ئایا مێژو ڕاستە یان مێژویەکی تۆمارکراوە؟

Sunday, 09.25.2022, 10:32

2030 بینراوە


تا ئیمڕۆ ئێمەی مرۆڤ وا دەزانین هەرچی زاناکان و  توێژەری شوێنەوار ناسی و مێژو نوس باسی دەکەن هەموی ڕاستە، بێ یەک و دو ئێمە ئەم زانیاریانە وەردەگرین وەکو فاکت.

بەڵام ئایا هیچ کات بیرت لەوە کردۆتەوە کە تەواوی مێژوی مرۆڤایەتی بۆی هەیە مێژویەکی تۆمارکراو بێت و لە ناو مێشک  و زەینی ئێمەدا تۆمار کرابێت بێ ئەوەی لە ڕاستیدا  هیچ یەک لەم ڕوداوانە ڕویان دابێت یان ئەم ڕوداوانە بونیان هەبوبێت..

ئێمە دەبینین ئەوانەی پێش خۆمان ژیاون زۆریان لە ئێمە زیرەکتر بون، زۆریان جێگای پەنجەو کارو زانستیان دیارە وەک ئەهرامەکان و چەندەها بیناسازی کە بەوتەی شوێنەوار ناسان چەند هەزار ساڵێک پێش ئێستا دروست کراوە ، لە هیندستان بینای پارێزگاری کردن لە چەکی ناوکی هەیە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٢ هەزار ساڵ پێش،  بەڵام مرۆڤی ئەم سەردەمە کە بورجی خەلیفەی لە ناو لمدا دروست کردوە ، تا ئیمڕۆش ناتوانێت هەڕەمێک دروست بکات بەو جۆرەی ئەوان دروستیان کردوە..

ئەمە واتەی چی دەگەێنێت؟

ئەگەر سەیری ئەم دوو ساڵەی ڕابرودو بکەیت دەتوانیت چەند لێکدانەوەیەک بکەیت بۆ ڕوداوەکانی مێژوی مرۆڤ و زانست..

 چۆن؟

کاتێک مرۆڤ دەگاتە ئاستێکی بەرزی زانستی ئیتر هیچ نامێنێت بەرەنگاری ببێتە و شەڕی لەگەڵدا بکات، ئینجا دەکەوێتە ناو ناخی خۆی و شەڕ لەگەڵ بوندا دەکات، لە بیست ساڵی ڕابردودا مرۆڤ فێری ئەوە بوو چۆن کۆدی دی ئێن ئەی یان جینەکانی مرۆڤ بکاتەوە، ئەمە لە بری ئەوەی بەکاری بهێنێت بۆ بەرژەوەندی مرۆڤایەتی و پێشکەوتن، وەک چۆن ڕەپتیلیەن و ئارتوری و پلایدیەن و ڕەساسیەکان و تەواوی ئەو بونەوەرانەی لەم گەردونەدا هەن و زیرەکن ئەو کارە دەکەن، بە پێچەوانەی هەمویانەوە مرۆڤ بەوەی کە کۆدی دی ئێن ئەی کردەوە ئێستا ئەوەشی کردۆتە چەکو دژی خودی مرۆڤایەتی بەکاری دەهێنێت..

وەک پێشتر لە بابەتێکد باسم کردبو کە ئێمەی مرۆڤ لەم هەسارەیە کە بە زەوی ناودەبرێت لە لایەن خەڵکی سەر زەویەوە ، ئێمە فێرشنی حەوتەمین لە مرۆڤی زیرەک..

کاتێک مرۆڤەکانی پێش خۆمان گەیشتونەتە ئاستێکی باڵا لە زانست و تێگەیشتن لە ژیان ,  ئینجا پڕۆسەی خۆ لەناو بردنیان دەستپێ کردوە.. نمونەش بۆ ئەمە ئەوەیە کوان فیرعەونەکان، کوان سۆمەری و ئەکەدیەکان ، کوان بابلیەکان کوان مینگەکان و مادو مایاکان...هتد

کەواتە ئەو مێژوەی کە ئێمەی لەسەر فێرکراوین مێژویەکی درۆینەیە و هیچ بنەمایەکی نیە، بۆیە ئێمەی مرۆڤ کە لەم سەردەمەدا دەژین ئێمە دەڵێین ساڵی ٢٠٢٢ وە بۆی هەیە ئێمە تەنها ٥٠٠ ساڵ لەسەر ئەم هەسارەیە دەسمان بە ژیان کردبێت..لەبەر ئەوەی هیچ کەس نیە بە ڕاستی مێژویەکی تۆمارکراوی ڕاستی هەبێت، مێژو پێک هاتوە لە کۆمەڵێک زانیاری لە لایەن براوەکانی جەنگەوە نوسراوەتەوە، هاتون مێژویەکی پڕ لە گوڵ و ئازایەتیو نەبەردیان بۆ خۆیان تۆمار کردوە، لایەنی شکستخواردوش لە مێژودا سڕدراوەتەوە بە جۆرێک کە ناتوانیت هیچی لەسەر بدۆزیتەوە.

کەواتە ئەگەر ئێمە ئەوە بە نمونە وەرگرین کە مێژوی ٥٠٠ ساڵ ڕاست بێت کەواتە تەواوی مێژوەکان تر هەموی دروستکراوی مرۆڤن.. کەواتە بۆی هەیە داستانی جەنگیس خان و پاشای مادەکان و گۆتی و هیتی هیچ بونی نەبوبێت ، یان لەوانەیە تەواوی مێژوی بەریتانیا  و ئەمریکاو چین و ڕوس هەموی دروستکراوی دروسکەر بێت بۆ ئەوەی وا بکات کە ئەم ژیانە وا نیشان بدات کە گوایا بە تەدریجی دروست بوەو مرۆڤ لە خاڵی سفرەوە لەسە ئەم هەسارەیە دەستی بە ژیان کردوە.

کاتی خۆی لە بابەتێکدا باسی ئەوەم کرد کە ئێمە لە ناو سیمولەیشندا دەژین، ئەگەر دروستکەر مەبەستی بێت سیمولەیشنەکە وا لێ بکات بۆ ئەوانەی کە لە ناو سیمولەیشنەکەدا ژیانەکەیان بە ڕاستی وەرگرن ئەوا دەبێت مێژویەکی ساختەش دروست بکات کە وا نیشانی بدات خاڵی دەستپێک ئەمڕۆ نیە کە تۆی تێدا دروست بویت بەڵک و هەزارەها ساڵەو بەو شێوەیەش مێژوی ساختە لە مێشکتدا تۆمار ،  بێ ئەوە هیچ هەست بەوە بکەیت کە ئەو مێژوە لەگەڵ ئەوەدا ناگونجێت کە ئێستا تۆ دەیزانیت.

کەواتە هەرکاتێک مرۆڤ پێشدەکەوێت لە کۆتاییدا و گەیشتن بە حەقیقەت وا دەکات هەوڵی خۆ لەناوبردن بدات بە جۆرێک لە جۆرەکان.
 ئایا بە جەنگ بێت یان بە ڤایرۆس یان شێوازێکی سروشی بەهەرحاڵ خۆی لەناو دەبات و مرۆڤی فێرشنی ئایندە کە بە فێرشنی هەشت ناودەبرێت مێژویەکی ساختەی  دەخرێتە ناو مێشکەوە، بێ ئەوەی هەست بکات کە ئەم مێژوە ڕوی نەداوە و تەنها بەرنامەی دروستکەرە. بەم شێوەیەش ژیان و یاری ژیان بەردەوامی دەبێت..

پێشتر لەسەر ئەم زەویە ئیمپراتۆریەتێک هەبوە  لە سەدەی سیازدە بۆ سەدەی نۆزدە بە ناوی تارتێریا ئەوان ئەوکات کارەبایان لە بۆشای ئاسمان وەرگرتوە وەک ئەوەی کە نیکۆلای تێسلا ویستی بیخاتە گەڕ بەڵام دەوڵەمەندەکان نەیان هێشت ، گوتیان ئەگەر کارەبایەک مەتری لەسەر نەبێت و ئێمە پارەمان دەست نەکەوێت کەواتە بێ سودە!! واتە دەوڵەمەندەکان هەمیشە لە فکری خۆ دەوڵەمەندکردندان لەسەر پشتی هەژار و چینی ئیشکەر..

نەخشەی تارتاریا

تارتاریەکان سەیارەی کارەباییان هەبوە و ماتۆڕو چەندەها ساختمانی مەزن هەیە لەسەر زەوی کە تا ئێستاش ماون ئەمانە هەموی لە لایەن ئەوانەوە دروست کراو، بەڵام من لە قوتابخانە یەک وشە فێر نەکراوم لەسەر مێژوی تارتایەکان و داهێنانەکانیان.

بیناسازی تارتاری

ماتۆڕی کارەبایی

وەک هەمو دەزانین خوێندنگا بۆتە کارخانەی دروستکردنی کۆیلە بە هەمو جۆرەکانیەوە، کاتێک منداڵ دەچێت خوێندنگا تەنها فێری ئەوەی ناکەن بنوسێت و بخوێنێتەوە یان بتوانێت فێری ژمێریاری بکرێت.. لە قوتاخانە فێری دەکەن چۆن ببێتە کۆیلەیەکی گوێڕایەڵ بۆ مامۆستاکەی ئەو گوێ ڕایەڵیەی لە پۆلدا فێری دەکرێت سەرەتای کۆتو بەند کردنی تاکەکانە بۆ کۆیلایەتی بە درێژایی تەمەنیان.

کاتێک تۆ دەخوێنێت کەمترین ١٦ ساڵ دەخوێنێت تا بتوانیت وەک کۆیلە وەرگیرێیت لە ناو سیستمی دەسەڵاتداریدا و جاری واش هەیە بێ واستە بە کۆیلەش قبوڵت ناکەن.

لە ئەوروپا کاتێک قوتابخانە تەواو دەکەیت نزیکەی ١٠٠ هەزار ئیرۆی دەوڵەت قەرزاریت ئەمەش واتای ئەوەیە تۆ دەبێت کەمترن ١٠ ساڵ قەرزی خوێندن بدەیتەوە، پاشان دەتەوێت سەیارەت هەبێت ئەویش قەرزی ٣٠ بۆ ٥٠ هەزار ، پاشان دەتەوێت خانوت هەبێت ئەویش قەرزی لانی کەم ٤٠٠ هەزار واتە تۆ تەواوی تەمەنت کار دەکەیت بۆ قەرزدانەوە.. کاتێک قەرزت لەسەر نامێنێت ژیانت هاتۆتە کۆتایی..

بانک ئەم هەمو قەرزەت دەداتێ تا وەک کۆیلەیەکی باش تەواوی ژیانت تەرخان بکەیت بۆ گێڕاەوەی قەرزو دەوڵەمەدن کردنی دەوڵەمەندەکان و بانکەکان، بەڵام ئەگەر بچیتە بانک بڵێیت من ٢٠٠ هەزارم دەوێت بۆ ئەوەی کارێکی سەربەخۆ بنیاد بنێم هیچ بانکێک پارەت ناداتێ! بۆ؟ لەبەر ئەوەی بانک دەزانێت ئەگەر تۆ بۆ خۆت کار بکەیت لە ماوەی دو ساڵدا قەرزەکە دەگێڕیتەوە و دەبیتە خاوەنی سەرمایەی خۆت، ئەوەش شتێکە کە دەوڵەمەندەکان و بانکەکان لێێ دەترسن بە ئاگا هاتنی تۆ واتە کۆتایی دەسەڵاتی ئەوان.

مرۆڤ دەبێت لە ڕاسیەکان تێ بگات و ئەوەی لەسەر قاپێک دەیخەنە بەردەمی لە قوتابخانە یەکسەر باوەڕی پێ نەکات و خۆی گەڕان بکات بە دوای راستیەکاندا، هەوڵبدە کە کار بۆ خۆت بکەیت وەک لەوەی ببیتە کۆیلەی دەسەڵات.. داهێنان بە فکری ئازاد دەکرێت، کەسێک فکری ئازاد نەبێت ناتوانێت داهێنان بکات ئەگەر بشتوانێت داهێنان بکات دەبێت لەژێر سێبەری کەسێکی تردا کار کاربکات..