خۆ خاوەنی؟

Wednesday, 09.28.2022, 23:21

1441 بینراوە


خاوەن خۆبن خوانێک سازکەن 
هەرکەس بەڕەنگی خۆیەوە
 خاوەن بەش بێت، 

شەڕە دەنوک دەردی بێ دەوایە تاکەی 
ڕاوێژکارتان
 قەلە ڕەش بێت؟

ڕەنگەکان ڕیزبن بۆ ڕازێک 
پێکەوە ڕازاوەترن
 ڕای جیا هەش بێت،

ناکۆکی کارەساتێکی کاولکارە 
کارێ بکەن 
هیوا بۆ ئایندە گەش بێت.