوی كارگەی چیمەنتۆی سەرچنار- تێكدان و فرۆشتنی سایلۆی سلێمانی، سوتاندنی هەزاران دارسنەوبەری رێگای جادەی راپەرین وتاسڵوجە بۆ كردنەوەی دەیان دووكان و پێشانگا، بەخشینی دەیان هەزار مەتر بەبازاڕەكانی ماجدمۆڵ، رەشەمۆل، فامیل مۆڵ، كاسۆمۆڵا كە هەمو زەویەكانی موڵكی گشتین.
-:پیلان بۆ داگیركردنی زەوی و بینای كارگەی جگەرە و بەردەركی سەرا.
-:قاچاخچێتی بەغازی چەمچەماڵ و هەرزان فرۆشتنی بەڵام خەڵكی چەمچەماڵ قەیرانی غازیان هەیە.
-:هێنانی جۆرەها كۆمپانیای چاوچنۆكی نەوت كە ئێستا خەریكی بیرلێدانن لە قەرەداغ و شارباژێڕ.
-:چاودێری وردی ناوچەی قەندیل و پەكەكە بۆ خاتری پارتی و توركیا بەمەش هەفتانە بەفرۆكەی بێفڕۆكە و بەجاسوس و چاوساغی ناوخۆ، گەریلاكانی پەكەكە تیرۆر و شەهید ئەكرێن.
-:ساڵانە هەزاران فەرمانبەر تەقاویت ئەبن، قوبادتاڵەبانی وەك بەڵێنی دابوو یەكەمەكانی پەیمانگە و زانكۆكانیشی دانەمەزراند، هەلی كار كە دروشمێكی خۆیەتی بووە فشەی سەرتەنور.
-:دانانی جۆرەها زەریبە لەسەر كاسبكاران و دوكاندار و بازرگانان ئەمەیش بۆتەهۆی گرانبونی كاڵاوشتومەك.
-:دانانی باجی ڕێگەوبان و ژینگە و كامێرای مرور لەسەر شۆفێران.  
-:بڕینی جۆرەها دەرماڵە لەكارمەندان و مامۆستایان.
-:راگرتنی پلەبەرزكردنەوە بۆ موچەخۆرانی وەزارەتی ناوخۆ (بەڵام حیمایەكانی خۆی و مەسعود و مەسرور... ئەو بڕیارە شمولیان ناكات).
-:ڕاگرتنی دابەشكردنی زەویوزار بەسەر فەرمانبەر و مامۆستایان.
-:ڕاوەستانی خزمەتگوزاری بۆ كۆڵان و شەقامەكان
-:گرانبوونی كرێی ئاووكارەبا و وەرگرتنی پارەی زبڵانە.
-:زیاكردنی پارەی وسوڵاتی خزمەتگوزاری لە فەرمانگەكانی حكومەت.
-:خواردنی جۆرەها پارەی خزمەتگوزاری وەك پارەی نەخۆشخانەی هیوا، بودجەی پایتەختی رۆشنبیری-: بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەڵەبجە.
-:خورانی پارەی دوسایدكردنی ڕێگای كەلار و دەربەندیخان و شارباژێر و هەڵەبجە.
-:نەمانی پارە لەبانكەكان هەركەس پارەی لەبانك دانابێ نەبۆتەوە بەساحێبی!.
-:داگیركردن و فرۆشتنی سەیرانگاكان وەك دوكان و قەشقۆڵی و چاوگ لە هەڵەبجە و فرۆشتنیان لەڕێگەی بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزار بەحیمایە و دەستوپەیوەن و نۆكەرەكانی خۆی
-:لاوازكردنی دادگاكان لەڕێگەی دانانی حاكمی حیزبی
-:بڕینی دەرمان و كەلوپەل لەنەخۆشخانە حكومیەكان و كەمكردنەوەیان، بایەخدان بەكردنەوەی نەخۆشخانەی كەرتی تایبەت كە هی خۆی و حیزبەكەیەتی.
-:بڕینی بودجە و داخستنی چەندین بەش و كەمكردنەوەی كۆلیجەكانی زانكۆ و پەیمانگە حكومیەكان بەڵام كردنەوەی جۆرەها زانكۆ و پەیمانگەی ناحكومی كە زۆربەیان هی كۆمپانیای قەیوانن. 
-:بڕینی بودجەی ڕێكخراوە مەدەنی و رۆشنبیریەكان بۆ ئەوەی نازناوی پایتەختی رۆشنبیری بۆ سلێمانی هەر بەناو بمێنێتەوە.
-:رێگەنەدان بەكردنەوەی چەند مەرزێكی نێودەوڵەتی لە هەڵەبجە و بتوێن و كەلار تا كاڵاو پێویستی لەمەرزی حاجی ئۆمەرانی ژێردەستی پارتیەوە زیابكات.
-:قورسكردنی  باجی كۆمپانیا گەورەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و كارئاسانی بۆ گواستنەوەی مۆڵەتەكانیان بۆ هەولێر تا لەوێ باج و سەرانە بدەن بەمەش پارێزگەكانی سلێمانی و هەڵەبجە زۆركەمی كردوە.
-:ڕاگرتنی بودجەی چەند بەنداوێك كە بوەهۆی قەیرانی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگەكانی سلێمانی و هەڵەبجە.
دیارە خیانەت و غەدرەكانی قوبادتاڵەبانی لەم دوو پارێزگایە ڕێژەكەی زۆرزیاترە و بەنیازم بیكەمە كتێبێك و پێویستم بە یارمەتی هەمووكەسێكە لەهەربوارێكدا بۆ ئەوەی سەرەداوی تاوانەكانیتری دەرهەق بەپارێزگەكانی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرا بكەینەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە