باوەڕ مەکە مەلا هەبێت، باوەڕی بە قورئان هەبێت

Monday, 26/09/2022, 12:17

5740 بینراوە


مێژووی مرۆڤایەتی ئەڵێ: جادوگەرەکان "شامانەکان" پێش پیاوەئاینەکان دەستبەکاربوون، شامانەکان کە هێشتا ڕەنگدانەوە وجێپێیان لەناو شێخ و دەروێشيکانیاندا بە ئاشکرا بەدی دەکرێت، کە سیخ لە خۆدان و شوشەخواردن، هەمیشەش پەنابردن بۆ ناوی خوداو دژایەتی کردنی شەیتان، سەرنجی خەڵکیان بەلای خۆیاندا ڕاکێشاوە، هەتا ئەم چرکە و ساتەش جێگای سەرسامی خەڵکە سادەکەن، هەرچەندیش لە هیچ جێگایەکی کتێبەبەناو ئاینی باسێک خواسێک دەربارەی دەروێش نادۆزینەوە.
کاتێک پیاوە ئاینەیەکانیان هەستیان کرد کە جادووگەرەکان بەسانایی خەڵک لە خشتە دەبەن، ئەوا هاتنە پێشەوەو ئەوانیش جێگای خۆیانیان کردەوە، لەناو کۆمەڵگاکاندا، بەلام هێشتا کەلێنێکی گەورە ماوە کە خەڵکە سادەکەی پێ لەخشتە ببرێت، چوونکە شامانەکان بە یاوەئاینەیەکانیشەوە، نەیان توانی تینێۆتی خواستی خەڵکەکە بشکێنن، چوونکە بەدوو دڵیەوە دەبینن کە پاش ملێۆنان دوعاکردن و پاڕانەوە ودەستپانکردنەوە، هیچ لە مەینەتیەکانی چارەسەر نەبوو، بەهۆی دڕنندەی و چاوچنکی دەسەڵاتدارانەوە، هەژاری هەر لە جێگای خۆی مایەوە، کارەساتە سروشتیەکانی وەک بوولەرزە و باوبۆران، ووشکە ساڵی برسێتی، دوعا هیچیانی چارەسەر نەکرد، بۆیە لەدوای شامانەکان، پیاوە ئاینەکان توانیان جێگای خۆیان بکەنەوە، خەڵک بینی کە هیچیان داخوازەیەکانیان نایەنێتە دی، بۆیە ئەمجارە سیاسیەکان هاتنە پێشەوە، ئەوکاتەی کە باوەڕی"ڤایکینگ" کان لە لووتکەی دەسەڵاتدا بوون، هەرەکە ڕێبەرەکەیان وازی لەئاینی ڤایکینگی هێنا ساڵی١١٠٠، ئاینی ڤایکینگیش کۆتایی هات بێ کێشە.
https://www.kurdipedia.org
   هەروەها زۆربەی هەرە زۆری ئێران سنە مەزهەب بوون، بەڵام لەسەدەی١٦ هەمەوە، زۆرینە مەزهەبی سنیان گۆڕی بۆ مەزهەبی شیعە، ئەمەش هەر هەمان گەڕان بوو، بەدوای چارەسەردا، ئەمانەش دادی خەڵکی نەدا بۆیە بەسانایی سیاسیەکان توانیان جێپێی خۆیان بکەنەوە، بەڵام ئەمەش پینەی کەلێنی هەژاری و نەداری نادادای پێنیە، بۆیە بەردەوام بیر و بپچوونی نوێ لەناو خەڵکدا چەکەرە دەکات، جێپێی خۆیان لەکۆڕی خەباتدا دەکەنەوە.
ئەوەی کەلە کۆتایی٧٠کاندا هاتە پێشەوە، واتا هاتنی تەوژمی ئاینگەرایەکی نوێ، کەلە ئەفغانستانەوە سەری دەرهینا، بەئاشکرا بەڵگەنەویست، جێپێیان دیارە، هەرچەند خودی"هیلاری کلینتۆن" و دەیانی دەیکە لەبەرپرسە باڵاکانی جیهان دان بەو ڕاستەیەدا دەنینن، کە جیهادیەکان لەلایەن خوودی "ناتۆ" دروست کراون، بن سەلمانیش گەواهی ددەدات، لە نوێترین بەڵگەکانی "نۆردیک مۆنیتەر" کە هەر بەڕاستی مرۆڤ سەرسام دەکات، کە چۆن دەستیان گەیشتووە بەو نهێنانەی کە کوڕی جانەوەرەکەی تورکیا ئەردۆغان خەریکی دروستکردنی ڕیخراوێکی تیرۆرستی ئیسلامیە، بەدەستخستینی کۆمەڵیک نهێنی و بڵاوکردنەوەیان، مرۆڤ دەخاتە گوومانەوە، کە باوەڕ بهێنن کە نۆردیک مۆنیتەر چۆن توانی ئەم کارە بکات، دەستی بگات بەو نهێنیە ترسناکانە و بڵاویشی بکاتەوە!
 https://nordicmonitor.com/2021/12/president
 دەبینن مەلایە و هەمیشەش وێردی سەرزمانی دەست و پاکی و داوێن پاکیە، کەچی کاتێک دەستی دەگاتە پارەیەکی مۆڵ، "مەلا بەشیر ئامان عەلی"
 https://www.facebook.com/permalink.php
پێش هەموو بیرۆکەیەک بیر لە پێچەوانەی ئامۆژگاریەکانی خۆی دەکاتەوە، کە پێشتر لەسەر مینبەر ملێۆنان جارەی کردۆتەوە کە دەست پاکیە دزی دەکات، دوای دزیکەش، بیر لە دواێن پیسی دەکاتەوە، کە قێزەونترینی شێوازەکانیەتی، ئەی ترساندن لەئاگری دۆزەخ و  سسزای خوادا، بۆ بووبەهەڵم؟ یان ئەوە ڕاست و ڕەوایە کە پیاوە ئاینەکانەکان بەهیچ شێوەیەک باوەڕیان بەو کتێبە نیە کەناونراوە قورئان، مەلا بەشیر ئامان عەلی تەنها نیەو ڕیزپەڕ نیە، بەڵکوو سەراپایان بەهەمان شێوە ساختەچی و درۆزن و قۆڵبڕن، هیچیان لەئەویترین سالمتر نیە، ئیتر لەمەلاعەلی باپیرەوە هەتا عەلی کەڵەک وکەڵەک چیەکانیتر، هەر هەموومان بەرپرسێکی باڵای"ئەحرار شام"ان بینی کە بەدەنگ ڕەنگەوە کە سواری خوشکەزا منداڵەکەی خۆی دەبێت،(بەداخەوە بۆ ڤیدێکەی گەڕام نەمدۆزیەوە)، ببینە چۆن ئافرەتێک نیمچە ڕووت دەکاتەوە، لەسەر مێینەی دەنووسێت هەتا منداڵی ببێت.
 https://www.facebook.com/
مەلاکان بەگشتی ڕۆژانە قورئانیان بەدەستەیەوە وئاگاداری دێر بەدێڕی قورئانن  ولەهەموو کەس باشتر پەیان بەو راستیە بردووە، کە قورئان هیچ بنەمایەکی ڕاستی نیە، هیچ مەلایەک ناتوانێت کە مێژووی ١٨٠ ساڵەی سەرەتای ئیسلام کە گوومە بورهان بکات، بێگوومان لێردا مەبەستمان لە ئەو مەلایانەکە مرۆڤ دەتوانێت لەگەڵیاندا بدوێت، نەک مەلا هەڵوەڕ و درۆزن و ساختەچیەکان، بەڵام بە پێچەوانەوە، بەڵگەمان لەبەر دەستدایە، کە قورئان دەکردی مرۆڤە، هەروەها بەڵگەمان لەبەردەستدایە کە قورئان کۆمەڵیک نووسەری جوولەکە نوسیاویانە، چوونکە هەروەک سروشتیانە ئێستا دەبینن کە ئیسلام بەخوێنی جوولەکە تینووە، ئەڵیی جووت هێڵی شەمەنەفەرە هەرگیز بەیەک ناکەن، بەڵام دەپرسین ئەم مۆمدانەی "معمدانی" جوولەکە لەسەر پارەی ئیسلامی چی دەکات؟!
 https://www.facebook.com/permalink.php
هەروەک باسمان لێوەکرد، مەلا بەشیر ئامان عەلی دەسەڵاتدارانی سوید  ١٢ ملێۆن کرۆنی سویدی دەدەنێ کە بیگەیەنێتە گیرفانی برسیەکانی سۆماڵ، چوونکە خۆشی سۆماڵیە، کەچی بەدەیان فرت و فێل ژمارە حسابیکەی خۆی بەتاڵ دەکات و پارەکە دەگوێزێتەوە بۆ ژمارە حسابیە تایبەتیەکەی خۆی، هەروەها بە ڕێگای چاودێری ترافیکی ژمارە حسابیەکەی بورهانی دەکەن، کە بڕێک لەو پارەی لە قەحبەخانەکانی تایلەندا بەکار هێناوە، بۆیە لە سوید سسزای دەدەن، بە ٤ ساڵ ٦ مانگ زیندانی، کەچی ئیسلامەکانی سوید هێشتا وەک قارەمان دوای زیندانیەکەی پێشوازیان لێکرد، هەرهەموو کارەساتەکەش لێرەدایە، کەبێ ئاگای نەفامی موسڵمانەکانە، ئەگینا دەیان سەدانی "ئیبن خەلدوون، ئەبوو بەکر ڕازی، مەعروف ڕەسافی" ڕاسگۆیانە نووسیاویانە کە محەمەد کوڕی عەبدولا درۆ دەکات، خوا هیچ کتێبێکی بۆ گەلان نەناردووە، هەربۆیە بازرگانەکان لێیان هاتونە دەست و سەدان و هەزران دانا و زانای وەک بلیمەتێکی وەک "حەلاج"یان پارچە پارچە کردووە.
پۆلێک لەهەرە نادارترینی بیرمەدانی کە بە دەستی ئیسلام تیرۆرکران، کە بەکافر تاوانباریان کرد، سەیرەکە ئەوەی ئەبوبەکر ڕازی ئەڵێ محمەد کوڕی عەبدولا درۆ دەکات، کەچی کە ناوی دەهێنن بە شانازیەوە ئەڵێن زانای ئیسلامی.
نموونەی ئێستاشیان ئەردۆگانە کەئەگەر ڕۆژانە دەیان درۆی ساخدار نەکات، هیچی پێنیە، ئەویتریشان غەنووشیە، لە بنی پێەوە هەتا تەقی سەر هەرۆی شاخدارە، تاوانبارە بەدینی١٣ ملارد دۆلار، بەناردنی لاوانی تونسی بۆ بەرەکانی شەڕی وەحشیەکانی داعش لەسوریا، کە ئێستا لەژێ لێپێچینەوەدایە.
سیاسیەکانیش"ئولا شۆڵتس"ە کە ئاشکارا بێچاوڕوو درۆ دەکات، ئەمەشیان بەگەواهی خانمی کۆنگرێسمانی ئەمەریکی کە ئەڵێ ئەم شەڕەی ئێستا شەڕی بەرژەوەدنیە ق هیچ پەیوەندیەکی بەمافی مرۆڤ و دیموکراسیەوە، نیە باجەکەی لە گیرفانی هاولاتی ئەومریکی ئەوروپی دەدەچێط.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە