نهێنی سەیارەی گۆشتەکە چی یە؟

Tuesday, 20/09/2022, 20:29

5661 بینراوە


پێشتر لە بابەتێکدا باسی ئەوەم کرد کە کۆمەڵێک مرۆڤ کار بۆ ڕەپتیلیەن دەکەن و کۆمەڵێک تر هەن کە لە  ڕەپتیلیەن بە هێزترن بە ناوی درەیکۆ.. ئەم کۆمەڵە لەسەر وزەو گۆشتی مرۆڤ دەژین. ئێستا بۆتان ڕوون دەکەمەوە کە چۆن کۆمەڵی کەباڵ گۆشت و وزە بۆ درەیکۆکان دابین دەکەن بە چی شێوازێک و لە کامڕێگاوە مرۆڤیان بۆ دابین دەکەن.

درەیکۆ

کاتێک ترامپ لەسەر حوکم بوو پارەیەکی باشی تەرخان کرد بۆ دیوارێک لە نێوان مەکسیک و ئەمریکادا تا بێگانەکانی مەکسیک یان خواروی ئەمریکا بە نایاسایی داخڵی ئەمریکا نەبن.

ترامپ ئەم کارەی لە خۆوە نەکرد، ئەم کارەی کرد تا ڕێگری بکات لە قاچاخچێتی مرۆڤ..چونکە کۆمەڵی کەباڵ ساڵانە ملیۆنەها دۆلار پەیدا  دەکەن لە ڕێگای کڕینو فرۆشتنی منداڵەوە.

دیوارەکەی ترامپ

چەند هەفتەیەک دوای دەستبەکار بونی جۆ بایدن، جۆ بایدن بڕیاری دا کە سنورەکان بکرێنەوە بە ڕوی مەکسیک و خواروی ئەمریکادا، ئەوە بوو ئەوکات بە جارک دوو ملیۆن کەس هانە سەر مەرزی ەئمریکاو دەیانویست داخڵی ئەمریکا ببن.

پەنابەران لە پاڵ دیوارەکەدا

ئەوەی لەبەر چاوی میدیاکان کرا و کەس هیچ ئیهتیمامێکی پێ نەدا ئەوە بوو ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەر داخڵی ئەمریکا بوون، لەبەر زۆر ژمارەکان کەس نەیدەزانی کێن و چەند کەسن..

هەربۆیە کە داخڵ بوون لە سنوری ئەمریکاوە بە پاس بەرەو ناو ئەمریکا بەڕێیان دەکردن، بەڵام ئەوەی کە نهێنی بوو لەم کەین و بەینەدا ئەوە بو کە کۆمەڵێک پاس بەرەو شوێنێکی نادیار چون، واتە هەمو پاسەکان بۆ ئەو شوێنە نەچون کە بە شوێنی مەبەست ناوبرابو بۆ پەنابەرەکان.

ئەوانەی کە بۆ شوێنی نادیار بران، هەمویان لە سەربازگەیەک کۆکردنەوەو پاشان پەیمانی ئەوەیان پێدان هەمو ئیقامە وژیانێکی گونجاویان بۆ دابین بکەن، ئەوەی ئەوانی لێ بێ ئاگا بون ئەوە بوو ئەو کەسانە هەڵبژێردرابون بۆ ناو ئەو پاسانە کە کەسیان نیەو بە تەنها سەفەریان کردوە، ئەمە لە ژن  و پیاو منداڵ.. ئەمانە لە دوای هەڵبژاردنەکە برانە بنکەیەکی ژێر زەوی کە  ڕەپتیلیەنو  درەیکۆی تێدا دەژین لەوێ کرانە قوربانی..

درەیکۆکان حەزیان لە گۆشتی فرێشی مرۆڤە بەڵام حەز دەکەن پێش خواردنی مرۆڤەکە مرۆڤەکە بترسێنن تاوەکو لە وزەکەشی سود وەرگرن. درەیکۆ چەند چێژ لە گۆشتی مرۆڤ دەبینێت دوو هێندە چێژ لە وزەکەی ەبینێت.

ترامپ  و کۆمەڵی دژە کەباڵ لەم کردارانە بەئاگان، ئەوەی کە کیو باسی دەکات و دەڵێت شەستەو  ڕەهێڵە بە ڕێگاوەیە و دەست لەکەس ناپارێزێت، مەبەستیان ئەوەیە لەم ماوەیەدا ترامپ دێتەوە سەر حوکم و ئەوکات ئەمانە هەموی ڕاپێچی دادگای گەل دەکات.
هەڵبەتە ئەوەی کە دیارەو میداکان هیچ گرنگی پێ نادەن ئەوەیە کە ترامپ دادگای بڵای بردۆتەوە کە جۆ بایدن بە تەزویر هاتۆتە سەر حوکم..واتە بۆی هەیە پێش ٢٠٢٤ ترامپ بێتەوە سەر حوکم ئەگەر لە مانگی پێنجی ٢٠٢٣ دا نەیکوژن.

جا کاتێک کە دەڵێن پاسی گۆشتەکە هات مەبەستیان لەو پاسەیە کە مرۆڤی بێ کەسی  تێدایەو بەرەو بنەکەی درەیکۆکان دەیانبەن..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە