KURDISTANPOST
عیماد عەلی
هه‌ستی خۆ به‌كه‌مزانی لای سه‌ركرده‌كانی كورد
Friday, 23/09/2022, 16:48
6868
بینراوە
كه ره‌فتاری سه‌ركرده‌ی هه‌ڵتۆقیوی كورد ده‌بینیت، یهكاوكه ده‌زانیت كه هه‌ستی خۆ به‌كه‌مزانی له ناخیدا چه‌كه‌ره‌ی كردووه، گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ش به خۆی بزانێت یان نا. ئه‌وه‌ی له پرٍێكدا ده‌بێته سه‌ركرده و له ناكاودا به قودره‌تی قادر هه‌ڵده‌تۆقێ و ده‌بێته دهمرٍاستی كورد، هۆكاری زۆره و هه‌ر له ده‌رئه‌نجامی ره‌فتار و هه‌ڵویست و بیركردنه‌وه‌ی زۆرێك له ڤیگهرهكانی كورده له دیاریكردن و هه‌ڵبژاردن و پشتگیری كردنی سه‌ركرده‌ی نوێ به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی شه‌خسی و حزبیدا خۆی ده‌بینێته‌وه ، بۆ نمونه ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه ته‌نها بۆ زیاتر ده‌نگهێنانی حزبی بووه نه‌ك زانایی و توانا و لێهاتوویی و لێوه‌شاوه‌یی و زانیاریی هه‌مه‌جۆری هه‌بێت، وه‌كو به‌رزكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكانیك به‌دوور له كه‌مترین زانیاری سیاسی و مێژویی و یاسایی بووه، بۆ نمونه بێژه‌ری ئاسایی و به‌ندبێژ و خه‌ڵكی ساده‌ی بێ سواد و كه‌سانی گاڵته‌جار ، ته‌نها بۆ زه‌وتكردنی ده‌نگی خه‌ڵكی بێ‌ئاگا له ره‌وتی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد و له دژایه‌تی ئه‌ویتری ركابه‌ر، بێ ئه‌زمون و بێ زانیاری له مێژووه‌كه‌مان ده‌رده‌خه‌ن، كه ئاگای له بچكوترین كاری سه‌ركرده‌بوون له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان نه‌بێت، به پێی ئه‌و هه‌ڵوێسته مێژوییانه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر له مێژوی دوور و نزیكمان هه‌یبووه. ئه‌مه‌ش وه‌نه‌بێت كه ته‌نها له بۆچون و ره‌فتاری فه‌ریكه سه‌ركرده‌كان له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا ببینرێت، به‌ڵكو ئه‌مه ره‌فتار و سیاسه‌تی خه‌ڵكه باڵاكهشه له‌گه‌ل َههر لایه‌ن و كه‌سێكی جیهانیشدا ده‌بینرێت، هه‌رچۆنێك بوبێت له مێژوودا به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی دوژمنكارانهیشی نواندبێت و ئایندهی كوردیشی له قورٍٍ گلاندبێت.
ئه‌وا با قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وه‌ك ره‌فتار و كرده‌وه و سیاسه‌تی ئه‌و هه‌ڵتۆقیوانه له به‌غدا نه‌كه‌ین كه زۆرێك له بێ ئاگایانه له مێژووی نزیك و دووری كورد ده‌یكه‌ن و هه‌ندێكیان بیروباوه‌ری رێگه‌ی پێ ده‌دات هه‌رچیه‌ك بكات و كوردستان به موڵكی خۆی نازانێت و ئه‌ویتر له دژی لایه‌نی ركابه‌ر خۆی ده‌خاته خانه‌ی نۆكه‌رایه‌تی یار و نه‌یاره‌وه و به زهره بۆ گهسهكهمان ده‌كه‌وێته‌وه ، ئه‌ویتریش بۆ خۆ ده‌رخستن و وه‌كو كه‌سێكی به هه‌ڵكه‌وت هه‌ڵكه‌وتووی ده‌ستی قه‌ده‌ر بوبێته ده‌مراستی كورد له‌م كاته‌دا، بۆیه وا ده‌جوڵێته‌وه.
با له به‌غدا دوور بكه‌وینه‌وه و ته‌ماشای چۆنێتی ره‌فتاری سه‌رانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناشتنی ته‌رمی شاژنه ئه‌لیزابیسی به‌ریتانی بكه‌ین كه له ئاستی باڵا به‌شداریان كرد و ئه‌وه‌نده توشی زهایمه‌ر بوون و ته‌نانه‌ت یادگه‌یان به‌تاڵه له ره‌فتاری چه‌ند ساڵێكی كه‌می پێش، نه‌ك بیر له‌و كاره‌ساته بكه‌نه‌وه كه ئه‌م به‌ریتانیا به‌سه‌ر كوردی هێنابێت، به‌ڵكو بیر له جه‌وهه‌ری سیاسیه‌تی ئاشكرا و نهێنیی ئه‌مرۆی بكه‌ن كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌لأ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد ده‌كات، هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا له 16ی ئۆكتۆبه‌ر گه‌واهی سیاسه‌ته‌كانیه‌تی لهمهرٍ كورد دا.
ئه‌مه ته‌نها هه‌ست به خۆكهمزانیه و بۆ ده‌رخستنی كه‌سیه به‌دوور له پێویستی سیاسه‌تی گشتی نه‌ك ئه‌ته‌كێتی په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كان بێت, ئه‌مه له‌ژێرپێ خستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستانه، تۆ بینیوته ئه‌وه‌نده خۆت به كهمبزانیت به‌م شێوه‌یه به‌رامبه‌ر وڵاتێك و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی ره‌فتار بكه‌یت كه خه‌ونی تۆی لهگۆرنابێت و، تا ئه‌مرۆش له سه‌ر ئهوههڵویَِسته به‌رده‌وام بێت و ره‌فتاری به‌ریتانیای پاش 16 ی ئۆكتۆبه‌ر لهمهرٍ كورد و بیره‌نه‌وته‌كانی كه‌ركوك و زیانگه‌یاندنیان به كورد و پشتتێكردنی و گرنگیدان به عیراق و یه‌كگرتوویی خاكه‌كه‌ی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه كۆن و نوێكه‌ی خۆیان ئه‌وه سیاسه‌تیان بێت. ئای كورد كه هه‌میشه یادگه‌ت به‌تاڵه له روداوه‌كانی مێژووی كۆن و نوێ، یان چانسی كورده تووشی سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌بێت كه ئاگای له مه‌حموی بێزهوانی مێژوهكهت نیه. با باش بزانن كه ئه‌م ره‌فتارانه وا ناكات كه ئه‌و وڵات و كه‌سانه رێزت زیاتر لێ‌بگرن و سیاسه‌تیان بگۆرٍن به‌ڵكو ئه‌وان زیاتر له‌وه یه‌كلایی ده‌بنه‌وه كه ئه‌مانه له‌و ئاسته‌دان كه گوێ به‌هیچ ناده‌ن و ئه‌وان هه‌رچیه‌كیان بوێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیهكشهمان بێت.
عیماد عەلی
© 2019- Kurdistanpost