گەڕان سەباحی غالب


راوێژکارەکەی دەزگای پاراستن سەباحی غالبی بناسن

Saturday, 17/09/2022, 22:09

28246 بینراوە


پێم خۆشە بۆ ناسینی کاک سەباحی غالبی، هەندێ بەدرەوشتی ئەو پیاوەتان بۆ ئاشکرا بکەم، کە بۆ خۆدامەزراندن بەقسەی پاراستن لەگەڵ منی کردوە.
35 ساڵ پێش ئەمڕۆ کاک حاجی برایم شیرخۆر ژمارەی تەلەفۆنی منی دابوو بە کاک سەباحی غالبی و پێی گوتبوو لە لەندەن پەیوەندی بەکاک سەردار پشدەریەوە بکە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات، کاک سەباح پەیوەندی پێوەکردم و منیش وەک خاوەن رەوشتێکی کوردەواری دەرگای ماڵم بۆ کردەوە و لەو 35 ساڵەدا دەستی کەم هەفتەی دوو جار هاتۆتە سەر مێزی نان خواردنی من. هەندێ جار بێجگە لە خۆی خەڵکی تریشی دەهێنا، من وەک برایەکی رۆشنبیر تەماشام دەکرد، سودی لەو رێزلێ گرتنەی من وەرگرت و زیاتر خۆی لە ماڵ و منداڵم وەرگرت، دڵنیام کە ئێوە دەزانن من وەک ئۆپۆزسیونی دەسەڵات خۆم نیشان داوە و نەرۆیشتومە ناو هیچ لایەنێک.
کاک سەباح بۆ خۆدامەزراندن، لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە پەیوەندیدا بوو، پاراستنی پارتیش ئەوەی بەدەرفەت زانی، کە لە رێگای کاک سەباحەوە پەیوەندیم پێوە بکات و داوای گەڕانەوەم لێبکات بۆ لای پارتی، منیش ئەوەم لا پەسند نەبوو، فریوم نەخوارد. پاراستن کە زانی کاک سەباح نەیتوانی فریوم بدات، کەوتە بەدڕەوشتی و بە کاک سباحی گووت، هەوڵ بدە خۆت لە بوکەکانی نزیک بکەرەوە و فریویان بدە. ئیتر کاک سەباح رۆیشتە ناو گۆمی بەدرەوشتیەوە و بە بوکەکانی منی گوتبوو دەتوانم لە پاراستن داتان بمەزرێنم و موچەتان بۆ ببڕمەوە. بوکەکانیشم لەبەر ئەوەی خەڵکی رۆژهەلات بوون، داواکەی کاک سەباحیان پەسند کردبوو.
لەسەرەتادا داوای دزینی کلیلی مێمۆری (Password)ی کۆمپیوتەرەکەی منی لێکردبوون ئەوانیش دزیان و دایانە کاک سەباح، لەدوایدا داوای دزینی ئەو بەڵگە و نامە و کاغەزانەی لێکردبون کە بۆم هاتوون و لای خۆم کۆم کردبوونەوە، ئەوانیش هەموو نامەکانیان دابووپێی، سەباحیش چەند نامەیەکی لێ هەڵگرتبوون و ئەوانەی، کە بۆ پاراستن سودی نەبوو، لە جێگای خۆی داینابوونەوە، بەدوای ئەوەدا بە بووکەکانمی گووتبوو، کە داوای جیابوونەوە لە کوڕەکانم بکەن و ئەوانیش بە قسەی کاک سەباحیان کرد، کاک سەباح لە نزیک ماڵی خۆیان خانوی بۆ گرتن و جانتایەکی دیپلۆماسی، کە پڕ بوو لەنامەی دیپلۆماسی من، ئەو جانتایەشی پێ دزین.
 بوکەکانم هەر یەکەی دوو منداڵیان هەیە لە 15 ساڵ بەرەو خوارن. منداڵەکان لەگەڵیان نەرۆیشتن لای باوکیان و من مانەوە. کاک سەباح هەموو یارمەتیەکی دادگایی دان ئێستاش بۆ شکاندنی من لەگەڵ خۆیدا بە ماڵە کوردەکانەوە دەیانگێرێ.
پاراستن کە ئەو بەدرەوشتیەی بە کاک سەباح کرد، وەک راوێژکاری خۆیان دایان مەزراندووە و موچەیان بۆ بڕیەوە، ئێستا ئەو بۆ خۆدەرخستن بە خەڵک دەڵێ، کەوا بە پلەی وەزیری خانەنشین کراوم، ناڵێ بە راوێژکاری پاراستن.
 لە کۆتاییدا سەباحی غالبی کە خۆی و زۆر کەسی تر بە رۆشنبیری دەزانن، جا ئەگەر ئەمە حاڵی رەوشتی رۆشنبیری کورد بێت، پێم وابێ کلتوری کوردی بەتەواوی شێواوە، لەلایەکی ترەوە خۆی بە ئیسلامیش دەزانێ و نوێژ دەکات و رۆژوو دەگرێت، ئەگەر ئەوەش رەوشتی ئیسلامێک بێت، بەمانای ئەوە دێت، کە ئیتر ناتوانین باوەر بە ئیسلامیەتیش بکەین.

بە پێویستمزانی ئەو چەند دێڕە لەسەر ئەم کابرا هەلپەرستە بنووسم، تا خەڵکی بە باشی بیناسێت.

براتان سەردار پشدەری
لەندەن ١٥/٨/٢٠٢٢

کوردستانپۆست ئەم پرسیارانە ئاڕاستەی کاک سەباحی غالبی دەکات (کلیک)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە