شاژنە ئەلیزابێس هێمایەک بۆ دادپەروەری

Saturday, 10/09/2022, 10:31

3810 بینراوە


شاژنە ئەلیزابێس هێمایەکی گەورە بوو بۆ دادپەروەری و پایەکانی دیموکراسی و سەروەری یاسا و شارستانیەت و یەکسانی هاوڵاتیان ، شاژن شای ژن بوو بۆ گەورەو بچوک ، خۆزیا هەموو شاو شاژنەکانی دونیا وەکو ئەلیزابێس بونایە لە بچوکەوە بۆ گەورە  هاوخەم و خەمبار بونایە بۆ ماڵئاوایی کردنی لە ژیان . 
شاژنە ئەلیزابێس وەک هەر هاوڵاتیەکی تر باجی دەدا لە بەریتانیا و هیچ بنەماو یاسایەک ڕێگر نییە لەوەی رەخنە بگریت لە بنەماڵەی شاهانە بەڵام خەڵکەکە ڕێز لە بنەماڵەی شاهانە دەگرن چونکە دادپەروەرو دیموکراتخوازن و زوڵم و ستەم لە هاوڵاتیان ناکەن و دەست لە کاروباری سیاسەت وەرنادەن و بێلایەنن لە هەلبژاردنەکاندا  . 
کۆتا دیداری شاژنە ئەلیزابێس دوو ڕۆژ لەمەوبەر بوو لەگەڵ لیز ترەس کە لەلایەن شاژنەوە ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە بەریتانیا و دوێنێ چوارشەممە، کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرە باڵاکان وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە کە بڕیار بوو ئەنجامی بدات ، دوای کۆچی دوایی ( شاژنە ئەلیزابێس )کوڕە گەورەکەی (شازادە چارڵز) کە ئێستا تەمەنی گەیشتووەتە ٧٣ ساڵ، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێتە پاشای بەریتانیا و سەرۆکی (١٤) وڵاتی دیکە، لەوانە ئوسترالیا و کەنەدا و نیوزلەندا .  
شاژنە ئەلیزابێس بەتەمەنترین شاژن بوو لەسەر ئاستی بەریتانیا و جیهان کە ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردو ماوەی ٧٠ ساڵ و ٤ مانگە لەسەر تەختی پاشایەتی مایەوە ، شاژنە ئەلیزابێس لەگەڵ (١٤) سەرۆک وەزیران ژیاوە، لە وینستن چەرچڵەوە (١٩٥٢-١٩٥٥) تا بۆریس جۆنسۆن ، هەروەها شاژنە ئەلیزابێس  لەگەڵ( ١٤)سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەتەوە، لە هاری ترومان (١٩٤٥-١٩٥٣) تا جۆ بایدن ، چاویشی بە ٤ پاپا کەوتووە لەوانە : پاپا یۆحەننا بیست و سێیەم (١٩٦١)، پاپا یۆحەنا پاوڵی دووەم (١٩٨٠-٢٠٠٠)، پاپا بینیدیکت شازدەهەم (٢٠١٠) و پاپا فرانسیسکۆ (٢٠١٤).
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٨ـی ٩ـی ٢٠٢٢ (شاژنە ئەلیزابێس ) لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە