متمانە بە حیزبەکان رۆژهەڵات مەکەن لە باشوور خراپترتان بەسەر دەهێنن

Friday, 23/09/2022, 11:19

5281 بینراوە


شەڕی ئازەرباینجان و ئەرمەنستان و دەمدرێژی دەوڵەتی تۆرانی تورکیە پرسیارگەلێک دێننە پێش!
 ئایا کورد دوای شەڕێک قورس و بڵێین ڕووخاندنی دەسەڵەتی کۆماری سێدارە ئامادەیی تێدا ھەیە شەرێکی قورستر بکا وا ئێستا لە دژی ئەرمەنستان لە ئارادایە؟ نازانم ئەو کات چاوتان لە کێیە ئەم شەڕە بکات؟ چاوتان لە ١٢ سوارەکەی بابە شێخی ھاوڕێی 'ئەشڕەف'ی موجاھیدینە؟ یان فەیلەقی عەبدوڵا موھتەدیە یان براییم عەلیزادە، یان پەلی سێی کۆمەڵەی«ئیلخانیزادە»، 
ئەگەر چاوتان لە دوو فەیلەقە چەند ھەزاریەکەی جووت دیموکڕاتە یان لە کۆماندۆکانی ژێنڕاڵ ستالینەکەمانە(حسێن یەزدان پەنا)؟ بڕوا ناکەم بارزانی براگەورەین ئیزنیان پێ بدات چەک دژی گەورە ئەربابە تۆرانیەکەی بگرن، مافی ڕەوا و ناڕەواش نایخوات!!! 
ئۆھۆ....، نەکا بەتەمای عەلی جوانەمەرگیی بارزانی سەر بە میتی تورکن بە درۆ و قسە زلەکانی پشت لایڤ ڕێی و شوێنتان بداتێ چۆن شەڕ بکەن؟
بە تەمای بارزانی چی؟ ئەویش بێت شەڕ بکات باشە بەڵام ئەگەر سەروەری گەورەی(تورکیە) ئیزنی پێبدا، بڵێ باشە مەسعود گیان تۆ وەک کوڕی خۆمانی فیشەکیشمان پێوە بنێی ھیچ ناڵەین، ئینجا ئەو ٣٠ھەزار پێشمەرگەی ڕاکەری ئامادەی ھەیە، ھەمووشی ئازا، بەرگری مەزنی ئەم لەشکرە زلەی بارزانیتان لە شەنگال خۆ لە بیرە چۆن دژی ھاتنی داعش وەستانەوە؟؟؟!!
جیا لەو جەنابی بارزانی ١٠٠ھەزاری پێشمەرگەی بن دیواری نادیاریشی ھەیە لە نینجا(Ninja)کان قەباعەتترن، نینجا کە بە ھێزێکی ترسناکی نادیار ناوبانگیان ھەیە ڕووی داوە کە بینیبێتیانن، بەڵام ھێشتا ئەم ھێزە نادیارەی بارزانی کەس نەیدیون، لەوانەیە ئەو کات دەرکەون بۆ یارمەتی برا ڕۆژھەڵاتیەکانیان ئینجا بزانین چی و کێ بون ئەو فەوقە نینجایانەی بارزانی کە ٣٠ساڵە بێ ئەوی فیشەکێکیان تەقاندبێ لە سەر بودجەی ھەرێم بۆ دەخۆن و دەخەون. 
بۆ پژاکیش گردنتان ئازاد بێ، خۆتان چی لە گشتی بە خراپتر دەزانن لەسەر ئەویش بڵێن دوایی گلەیی نەکەن کابرا لایانگری پژاکە لەسەر ئەوان ھیچ ناڵێ! واتا ھێزێک نیە بە لۆجێستیکی و سەربازی پشتی بۆ دوو شەڕی گەورە پێ ببەسترێت، بۆیە دەبێ زۆر ھۆشیار بین!
ئەم شەڕەی دژ بە ئەرمنستان ھەیە ئەگەر لە ڕۆژھەڵاتی وڵات ژیرانە نەجووڵێین و ڕووخانی ئێران پێش ھەڵوەشانەوەی تورکیە بکەوێت، بە دڵنیاییەوە ئەم شەڕە بەرۆکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش دەگرێت!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە