لەهەموو سێتاقان یەک موعتەمیدەی دائیرەی ئەمن و لە گەڕەکی شەهیدانی سێتاقان یەکێکی دی و لە سەعدوناوەی دوو خوشک و لە تەیراوەی یەک دووانێک و لەگەڕەکی زانیاری و شوقەکانی ئیسکان چەند ڕەفیقە حیزبیەکی خانەقین و هی ئێرە و چەند ژنە قەرەجەک و دۆمەکی فاڵچی بەخت گرەوە و تاک و تەرا بەدووکەوتی و یەک ژنی کەپوو بڕاشی تێدابوو. لەو دەو بەستانەی بەستۆڕەش جار نا جار قەمەرەیەک لای دەدا ئەو پەناو پەسیو و بن تووتڕکانەی ئەوێ.
لەگەڵ گواستنەوەی زانکۆی سلێمانی و کردنی بەزانکۆی سەلاحەددین و گرتنی خانیەکانی قسمی داخلی حەی زوبات. لێرە و لەوێش باسی ڕابواردنی ئەو کچە عارەبە قوتابی و چەند دانەیەک سستەری فەلە و موسڵمانی خۆمانە کەزیاتر هی شارێکی کوردستان بوون تێگەیشتنی ئازادی ئەو شارەیان بۆ مافی ژن بەخراپی بەکار بردبوو.
هەر لە سەرەتای ساڵی١٩٩٢ و ١٩٩٣ میتی تورک بە چاو ساغی جەبهەی تورکمانی و تورکمان زوبانە هەولێری و کەرکوکیەکان بەبیانووی هاوکاری نەبوونی و برسیێتی خەڵک ڕیزی ژنی هەشبەسەری هەولێریان بەکاربردبوو لە پێدانی پێنج کیلۆ برنج و دوو قۆدی ئاوی تەماتەی هیلال ئەحمەری تورکی، جگە لەناونووس کردنیان بە تورکمان لەبۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای دانیشتوانی شار لەبەرامبەر کورد و دەستدرێژی کردنە سەر ئابڕوویان لە هەڵخەڵەتاندنیان و بردنیانە ناو کۆگاکانیان تکانی بەزۆری ئابڕوویان.
دیارە هەر زوو ئیخوانیەکانیە ئیسلامیەکانی سەر بەتورکیاو ئەودەمی نەجمەدین ئەربەکان و هی کەنداو لەتەک پارە هەڵڕشتن و بەکرێگرتنی مەلای خوا لەخۆکردی مووچە بەدۆلار لەدروست کردنی بەمەبەستی مزگەفت لەژێر ئەو ناوانەی کە ئەوان لۆیان دادەنان لە خەدیجە کوبرا و بیلال حەبەشی و مؤمنین و ئەوانیش بەشێک بوون لە بەلاڕێدابردنی کیژی ڕووسووری شاری و لەماڵ و لەبن دەسەڵاتی باب و برایان بردنە دەرێ بەلەچک و جبە و دەموچاوی پڕ ماکیاج ئازادیان کردن! لەبەلاڕێدابردنیان.
نەتەوە یەکگرتووەکانی عەنکاوە و ڕێکخراوە مەدەنیەکانی یونسێف و یۆنسکۆ و قەندیل و کرۆ و کرای پارتی و یەکێتی هەر هەموو تاوانباری سەرەکین لە شۆرت لیست کردنی کیژە بەرچاوەکان و بەناوی کاری مەدەنی بە بڕێ دۆلاری کەم چاویان گرتن و بەدەر و دەشتیان خستن و بەشەوان دەیانهێنانەوە و سەرەتای دەستپێکی گروپی سەکسی لەقوولە ڕەشەکان و گەوادە موتەرجیمە و مونەسیقە کورد و لوبنانیەکان و دواتریش لە تاریکی دیوارە بڵند و بەیاساوڵ و کامێراەکانی سکیورتی کونسڵخانەکان دەستی پێکرد.