KURDISTANPOST
نەخۆشێك
لە نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر چی ڕوویدا
Saturday, 17/09/2022, 20:41
5337
بینراوە
نەخۆشخانەی دەروونی، کە سەر بە نەخۆشخانەی کۆمارییە (مستشفا جمهوری) خراپترین شوێنە بۆ نەخۆش، وەکو دەڵێن ئەگەر کەسێکی دەرون ساغیش بکەوێتە ئەو شوێنەوە، بە شێتی لێدەردەچێت. ئەم شوێنە جگە لە پیس و پۆخڵییەکەی، ژاوەژاو بوو جێگای ئەوە نییە نەخۆش لێی ئیدارە بکا، دەنگە دەنگی حەڕەس و داواکردنی خواردن و سیگارە لە لایەن نەخۆشەوە، کە ئەیان بردین بۆ ناو گۆڕەپانەکە، پیسی و گوو بەدی دەکرا، ئەمە جگە لە توڕەیی هەندێک حەڕەس، چەند جار خۆیان لێتوڕە کردین. نەخۆش میزی دەکرد بەخۆیدا و دەنگی پرخە پرخ دەهات، تەقەتەقی دەرگا و بەیانیانیش زوو هەموانیان بانگی دەرەوە دەکرد.
ئایا کەس بە حاڵی ئەو خەستەخانە و نەخۆشانە دەزانێت؟
نەخۆشێک
نەخۆشێك
© 2019- Kurdistanpost