سواری شەپۆلی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک مەبن

Saturday, 17/09/2022, 15:55

3963 بینراوە


تایبەتمەندیەکانی حیزبیی دۆڕاولەوە دایە کە لە کەناری خەباتو تیکۆشان پاڵی داوەتەوە وقسەی زل زل دەوەرێنێ.ماوەی سێ دەیە زیاترە  حیزبەکانی کوردستانی ئیڕان لە ناو کەمپەکانی باشوری کوردستاندا زەویگیر کراون وچآویان لە عەردوئاسمانە کە ئاڵوگۆڕێکی ناونەتەوەیی ببێتە هۆی رووخانی کۆماری ئیسلامی وئەوانیش بەسواری سەیارە وپاسپۆڕتی ئێرانی شۆڕبنەوە بۆ ئەو بەشە لە وڵات.
خەڵک لە کوردستانی ئێران دوای ئەو گشتە نەهامەتیانەی کە بە دووقۆڵی و هاوتەریب دەگەڵ کۆماری ئیسلامی بەسەر خەڵكتان هێناوە داییمە هەستوسۆزی بەرپرسانە وێڕای بیانوویەکی سیاسی لەو دەگەڕێن کە دەست بە خۆنیشآندان بکەن ودوکان وبازاڕیان گاڵە بدەن.ئەوەش مافێکی سرووشتیی وبوێرانەیە لە ئاست خاکی کوردستان وخوێنی شەهیدان.
ئەوەی کە بۆ کۆمەڵگای ئازادو هوشیارجێگای پرسیارە ئەوەیە کە داییم ئەوحیزبانەی کە خۆیان وەک نوێنەریی کورد دۆزی رەوای کورد نیشآن دەدەن.کەڵک لە هەلەکان وەردەگرن وسواری شەپۆلی ناڕيزایەتیەکان خەڵک دەبن.
لە کوشتن وگیان لەدەستدانی مەهسای کوردیش خەریکە ئەو سناریویە دووپات دەبێتەوە.خەڵک ناڕآزین. لە بیانوویەک دەگەڕێن کە رقی پیرۆزی خۆیان کە نزیکەی ٤٣ ساڵە پەنگی خواردۆتەوە هەڵڕێژن.هیچ حیزب وسازمانێک ئەو مافەی نییە کە لە ناوکەمپەکاندا خۆی وەک قارەمانێک نیشآن بداولە خوێنی مەهسای کورد خاوەن دەرکەوێ.
ئیووە هاوتەریب دەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەستوسۆزی بەرفراوانی خەڵكتان بریندار کردوە.کاتی خۆی بڕە دەسەڵاتێکاتان لە ناو خۆی وڵات بۆ ماوەیەکی کورت لەدەستدابوو،جگە لە شەڕی ناوخۆیی ودرۆدەلەسەی حیزبیی وراکردن وبە تەنێ هێشتنەوەی خەڵک هیچ کارنامەیەکی ئەوتۆتان لە بەردەستدا نییە.
ئێستیش مەبنە پاڵەوانی رووداوەکانی ئەو چەند رۆژە لە کوردستانی ئێڕان.نە کۆمەڵگا نە دونیای دەرەوە هیچ حیسابێکتان بۆ ناکا.دەرس لەو ئەزموونە تاڵە وەرگرن لە باشووری کوردستان وببینن چۆن لەبەر چآوی دونیای درەوە رەش هەڵگەڕآون.
پیامی خەڵک بە شەهید کردنی مەهسای کورد روون وئاشکرایە.ئەوە ئیووەن کە دەبێ شەرم لەو بنەماڵانە بکەن کە جگەرگۆشەکانیان بەرۆژی روون وبەئاشکرا شەهید دەبێ،کەچی تۆفانی نوح ناتان بزوێنێ.لەداهاتووی رزگاریدا دەتوانن چاو لە چآوی خەڵکانێک بکەن کە ئێوە منداڵەکانتان بەکوشتداو،ژیانی کەمپنشینیتان بەسەرداسەپا؟ئەوەی بەسەرئێوەدا هاتووە داستانی ئەشکەوتێكە کە خەڵكی بێ خەبەروخەوتووتێیدا سەریان ناوەتەوە.
ئەگەر رۆژی دووشەممەی حەوتووی داهاتوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەر شەهیدکردنی مەهسای کورد دوکان وبازاڕیش دابخڕێن،هیچ پەیوەندیەکی بە حیزبە کەمپنشینەکانەوە نییە،خەڵک تووڕەن ولە بیانوویەک دەگەڕێن تا هەستی خۆیان بەرانبەربە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی دەرببڕن.سواری شەپۆلی ناڕەزایەتیی خەڵک مەبن.خەڵک هوشیارە چاکتان دەناسێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە