بەیاننامەی بەرەی یەکگرتووی کورد بە بۆنەی دەست درێژی سەر خاتو شلێری ڕەسوڵی لە مەریوان.

Tuesday, 13/09/2022, 18:35

3356 بینراوە


لە کۆنەوە وتوویانە هاوتای وشەی "زنا" لە فەرهنگ و زبانی کوردیدا نیە. لە کۆمەڵگای کوردیدا وشەی وەک دڵداری, حەز لێکردن, دۆست, یار, دەزگیران ..... هەبو کە لە پێگە و جێگەی خۆیان دا ڕێزدار بوون. ئەمە لە خۆیدا هەڵگری مانای ڕێز دانانە بۆ بنەماڵە و ڕەچاوکردنی بنەما ئەخلاقیەکانە. بە داخەوە لە چەند دەیەی ڕابووردوو و بە تایەبەت ساڵانی پێشووەوە حاڵەت و ڕووداو گەلێک دەبیندرێت و دە بیسترێت کە ناخۆش, دڵ تەزێن و بڕێ جار دەگاتە ئاستی قێزەون بوون. گرنگە تاوان لە کوێ, بە دەستی کێ و لە سەر کێ ئەنجام دەدرێت. بە پێی داتاکان, ژنان بە تایەبەت و دواتریش کورانی تازە لاو وەک قوربانی دەست درێژی سیکسی زۆرترین ڕێژەیان هەیە و پشکی شێریان بەر دەکەوێت. بە چەندین هۆکاری جیا وەک کەڵک وەرگرتنی خراپ لە سیستمی نوێ و دنیای مەجازی ' ئینترنت و سەتالایت ۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیس بوک, واتساپ و ئینستاگرام و....... بە کەڵک وەرگرتن لە فێڵ و تەڵەکەی وەک خزمایەتی  یان فرسەت هێنان به شێوازی جۆراوجۆر تاوانی خۆیان لە سەر قوربانی ئەنجام دەدەن.             
بەداخەوە ئەتوانین بڵین کە ڕوودداوی سەر خاتوونی جوانە مەرگ  شڵێر ڕەسوڵی نە یەکەم جار و نە دواجاریش دەبێت. گرنگە تاوانبار کێ بێت و پشت بە چ هێزێکی تاکە کەسی, بنەەماڵەیی و هتد ببەستێت. بەڵام پێویستە چالاکانی مەدنی و فەرهەنگی و سیاسی وەک دیارەیەکی چەند لایەنەی کۆمەڵایەتی پێناسەی بۆ بکەن و ڕێگە چارەی گونجاو بۆ کەم کردنەوەی ئەم سەرەڕۆیی و کارە دوور لە ئەخلاقانە بدۆزریتەوە.
بەرەی یەکگرتووی کورد سەرە خۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری خاتوو شلێر و خەڵکی مەریوان و هەموو خەڵکی کورد دەکات و لەم خەم و پەژارەدا خۆی بە هاوخەم دەزانیت و  هەر چەشنە بێ ڕێزی و دەست درێژی سە تاکی کۆمەڵگا و بە تایەبە خوشکان و دایکانی بە شەرف, بە تووندی محکوم دەکات و داوی لە لایەنە چالاکەکانی ناوکۆمەڵگا ئەوەیە بە هەر شێوەیەکی ئەمڕۆیی و سەردەمیانە بەرنگاری ئەو جۆرە هەڵس و کەوتانە ببنەوە. لە لایەکی تر, لە لایەنە پێوەندی دارەکانی دەسەڵات و بە تایەبەت لایەنی یاسایی و دادگا داواکارین ئەم کەیسە و باقی  پەروەندەی لەم جۆرە بە جیدی چاویان لی بکرێت و لایەنی تاوانبار بە شێوەیەکی عادلانە بخرێتە بەر محکەمە و سزای گوناجاو بدرێت. تا کەمی لە برینی بنەماڵەی قوربانی و کۆمەڵگا ساڕێژبێت و کەسانی نەفس نزم و هەل پەرست چی تر نتوانن هەڵس و کەوتی بەو جۆرە بەرانبەر بە خوشکان و دایکانمان کە لە ڕاستیدا خوشک و دایکی خۆیشیانن بکەن. 
بەرەی یەکگرتووی کورد  1401/06/19

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە