قازی محەممەد چۆن بۆتە یەکەم سەرۆککۆمارویەکەم سکرتێری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان؟

Saturday, 17/09/2022, 21:11

4775 بینراوە


 خشتی یەکەم

هەرکات بەننایەک یان مێعمارێک خشتی یەکەمی دیوارێکی خوار دانا،ئەو دیوارە تاسەرخوار دادەنرێ.لە ناو رێكاریی حیزبییش هەروایە.حیزبێک یان رێکخستنێک لە سەرەتاوە بەخواریی وکەموکورتیی بناغەکەی دامەزرا،تاسەر هەرئاوا دەمێنێتەوە.ئەو داستانی دامەزراندنی حیزبی نادێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕانە کە بە تازەگی دوای ١٦ ساڵ لە دابڕآن وشەڕە جنێووشەڕە چەقۆلە ناوکەمپەکانی کۆی سەنجەقدالە باشووری کوردستان بۆ جاڕێکی دیکەش پێکەوە جووت بوونەوە وبوونەوە یەک حیزب بەشآییولۆغانیش پێشووازیان لەو یەکگرتنەوە کرد!تا دابڕآن ولێكترازانێکی دیکەش خوداغەفورڕەحیمە.
 بنەماڵەی قازی محەممەد کە بە رەگەزکوردنین وگورجستانین هاتنە رۆژهەڵاتی کوردستان و خۆیان لە شاری مهاباد دۆزیەوە ولەو شارەدانیشتەجێ بون ودرێژەیان بەژیانداوە.رووداوەکان هاتن وچون، تا گەیشتە سەردەمی دەست ڕۆیشتوویی قازی محەممەد وبنەماڵەکەی.
شەڕی دووهەمی جیهانە خەریک بووبەرەو تەواوبون بچێ.ئیتردونیایەکی نوێ بەرە ودابەشکردنی بەشێک لە رۆژهەڵاتی ناوین خەریک بوودەستی پێ دەکرد.رەزاشآی ئێڕان وەلانراوسورگون کرا بۆ دەرەوەی ئێڕان.کوڕەکەی کە تەمەنی ٢٢ساڵ دەبووجێگای باوکی دەگرتەوە.
شەڕی گەرم بەرەوکۆتایی دەچوو،شەری سارد وشەڕی بەرژەەندیی لە نێوان زلهێزەکانەوە چەکەرەی کردبوو.ئێڕان کە وڵاتێکی گرینگیی ستڕاتیژیکیی بووکەوتە بەرتەماحی رووس وئامریکاووڵاتانی ناوچەیی.رووسەکان تەماحی نەفتی باکوری ئیڕان دایگرتن.بۆ گەیشتن بە ساتوسەودای سیاسیی باشترین رێکار کۆماری ئازەربایجانی ئیڕان کۆماری مهابادودامەزراندنیی کاتیی کۆماری مهاباد وئازەربایجان بووە.

قازی محەممەد چۆن بووبە کەسی یەکەم لەناوحیزبدا

بۆ گەیشتن بە مافەرەواکانی نەتەوەیەک رێکخراوە وحیزبیی شۆڕشگێڕوکەسانی لێهاتوووخۆنەویست قسەی یەکەمی پێێە.بۆ دامەزراندنی هەر حیزبێکیش سەرەتا ناوی ئەو حیزبەوئامانجی ئەو حیزبە وکارگێڕان وبەرێوەبەرانیی ئەو حیزبە بە پاڵپشتیی جەماوەر دێتە گۆڕەپانی سیاسەت ودەست دەکا با کاروتێکۆشآنی حیزبی ونەتەوەیی.
لە پێکهێنانی کۆنفڕآنس و کۆنگرە وکۆڕووکۆبوونەوەی حیزبیی وخۆپاڵاتنی کەسانی خۆش ناوولێهاتوویە کە قەوارە وچوارچێوە وداهاتووی تێکۆشآنی ئەو حیزبە دیاری دەکردرێ.مەرجی سەرەکیش پێکهێنانی فەزایەکی پڕلە دێمۆکڕآسیە کە دەنگدانی ئازاد، بەشداربوانی کۆنگرە دەبێتە هۆی هەڵبژاردنی ئەو کەسانە کە هەست بە بەرپرسایەتی دەکەن وئەرکەکانی خۆیان دەست نیشآن دەکەن بەڕێوەی دەبەن.

خودای راستان بابەتێکە وئەفسانە سازیش بابەتێکی دیکەیە:

دەتوانم زۆر بەڕاشکاوی ئەوە بڵێم،هەرئێستێ لە مستەفای وهیچڕی وخالید عەزیزی بپرسی قازی محەممەد چۆن بۆتە یەکەم سکرتێری ح،د،ک،چۆن بۆتە یەکەم سەرۆک کۆماریی مهاباد،سەری لێدەرناکەن لە بەر لێکترازان وشەڕی ناوخۆیی ودەست بردن بۆ چەک بەرانبەر بە یەکتر!.بناغەی ئەوحیزبە لە سەرخاکی کوردستان دانەمەزراوە وبیانی بەسەریاندا سەپاندووین.بۆیە وەتی ئەو حیزبە هەیە تووشی قەیران وناکۆکیی ودووبەرەکایەتی ولێکترازان بۆتەوە.سیاسەت لەسەر بنەمای درۆوئەفسانە سازیی ناگاتە ئامانج.نموونەوی زیندوو سەردەم دوای ١٦ ساڵ لێکترازان بووە لە نێوان هەردووک لایەن.کاتێک دوای ١٦ ساڵ دووبارە یەک دەگرنەوە لەجیاتی کاردوئەندام ولایەنگرەکانیان پرسیار بکەن کە هۆی لێکدابڕانتان چی بووە ویەکگرتنەوەتان بە پێی کام ئامانج بووە،دەست دەکەن بە شآییولۆغانی یەکگرتنەوە!خشتی یەکەمی دیواری ئەوحیزبە بە خواری دانراوە بۆیە تا ئەوسەردەمەش بە خواریی دەچێتە سەر.خودای راستان بابەتێكی وئەفسانەسازیش بابەتێکی دیکە.

چۆنیەتی سەرۆککۆماریی وسکرتێریی قازی محەممەد:

بەرێز عەلی کەریمی لە کتێبی ژیان وبەسەرهاتی عەبدوڵڕەحمان زەبیحیدا/  مامۆستا عولەما / کە بەرهەمی خۆیەتی بەوشێوەیە باس لە چۆنیەتیی سکرتێریی قازی وسەرۆککۆماریی قازی محەممەد / رەوانی شآد بێ/ دەکا:
...زۆر جاران روانگەی خۆمەوە لە سەرئەم پرسە لە گەڵ رێبەرایەتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان،دوای ئەحمەد تۆفیق دەربڕێوە.ئەوان هەمیشە خۆیان لەو پرسانە دزیوەتەوە وبە لاڕێیاندا بردووە.بۆ نموونە:رۆژی دامەزراندنی ح،د،ک،بۆتە ٢٥ی گەلاوێژ،کە زۆر بەڵگە هەن هەیە کە ئەم رۆژەرێککەوتی رۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد /  ژێ،کافە /.لە بەرئەو هۆیە کەوتوومەتە بەر تانە وجنێوی دێمۆکڕاتەکانی فاڵانژورێبەرایەتی وەک جەلیل گادانی و...
بەوتەی رۆژنامەی کوردستان لە رۆژی ٢٣ی ئۆکتۆبری ساڵی ١٩٤٥ی زایینی ئەو حیزبە دامەزراوە...ئەوە چەندی بە چەندە؟
من / مەبەست بەرێز عەلی کەریمی / یە.پێموایە هەمووپڕۆسەکە دوای چونی هەیئەتی سابڵاغ / جاری دووهەم / بۆ باکۆ(بۆ لای باقرئۆف) وگەڕانەوەیان وتێكدانی ،ژێ .کاف، بە بێ زەبیحی،قاسم قادری،دڵشاد رەسوڵی،(ئەوانە ئەوکات لە تاران لە ناو زینداندا بەند کرابون) هەموو پڕۆسەکە وەک سیناریویەکی خێرا تێپەڕێوە وگوێچکە بە زۆر ئوسول ورێکاریی حیزبیی نەدراوە وبە ماوەیەکی زۆرکورت / ٣مانگ / کۆماری مهابادیان دامەزراند! چونکە لە شاری تەورێز فێرقەی ئازەربایجان حکومەتی راگەیاندبوو.ئیتر لە ناو شاردا/ مهاباد / تۆمارێکی چەند میتریی دەگیڕن وئیمزا بۆ راگەیاندنی ،کۆمەڵەی دێمۆکڕات، کۆ دەکەنەوە.هەڵبەت بۆ رازی کردنی خەڵک و ژێکافیەکان وشەی / کۆمەڵەشی / تێدەخزێنن.لەو راگەیاندنەدا کە بە ئیمزای ٧٢ کەس کە زیاتر ئاغاوەت وسەرۆک عەشیرە بووە،دامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان رادەگەینرێ! (پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە پێش ئەو راگەیاندنە هاتنەوەی قازی محەممەد لە لای باقرئۆف پێی گووترابوو کە ژێ ،کاف ،دەبێ هەڵوەشێتەوە وحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دەبێ جێگای بگرێتەوە).لە هیچ کوێدا باسی سەرۆک حیزب نەکراوە تا ٢ی رێبەندان کە قازی محەممەد بۆ خۆی،خۆی وەک سەرۆک کۆماروسەرۆکی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دەناسێنێ!(سەرنج: بەوواتایە بە بێ بەستنی کۆنفڕآنس وکۆنگرە وکۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان وپرس وڕآ بە خەڵکی شارەزاولێ‌هاتوو،خۆی دەکاتە یەکەم کەسی حیزبی ویەکەم سەرۆککۆمار).
کۆتا وتە:
بەردی بناغەی هەر خانوویەک کە بە سستی دامەزرا،ئەو خانوویە بەرگەی لافاووبوومەلەرز یەکی چوک  ناگرێ.ئەوە رابووردووی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانە کە بە بێ بەستنی کۆنگرەی یەکەمی ئەو حیزبە درێژەی بە چآلاکی داوە.هیچکات باسێک لە کۆنگرەی یەکەمی ئەو حیزبە نەکراوە،چون ئەو کۆنگرەیە قەت نەبەستراوە.لە سەرووی بابەتەکە بە روونی شی کراوەتەوە.لەوەتی ئەو حیزبە هەیە لە ناو قەیراندا ژیاوە وبۆ داهاتووش هەرئاوا دەمێنێتەوە.دوای ٧٥ ساڵ زیاتر لە تەمەنیی ئەو حیزبە،دەبینین چۆن لە باشووری کوردستان ولە کۆی سەنجەق زەمینگیر بووە.چاوەڕوانی ئاڵوگۆڕیکی ناونەتەوەیین کە وێنەی ساڵی ١٩٧٨ شۆڕ بنەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان وبە قسەی خۆیان ئەزموونی باشووری کوردستان ڕاگوێزن بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە