دەڵێن بۆ ڕەخنە لە ئیسلام دەگریت.!

Saturday, 17/09/2022, 19:55

4657 بینراوە


ئەوانەی واز لە ئاینی ئیسلام دەهێنن، لە ماوەی سێ ڕۆژدا یان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ناو ئیسلام یان دەبێت بکوژرێن. ئیسلام لەکەس قبوڵ ناکات واز لە دینەکەی بهێنێت و بە ئازادانە بیروباوەڕێک بۆ خۆی هەڵبژێرێت، بەڵکو تاک و کۆمەڵگاکان ناچار دەکات بەسەری کزو ملی شۆڕەوە وابەستەی شەریعەتەکانی بن.
‎مَنْ بَدَّلَ دِينَهُ فَاقْتُلُوهُ
‎هەر کەسێک دینەکەی خۆی گۆڕی، بیکوژن.
‎صحیح البخاري، کتاب اسْتِتَابَةِ المُرْتَدِّينَ وَالمُعَانِدِينَ وَقِتَالِهِمْ حُكْمِ المُرْتَدِّ وَالمُرْتَدَّةِ وَاسْتِتَابَتِهِمْ، رقم الحديث 6922
‎لەمێژووی دەسەڵاتی ئیسلامدا بەهەمیشەیی هەڕەشەو سوکایەتی و دەربەدەرکردن لەسەر ئەوکەسانە هەبووە کە وازیان لە ئیسلام هێناوە یان بەنیاز بوون وازی لێ بهێنن، موسڵمانان کارێکیان کردووە کەس جورئەتی ئەوە نەکات بڵێت چیتر من موسڵمان نیم، بەجۆرێک ترس و ڕقی خۆیان نیشانی هەڵگەڕاوەکان داوە کە ناچاریان کردوون لە ناخ و بیرکردنەوەیاندا وازیان لە ئیسلام هێنابێت بەڵام بەڕووکەش وەک موسڵمانان جارە جارە نوێژ بکەن و ڕۆژوو بن، بەم شێوەیە تا مردنیان بەدووڕوویی ژیاون.! 
‎کوشتنی هەڵگەڕاوەکان لە ئیسلامدا حوکمێکی نەگۆڕەو بەهەمیشەیی بەردەوامە، تەنها لەبەر ئەوەی واز لە ئیسلام دەهێنن و هیچی تر، دەیانکوژن.! دووبارەی دەکەمەوە: تەنهاو تەنها واز لە ئیسلام بهێنن و هیچ قسەو ڕەفتارو گوناهێکی تریان نەکردبێت، یەک ڕەخنەشیان نەگرتبێت، بچوکترین سوکایەتیشیان نەکردبێت، بە چاوێکی بێڕێز تەماشای قورئان و موسڵمانیشیان نەکردبێت، کەچی هەر دەیانکوژن.! 
‎کوشتنی هەڵگەڕاوە یەکێکە لە حوکمە هەر نا ئینسانی و هەرە هەمەجیەکانی مێژووی کۆن و نوێی مرۆڤ، بەهای مرۆڤ ناهێڵێت، ناخ دەکوژێت، کەرامەت دەڕوشێنێت، ئازادیەکانی دەکاتە خۆڵەمێش، ژیانی دەکاتە قەقنەس. کە قسەیەکیش لەم بارەیەوە بکەین بەگژماندا دەچنەوەو پێمان دەڵێن بۆچی ڕەخنە لە ئیسلام دەگرین.!!
‎موسڵمانان کردویانە بەخوو، بە موسڵمانبوونی کەسێک شاگەشکە دەبن، کەسێک ببێتە موسڵمان، ئەگەر ئەلفوبایەکیش لە دینەکە نەزانێت، هەر شانازی پێوە دەکەن و ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، بەڵام ئەگەر لێی پەشیمان ببێتەو واز لە ئیسلام بهێنێت، ئیتر موسڵمانان ناڕەحەت دەبن، لە دەروونیاندا هەست بە نەقس دەکەن، هەست بە کەموکوڕی دینەکەیان دەکەن، ئیتر کەسەکە سەد زاناش بێت، کە دەسەڵاتیان بوو هەر دەیکوژن.
‎موسڵمانە سادەو ئیماندرە دڵپاکەکان ئەم ڕاستیانە نازانن و بۆشیان ڕوون بکەیتەوە هەر باوەڕ ناکەن، چونکە لە ویژدانی خۆیانەوە ئیسلام هەڵدەسەنگێنن، نەک لەڕێی دەقە تۆمارکراوە باوەڕپێکراوەکانی ئیسلامەوە.
‎گەر هەڕەشەی کوشتنی هەڵگەڕاوەکان لە ئیسلامدا نەبوایە، یان سوکایەتیان پێنەکراباو و دەربەدەریان نەکردبنایە، ئێستا شتێک  
‎  نەمابوو پێی بگوترێت  ئیسلام.   
‎لە 99٪ کوردی باشوور شافعی مەزهەبن، یەک لە فتوا بەناوبانگەکانی ئیمامی شافعي  ئەوەیە گەر پیاوێکی موسڵمان زینای لەگەڵ ژنێک کردو دوایی بەو زینایە منداڵێکیان بوو، منداڵەکەش کچ بوو، ئەوە بۆ پیاوەکە حەڵاڵە زەواج لەگەڵ ئەو کچەی بکات چونکە لە ئیسلامدا زەواج لەگەڵ کچی خۆت بە گانی حەرام، حەڵاڵە. فقال الشافعي: الزنى بالمرأة لا يحرم نكاح أمها، ولا ابنتها، ولا نكاح أبي الزاني بها، ولا ابنه.
‎ ئەوانەی لە ئەوروپا دەژین، ئاگادارن لە ناو ملیاران کەسداو لەماوەی چەندین ساڵدا ئینجا بە دەگمەن ڕووداوێک ڕوودەدات کە کەسێکی بی ئایین دەستدرێژی سێکسی کردبێتە سەر کچ و خوشک و دایکی خۆی، ئەگەر ڕووبدات تا ماویەکی زۆر ڕاگەیاندنەکانی ئەوروپا باسی دەکەن و دەیکەنە هەواڵێکی جیهانی. 
‎بەڵام لە زیندانی کۆمەڵگا ئایینیەکاندا چەندین کارەساتی لەم شێوە تاوانکاری و بێ ئەخلاقیانە دەدۆزینەوەو بە دەگمەن نەبێت کەس باسیان ناکات.
‎تاوانی دەستدرێژی سێکسی، نەک هەر بۆ کچ و خوشک و دایک، بەڵکو بۆ هەموو خانمێک، پێش ئاینەکانیش هەر تاوان و بێ ئەخلاقی بووە، ڕەتکراوەیە، پێویستیمان بە ئایین نیەو هەر لەبنەڕەتدا ڕەفزه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە