جەعفەر کەریمی

https://www.facebook.com/profile.php?id=100009381381277


راستییەکان حەشار نادرێن

Monday, 09.26.2022, 5:41

1742 بینراوە


هۆشی مین تێکۆشەری بە ناوبانگی وڵاتی ویەتنام گووتنێکی بەنرخی هەیە کە هیچکات کۆن نابێ وهەردەم تازەیە، ئەویش ئەوەیە کەدەڵێ: تەنیا مردووهەڵە ناکا. بەوواتایە گیانلەبەریی زیندوو تا ئەورۆژەی زیندوویە تووشی هەڵە هەردەبێ. لە فەرهەنگیی سیاسیشداکاتێک مرۆڤێک دەست دەداتە کاری سیاسی ویان فەرهەنگیی یان ئابووری، بەسەر هەڵەشدادەکەوێ.  بۆیە ژیان بە رەخنە پێش دەکەوێ وگەشە دەکا. مرۆڤێکیش کە رەخنە وەرنەگرێ بە زیندوویی مردووە. 
لە راستیدا هەڵەکردنیش سنووری خۆی هەیە. کاتێک سنووری هەڵەی مەزن تێپەڕی دەکرێ ناوی خەیانەتی بۆ دیاریی بکەین. لەووتارەدا قسە لەسەر خەیانەت نییە، قسە لەسەر رەخنە ورەخنەگرتنە لە حیزب وسەرکردەی حیزبیی کە لە هەر پلە و پایە و پۆستێک دابێ ولەهەر چین وتوێژێکی کۆمەڵگاداجێگای گرتبێ. کۆمەڵگا بەرەخنە پێش دەکەوێ، تاکی کوردیش بە رەخنە هوشیار دەبێتەوە. کۆمەڵگای بێ رەخنە وەک بێستانی بێ ئاو دەچێ کە هێدی هێدی بێ هێز دەبێ وبەرەووشکبون هەنگاودەنێ. 
یەکێک لەو کەسایەتیانەی کە دەکەوێتە بەر رەخنە دوکتورمحموود عوسمانە. ئەو کەسایەتیە ساڵانێکی زۆر خۆی وەک بەردەست ونزیکی مەلامستەفای کوردکوژ بە گەلی کورد ناساندووە وئاگای زۆر لە هەڵسوکەوتەکانی مەلای مرۆڤکوژ بووە. 
دوکتور مەحموود عوسمان لە کایەی سیاسیدالە ئاست چارەسەریی پرسی کورد بە باوەڕی من دووجار دۆڕاندویەتی. جارێک پێش ئاشبەتاڵی مەلا مستەفا کە نەیتوانیوە مەلا وەک خۆی بناسێ یان بەرژەوەندیی سیاسیی رێگای نەداوە لە مەلا دووربکەوێتەوە.  وجارێکیش دوای ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥ کە بینیمان بنەماڵەی بارزانی چییان بەسەر کورد. ، ئێستێش دوای ئەو هەمووە ساڵە ودوای رووداوی قیادەموقەت وسی ساڵ لە تەمەنی دەسەڵاتداریەتی پاشماوەکانی مەلای باوکیان باشووری کوردستانیان بەرەو کام ئاقار بردووە. لەو قۆناغەشدا دوکتورمحموود عوسمان تا رادەیەکی زۆی بێدەنگی هەڵبژاردوە وبەپێی ئەزموون وتەمەنی خۆی راستیەکان بۆ ڕایگشتی کورد وجیهان ئاشکرا ناکا. بەواتایەکی دیکەی ئەوەی کە گوتوویەتی زۆر کەمە. 

پەیوەندیی حیزبی بەعس وسەددام دەگەڵ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێڕان:

قاسملوو کاتی خۆی مەرجی بۆ سەددام دانابووکە کاتێک دێتە دیتنی سەددام نابێ هیچ مێدیایەک ئاگاداربکرێ لەو دیدارە یان هیچ وێنەیەک لەو بوارەدا بڵاو بکرێتەووە. قاسملوو رەنگە تەنیا کەسێک بووبێ کە ئیزنی پێدراوە لە بەغدا وەک وانەبێژێکی بواری ئابووری وانە بە قوتابیانی عێڕاقی بڵێتەوە لە زانکۆکاندا ومانگانەش مووچەی خۆی بۆ ئەو کارە وەربگرێ. 
جگەوانەش، کەسێکی وەک مەلاعەوڵای حەسەنزادە / حەیاکی / کە دۆستی نزیکی قاسملووبووە، لە وتووێژێکدا بەڕاشکاوی دەڵێ، قاسملوو تەنیا جارێک منی دەگەڵ خۆی بردە لای سەددام / یانی جارەکانی دیکەش بۆ خۆی بە تەنیا سەددامی دیوە/، لە کاتی دانیشتندا سەددام وەک قوتابییەک گوێی بۆ قسەکانی قاسملوو دەگرت. یانی سەددام خۆی ئەوەندە چووک کردۆتەوە کە قاسملووی بە مامۆستا وخۆی وەک قوتابی بینیوە!هەڵبەت مەبەستی مەلا عەوڵازیاتر ئەوە بووە کە بە ڕایگشتی بسەلمێنێ کە قاسملوو ژێراوژێڕ پەیوەندیی نزیکی دەگەڵ سەددام بووە، تا قاسملووش زیندوو بوو مەلاعەوڵا نەیدەوێراباسی ئەو پەیوەندیە بکا. 
دوکتور مەحمود عوسمان ماوەیەک لەوەی پێش، لە وتووێژێکدا باس لەوە دەکا کە دوای رووخانی حیزبی بەعس وسەددام لە ئاڕشیوی حیزبی بەعسدا هیچ بەڵگەیەک نەدۆزراوەتەوە کە پەیویندیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەگەڵ حیزبی بەعس وسەددام ئاشکرا بکا. ماوەیەکە هەر بەرپرسێکی حیزبیی مێدیایەکی وەگیر دەکەوێ پەیتا پەیتا ئەو رستەیەی دوکتور عوسمان دەڵێتەوە وشانازیزیشی پێوە دەکەن. ئەو قسەیەی بەرێزیان هیچ بنەمایەکی سیاسیی تێدا نییە، ئەگەریش گووتویە، پەیامێکە بۆ بنەماڵەی بارزانی تا ئەوانی پێ بشکێنێ و بە جۆرێک پاکانە بۆ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بکا. 

گەڵالەی حەوت ماددەیی سەددام حوسێن:

پەیوەندیی حیزبیی لە لایان بەرپرس وسەرکردەوبنکردەی حیزبیی قارچک نییە کە لە پڕهەڵتۆقێ، حەوجێی بە پێشینە و رابوردوویەک هەیە کە لە سەری دەسازێن. هیچ داگیرکارێکی خاکی کورد پارە و چەک ناداتە رێکخراوەیەکی کوردیی بە بێ ئەوەی کە سەرەتا بەرژەوەندیی خۆی دەبێ رەچاوبگرێ. پیش بەستنی کۆنگرەی چواری حیزبی دیمۆکرات لە شاری مهاباد قەرار وابووە کە قاسملووبۆ خۆی سەددام ببێنێ وزانیاریی بارودۆخی سیاسی ونیزامی کۆماری ئیسلامی بداتە سەددام وحیزبی بەعس. لەبەرئەوە لە جیاتی خۆی مەلا عەوڵای حەسەن زادە / حەیاکی/ دەنێرێ و دەڵێ بە سەددام رابگەیەنە کە لە کاروباری حیزبیی و بەستنی کۆنگرە کاتم نەبووە کە بۆ خۆم بێمە لای، بۆیە نوێنەریی خۆم دەنێرم!
لە کتێبی ئاڵەکۆکدا کە لە نووسی شادرەوان غەنی بلووریانە لە لاپەڕەی ٣٣٨ دا بەوجۆرە باس سەفەریی مەلاعەوڵاکراوە کەتێک کە دەگەڕێتەوە شاری مهاباد. (کرتە لەسەر ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە)
. . .  مەلاعەوڵا بە سواری هێلەکۆپتێڕ دەبردرێتە شاری کەرکوک ولەوێ بە گرژیەوە پێی دەڵێن: دەبوایە قاسملوو بۆ خۆی هاتبایە! مەلاش دەڵێ لەبەر کاروباری حیزبیی پێی نەکراوە. 
غەنی بلووریان: کاکی برا دەفتەری سیاسی حیزب تۆی نارد بچی بۆ حاجی ئۆمەران ولەوێندەرێ پەیامی دەفتەری سیاسییان پێ ڕابگەیەنی و بگەڕێەوە بۆ مهاباد. نەک سواری هێلەکۆپتێڕی بەعس بێ وبچی بۆ کەرکوک. 
مەلاعەوڵا: مەئموورەکانی بەعس داوایان لێکردم، کە دەبێ بچم لە کەرکوک ویستی حیزب رابگەیەنم!
غەنی بلووریان: تۆ فەرمانی بەعست لا گرینگە یان بڕیاری حیزبی دیمۆکرات؟
مەلاعەوڵا: چارەم نەبوو، دەبوایە بچم!
پاشان مەلاعەوڵا  کە دەقی نامەیەکی بەدەستەوە بوو گووتی: رژیمی عێڕاق ئەو چەند خاڵانەی ئاراستەی دوکتور قاسملوو کردوە کە دەبێ پەسەندیان بکات. 
خاڵەکانیش بە وشەی (دەبێت) دەست پێدەکەن کە ئەمەش فەرمانە وناکرێ لێی لابدرێ. تۆ بڵیی کاک مەحموود عوسمان لە هەمووە ساڵانەدا ئاگاداریی پەیوەندی حیزبی دیمۆکرات وسەددام وحیزبی بەعس نەبووبێ؟ کە تازە پاکانەیان بۆ دەکا. 
دەقی ٧ خاڵەکەی سەددام بۆ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران:
یەک:/ دەبێ / دووئەفسەری ئێمە بۆ یارمەتی کردن ودانی پارە وکەلوپەلی شەڕبە ئێوە بێنە لای ئێوە ولەلاتان بن!
دوو:/ دەبێ / حیزبی دیمۆکرات دووئەندامی دەفتەری سیاسی ئێوە بێتە لای ئیمە، بۆ گۆڕینەوەی بیرروڕاو مشاورە لە لای ئێـمە بمێننەوە!
سێ:/ دەبێ / حیزبی دیمۆکرات زانیاری خۆی لە سەر ئەو هێزانەی ئەڕتەشی ئێران کە لە سنوری ئێمە نزیک دەبنەوە یان دێنە سەربازخانەکانی نزیک سنور بە ئێمە بدات وژمارەی سەرباز وچەشنی چەک وژمارەی ئەوان بۆ ئێمە روون بکاتەوە!
چوار:/ دەبێ / ئیمە لە چەشنی فرۆکە وهێلەکۆپتێڕەکانی ئەڕتەشی ئێران ئاگادار بکات وبڵێ کەرەسەی ئەوان لە کام حکومەت دەکڕدرێ!
پێنج: / دەبێ / حیزبی دیمۆکرات درووشمی رووخانی رژیمی ئاخووندەکان هەڵگرێ!
شەش: / دەبێ / حیزبی دیمۆکرات پێش بە کوردەکانی باشوور بگرێ ورێگا نەدا ئەوان لە سنوری عێڕاق نزیک بنەوە ولە خاکی ئێڕانەوە بێن دژی حکومەتی عێڕاق شەر بکەن!
حەوت:/ دەبێ / حیزبی دیمۆکرات چۆنیەتی پەیوەندیی رژیمی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دەرەوە بۆ ئێمە روون بکاتەوە وناوی ئەو وڵاتانەی دەرەوە بۆ ئێـمە روون بکاتەوە، بە ئێمە بڵێ کە چەکیان لێدەکڕێ وچەشنی چەکەکانیش دیاری بکات!
غەنی بلووریان دەڵێ دوای خوێندنەوەی ئەو حەوت خاڵە روانیمە هەواڵەکانی دەفتەری سیاسی تا بزانم ئەو خاڵە گڵاوانە چەندی کار تێکردوون؟ بینیم، قاسملوو بە تەواوی سەری داخستبوو. ئەوانی دیکەش جگە لە مالاعەوڵا، ئارەقەی شەرمیان لە سەەرنیشتبوو!
جێگای خۆیەتی پاشی ئەو هەمووە ساڵانە لە دوکتور مەحموود عوسمان بپرسین؟ئایا ئاگای لە پەیوەندیەکانی قاسملوووحیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران نەبووە دەگەڵ سەددام وحیزبی بەعس؟هیچ ئەربابێک بەوجۆرە فەرمان بۆ ژێر دەستی خۆی دەرناکا!گووتم، کاک مەحموود عوسمان دووجارفریوی مەلا مستەفای خواردووە. جارێکم نەیزانەیوە ئەو کوردکوژە بەکاری رێبەرایەتی نایە، جاری دووهەمیش ئەوەیە کە ئاگای لەزۆر رووداوهەیە کە ئاشکرایان ناکا. 
وێڕای وتارەکە، ئەم وێنەیەی سەرەوە ببینە، کە چۆن پێمان دەڵێ. بنەماڵەی بارزانی بۆ مانەوەی خۆیان دەستی سیخۆرییان بۆ ناوەندە سیخۆریەکانی جیهان راکێشاوە، ئەوەش تەنیا بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بووە. مێژوو بۆ ماوەیەکی کەم رەنگە لە بەرچاوان ون بێ، بەڵام هیچکات حەشار نادرێ.