بانگەواز: هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان مانگرتنی گشتی ڕاگەیاند

Friday, 23/09/2022, 20:36

3262 بینراوە


٢٨ی خەرمانان دەکەینە ڕۆژی مانگرتنی گشتی.
خەڵکی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان
هێز و لایەن و کەسایەتیە سیاسیەکانی کوردستان
نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ، عەڕەبی ئەحوازی،بەلووچ،کاسپیەن، تورکی ئازەری و ...
ڕێکخراوە و دامەزراوە مەدەنیەکانی کۆمەڵگای کوردستان
هەروەک ئاگادارن ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران لە ژێر ناوی گەشتی ئیرشادی تاران بە بیانووی بێ بنەمای بێ حیجابی، کچە کوردی خەڵکی شاری سەقز، ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ساڵانەیان دایە بەر هێرش و ئەشکەنجە کە بە داخەوە پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران بە هۆی قورسیی برین و ئەشکەنجەکانی گیانی بەختکرد .
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێرای مەحکووم کردنی ئەم جینایەتەی داگیرکەرانی ئێرانی، داوا لە گشت خەڵکی کوردستان بە هەموو چین و توێژەکانەوە دەکا: ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانانی ٢٧٢٢ی کوردی (( ٢٨ی شەهریوەری١٤٠١ی هەتاوی))بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی، مانگرتنێکی گشتی و سەرتاسەری بەڕیوە بەرن و بە داخستنی دووکان و بازاڕ و نەچوونە سەر کار، نا بە داگیرکاریی خاکی کوردستان بڵێن.
داواکارین سەرجەم هێز و لایەنەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، سەرجەم ئەو نەتەوانەی خاکیان لە لایەن ئێرانیەکانەوە داگیرکراوە و بە گشتی سەرجەم ئازادیخوازان، تاکوو بە پێل ئەم بانگەوازەوە بێن و بە هەڵوێستی یەکگرتوانەمان، جیا لە داکۆکی لە خوێنی ڕۆڵەکانی نیشتمانمان ،وەڵامی توندی داگیرکەرانی خاک و وڵاتمان بدەینەوە.
نا بۆ داگیرکاری
سەرکەوێ خەباتی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی
١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٢ی زایینی
٢٥ی شەهریوەری ١٤٠١ی هەتاوی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە