حیزبەکانی رۆژهەڵات خاوەنی ئەم راپەڕینە جەماوەرییە نیین

Monday, 26/09/2022, 10:48

3961 بینراوە


 داواکارم  سەرۆک حیزبەکانی رۆژهەڵات چیدی لە دەنگی ئەمریکا و  بی بی سی و ئینترناسیوناڵ و  تەلەڤزیۆنەکانی خۆیان  دەم نەکەنەوە و خۆیان بە خاوەن ڕاپەڕینی خۆڕستی  گەلانی  ئێران بەتایبەت گەلی کوردنەزانن،
قۆناغی ئامادەیی زەینی و عەینی خەڵک لەئێران گەییشتوەتە ئاستێکی هەرەبەرز دژبە کۆماری سێدارە  ،  بەدەیان شەهید و سەدان بریندار و گیراو هەیە ، لە زۆربەی شارەکان حکۆکمی عەسکەرتاریە ،ژیانی خەڵک زۆر بەتاڵی وناهەمواری بەڕێوەدەچێ، خەڵکی شاری شنۆ خەڵتانی خوێنە ، داوایان لە جووتەحیزبی تازە یەکگرتوی رۆژهەڵاتی  کوردستان کردوە بەهانایانەوە بڕۆن و شعاردان و پڕوپاگەندە وشیعر و پەخشان ئیدی بەسە و دەردی ئێمە دەواناکات :
ئەمانیش ووتویانە کاتی نییە و عەلی خامنەای رازی نییە ؟
ئەم بێ دەنگی و خۆپاراستن و دورەپەرێزیە شمولی حاڵی یەک بەیەکی حیزبە کەمپنشینەکانی کوردستان و حیزبەکانی دیکەی مەرکەزییەتی ئێرانە و تەنیا بەسەردیمۆکراتەکان و کۆمەڵەکاندا ناشکێتەوە ، زۆربەی سکرتێری حیزبەکان لە کەماڵی بێ شەرمیدا ووتیان سپاس لە خەڵکی شارەکانی رۆژهەڵات کوردستان دەکەین کە بە هانای بانگەوازەکەمانەوەهاتن مەبەستیان ڕاپەڕین و مانگرتن بوو ؟
بەڵام دەرکەوت ئەم بانگەوازە تەنیا قمار و چەلەحانەیەکی سیاسی بوو و  لێدوانێکی هەوانتەی دووفاقەیی کە ئەگەر:
 گەل بەسەر رژیمی ویلایەتی فەییەدا سەرکەوتوبێ ئەوە ئەمانیش  بێ یەک و دوو  سواری شەپۆڵ و مەوجی سەرکەوتنی گەلان دەبن و   وەک حیزبەکانی باشور هەمان  کارەساتی ئیداری و سیاسی  و نایاسایی و تاڵانچیەتیان دووپاتتر دەکەنەوە !
ئەگەریش گەل شکستی هێنا و بەدەستی جەنایەتکارانی رژیمی سێدارە هەپرون بوون و تێکشکێنرا ئەوە ئەمانیش شکور بۆخۆدا تووشی هیج زەرەر و زیانێکی گیانی و ماڵی نەبووگن و تا شۆڕشێکی دیکە بەهەمان نهج و بەلاغەتی سیاسی و هەڵوێستی کوردانە چارەنووسی گەل بە دەستی قەزاوقەدەری ئایەتۆڵاکان دەسپێرن  !
بەراستی بەدەنگ و هاواری نابەرپرسیارانە خەڵک بەکوشت و گرتندان و خۆیشیان لە دورەوە دانیشتون و  تماشادەکەن  قەت کار و کردەوەی مرۆڤ و حیزبی شۆڕشگێرنییە !!
گەلی رۆژهەڵات ئەگەر ئەم شۆڕشەیان بە چاوەڕوانی هاوکاری وپاڵپشتی حیزبەکان کردوە بەسەختی تووشی هەڵەبوون ، ئەگەریش پشتبەخۆن و تەرکیزیان لە سەرئێرادەی خۆیان کردوە ئەوە جوانترین هەڵوێست و گرنترین رۆڵی خەبات و ڕاپەڕینە و نابێت چاوەڕوانی سیاسی نیزامی لە حیزبە کەمپنشینەکانی باشوربکەن ،
دەڵێن چۆلەکەی کوێربەتەمایە خۆدا هێلانەی بۆببەستێ ، بیلاتەشبیە
حیزبەکانی ئێمەش چاوەڕوانن ئەمریکا نان وخۆان و کورسی حاکمیەتیان وەک حیزبەکانی باشوری کوردستان بۆ فەراهەم و دابین بکات بەبێ هیچ ماندوبوونێ بقۆننە سەرکورسی حاکمییەت و پاشان هەمان ئەزموونێ نۆقسان و فاشلی حکومەتی هەرێم لە رۆژهەڵاتی کوردستان دژبە چینوتوێژەکانی گەل دەستەبەر و کۆپیەبکەن !
باشتروایە بێدەنگ بن و چاوگوێیان ببستەن و چیدی ورتەیان لێوەنەێیت و نەبنەمایەی فریوکاری گەل لە پێناوی سیاسەتی سەوداگەری و سەوداسەری و رازاندنەوەی بازارودوکانی حیزبی،
سڵاو لە ئێرادەی خۆڕاگری گەلانی ئێران
درود بۆ رۆحی پاکی سەرجەم شەهیدان و هیوای سارێش بوونی زامی برینداران،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە