* له ساڵی 680ی زاینی شاژنه ئه‌مازیغی دیهیا به هێزی دیاری خۆی و میلهتهكهیهوه توانی به‌رگری له وڵاته‌كه‌ی بكات له دژی روما ن و عه‌ره‌بی داگیركه‌ر و بووه هێمای ژنان له ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی و ژیری و زیره‌كی ، دوژمنانی پێش دۆسته‌كانی رێزیان لێده‌گرت.
* لا خۆشمان مێژوو شایه‌تی بۆ ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی و سه‌ركردایه‌تی شه‌ری قورس و حوكمرانی قه‌ده‌م خێر و لێزانی حه‌بسه خانی نه‌قیب و رۆشنبیریی مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌لانی و سه‌لیقه‌ی و لێزانی عادیله خانم و زه‌ریفه خانم و گولًَناز خانم ده‌دات،.
ئه‌مه مشتێكه له خه‌روارێك، ژن ئاوابوو له مێژوودا، سه‌ركرده و حاكم و پاشا و ژیری و زیره‌كی و عه‌قڵ و رۆشنبیری، به‌ته‌نیا یان له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا وڵاتی به‌رێوه‌ده‌برد و به دامه‌زراوه‌یی ده‌كرد و پێشی ده‌خست و پلانی دادهرێژاو و مه‌مله‌كه‌تی پێشیدهخست، كه‌چی عه‌با له‌سه‌ر و و خاوه‌ن ره‌شماڵ و به‌ره‌ڵاكانی بیابان هاتن و ئه‌م زه‌ویه‌یان داگیركرد و كه‌لتوری خۆیان به زه‌بری هێز سه‌پاند و ژنیش بووه عه‌وره‌ت و ناقصهتو ئه‌لعه‌قل.