مسیار مۆدێلێکی نوێی لەشفرۆشی ئیسلامییەکانی کوردستان

Thursday, 22/09/2022, 17:32

4818 بینراوە


جاران ئەگەر کەسێک توڕە ببوایە و جنێوی بە یەکێک بدایە دەیگووت: بڕۆ دەویت باب.


وشەی (دەویت) یان (دەیوس) هەروەک لە فەرهەنگی خاڵدا ماناکەی لێکدراوەتەوە واتا: (کەسێک، ژنان تاو بکا بۆ ئەم و ئەو). لە هەمبارەبۆرینەی هەژار موکریانیشدا بە مانای (بێنامووس) هاتووە.
(دەویت و دەیوس) ئەم وشە جاران لەناو کوردەوارییدا زۆر باو بوو، بەڵام لە دوای ساڵانی 1960ی سەدەی رابردووەوە، لە سەرزمانی خەڵکی کەمتر بۆتەوە، بۆیە گەنجانی ئەمڕۆ رەنگە ئەو دوو ناوەیان نەبیستبێت و نەزانن واتای چییە. ئەمڕۆش بەهۆی رەوشتی ئاڵۆزی بەرپرسەکان و سیاسەتی پارتەکان،  کە دەستیان داوەتە بێنامووسی و بەدڕەوشتی، بە زەبری پارە و رێنمایی داگیرکەران  شوێنی لەشفرۆشیی و رابواردنیان کردۆتەوە و برەوی پێ دەدەن، هەروەها مەلا و پیاوەئاینییەکانیش لە ژێر پەردەی ئایندا پاساوی بۆ دەهێننەوە، ئەوەتا سەرتاپای کۆمەڵگای کوردەواری لە باشوور گرتۆتەوە، دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی و ئیسلامییە سیاسیی و سەلەفییەکان خەریکن جارێکی دیکە بەدڕەوشتی و لەشفرۆشی لە ژێر پەردەی ئاینی ئیسلامدا دەکەنە دیاردەیەکی ئاسایی، دەیوت و دەیوس شایستەی خۆیانە کە بە باڵای مەلا و بەرپرسەکاندا هەڵبدرێت، بەتایبەتی مەلا سەلەفییەکان کە هانی خەڵکی دەدەن بۆ مسیار واتە (بەشوودان و ژنهێنان و رابوردنی کاتی و لەزەتبینین)ی بۆ کاتێکی دیاری کراو،  دەیانەوێت زیاتر رەوشتی خەڵک تێک بدەن.

جیاوازی ئەم سیانە چییە؟
(ژنی مسیار)
(لەشفرۆش)
(مارە بەجاش)

 

1
- مسیار:

واتە بەشوودانی ژنێک بۆ ماوەی چەند شەو و رۆژێک، یان هەفتە و مانگ، دوایی بە پێی ئەو گرێبەستە لەیەکتر جیادەبنەوە، ئیتر هەرکەسە دەچێتەوە ماڵی خۆی. هەردوولا بەپێی ئاینی ئیسلام گوایە لە یەکتر حەڵاڵ کراون، ژنەکە لەشی خۆی وەکو لەشفرۆشێک دەخاتە بەر دەستی پیاوەکە، لەو ماوەیەدا پێکەوە کاری سێکسی دەکەن، 
ئەو مەلا دەویتە، ژنەکە رازی دەکات، کە بۆ ماوەیەکی دیاریی کراو و بە بڕێک پارە  شوو بە کابرایەک بکات،  چەند ئایەتێکیان بەسەردا دەخوێنێت و گوایە بەمە لە یەکتریان حەڵاڵ دەکات، ئەم کارە هیچ جیاوازیی نییە لە کاری لەشفرۆشی، بەڵام بە ناوی ئاینەوە پەردەپۆش دەکرێت، لە زەواجی مسیاردا مەلای دەویت بەو چەند ئایەتە، ژنەکە بۆ پیاوەکە خۆشە دەکات، کابرا دەستی ژنە دەگرێت و دەیباتە ماڵێک، یان شوقەیەک، بۆ ماوەی دیارییکراو کاری سێکسی لەگەڵ ژنەدا دەکات، تا لێی تێر دەبێت، ژنەکەش لەشی خۆی دەخاتە بەر دەستی ئەو کابرا پارەدار و داوێنپیسە. دوای تەواوبوونی ماوەکە ئیتر پیاوەکە بە پێی ئەو گرێبەستە وازی لێدەهێنێت، هەر یەکەیان دەچنەوە ماڵ و حاڵی پێشووتری خۆیان.
زۆربەی ئەو پیاوانەی پارەدارن، ژن و ماڵ و منداڵیشیان هەیە، حەزیان لە زەواجی مسیارە، کە بە دزییەوە بۆ ماوەیەک لە ژن و ماڵ و منداڵی خۆیان دوور دەکەونەوە و بەناوی سەفەر و بیانووی ترەوە دەچن لەو شوێنە رادەبوێرن.
مەلا سەلەفییە کوردەکان، کە هەموویان رۆڵی دەویت و دەیووس و گەواد دەبینن، بە ناوی ئاین و قورعان و شەریعەتەوە، ئەم رەوشتە ناشرین و بەدڕەوشتییە دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە، هەم خۆیان بەدڕەوشتییەکە دەکەن، هەم پارەشیان وەکو گەوادێک دەستدەکەوێت.
زۆربەی مەلاکانی ئەمڕۆی کوردستان، کەسانی بێ شەرەف و بێنامووسن، خۆیان لە ئاین هەڵسواوە و لە مزگەوتەکاندا باوک و دایکە ساویلکەکان هەڵدەخەڵەتێنن، تا رێگا بە کچ و ژنەکانیان بدەن زەواجی مسیار قبوڵ بکەن و بە ئاسایی بزانن، بەتایبەتی ئەو خێزانانەی کە دەرامەتیان کەمە، وەکو بژێوی ژیان کەمێک پارەیان بە ناوی مسیارەوە دەست بکەوێت، بۆیە ناچاردەبن بە ناوی مسیارەوە ژن و کچان دەکەنە لەشفرۆشێکی ئیسلامی، سەلەفییەکان ئیستا خەریکن مسیار دەکەنە خوویەک و کەلتورێکی نوێی کوردەواریی.

2- لەشفرۆش:

واتا ئافرەتێک لە رێگای پیاوێکی (دەویت)ەوە ژنێک بۆ پیاوێک دەبات، بۆ ئەمە لەبەرامبەردا دەویت و ژنەلەشفرۆشەکە لەسەر بڕێک پارە لەگەڵ کابرای داوێنپیسدا رێکدەکەون، پیاوەکەش بۆ چەند کاتژمێر، یان زیاتر پارەکەیان پێ دەدات.

3- مارە بەجاش:

ئەگەر پیاوێک کە لە دەمی دەرچووە ژنەکەی سێ بە سێ تەڵاق دابێت، دوایی پەشیمان دەبێتەوە، ئیتر دەچێتە لای مەلایەکی دەیوس،  ئەویش رێنمایی دەکات، کە بۆ رێگاچارە پیاوێکی نێرەکەری بۆ دەدۆزێتەوە، لێی مارە دەکات و تەنیا بۆ شەوێک لەگەڵیدا رادەبوێرێت، کابرای نێرەکەر بەمە پارەی وەردەگرێت، هەم بۆ شەوێک سواری  مێردی ژەنەکە دەبێت، کابرای ژن تەڵاقدراو دەبێت پارە بە مەلا دەیوسەکە و ئەوەی لەگەڵ ژنەکەیدا بۆ ئەو شەوە رادەبوێرێت بدات، جیاوازیی مسیار و مارە بەجاش ئەوەیە، کە لە مارە بەجاشەکەدا پیاوەکە پارە دەدات تا بۆ شەوێک پیاوە نێرەکەرەکە لەگەڵ ژنەکەیدا بێت، بەڵام لە مسیاردا کاتەکە درێژترە بۆ چەند رۆژ و هەفتە و مانگ پیاوە نێرەکەرەکە  بۆ ماوەیەکی زیاتر ژن و کچی یەکێک دەبات و لەگەڵیدا رادەبوێرێ، واتا  ژنەکە و مەلا دەویتەکەش پارە وەردەگرن.
دوو مەلای دەویت و دەیوس لەگەڵ چەند هاوڵاتییەکی ساویلکەدا
ئیستا بەهۆی پارتەکانی باشوور و دەسەڵاتی خائینی کوردیی و مەلای دەویتی پێشنوێژ و پیاوە ئاینەکانەوە، بەدڕەوشتیی باڵی بەسەر کۆمەڵگای کوردییدا کێشاوە. کۆمەڵگای کوردی لەهۆش خۆی چووە، خەڵکەکەی ئاگایان لە خۆیان نەماوە، نازانن چیان دۆڕاندووە و چی ماوە لە دەستی بدەن، کاتێک موراڵی کۆمەڵگا دەگاتە ئاستێکی زۆر نزم، هەموو شتە جوانەکانی لەبەر چاو ون دەبێت، زەواجی مسیاری لێدەکەوێتەوە و رەوشتی جوان بایەخی نامێنێت.
ئەمڕۆ تاکی کوردبەهۆی بەرپرس و سەرکردە و پیاوە ئاینییەکانەوە شەرەفی پارێزراو نییە، کەم کەس دەتوانێت ئاگای لە شەرەف و ناموسی خۆی بێت و نەهێڵیت دەستی بێشەرەفی بیگاتێ، چونکە زۆر کەس بەهەڵە لە رێگای ئیسلامەوە مانای شەرەفی تێگەیەندراوە، شەرەف لای ئیسلام و نوێژکەرەکان تەنیا ئەو پارچە نیقابەیە، کە ژن و کچ بەسەریاندا دەدەن و قژ و پەرچەمیان دادەپۆشن، بەڵام بەناوی مسیارەوە لە خوارەوە هەموو شتێکی دیکە بکەن ئاساییە، چونکە مەلا دەویتەکان بە داپۆشینی دەموچاو، بانگەشەی داکەندنی شەرەفی ژن و کچانمان دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە