KURDISTANPOST
پەیامنێری کوردستانپۆست
یەکێک لەو دوو تاوانبارەی کە محەمەد زەکی چەلەبیان تیرۆرکرد لەلایەن هێزێکی تایبەتەوە کوژرا
Sunday, 02/10/2022, 18:30
10978
بینراوە
سەرچاوەیەکی نزیک لە دەزگای پاراستنی پارتیی، بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند، ئەو دوو کەسەی کە لە شەوی 17-05-2022 چوونە شاری سلێمانی کوردێکی باکور بە ناوی (محەمەد زەکی چەلەبی)یان تیرۆر کرد، ئەو دوو کەسە یەکێکیان سەر بە دەزگای پاراستن بووە و کاری بۆ میتی تورک دەکرد، لە لایەن هێزێکی نەزانراوەوە توانیان لە ناو شاری هەولێردا دەستیان پێی بگات و بیکوژنەوە.
سەرچاوەکە ئاوای بە کوردستانپۆست راگەیاند:
پێش هەفتەیەک لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە کوژرایەوە. سەرچاوەکە گوتی: پێدەچێت تۆڵەیان کرد بێتەوە و بەسزایان گەیاند بێت. سەرچاوەکە ئەوەشی گوت کە پاراستنی پارتی بە فەرمانی میت، دەیەوێت ئەو هەواڵە بشارێتەوە و خەڵکی نەزانێت.
جێگای باسە ئەم کردە تیرۆریستیە لەلایەن دوو کەسی سەر بە میتی تورک ئەنجامدار، بکوژەکە هاریکارێکی لەگەڵدابووە، هێشتا هاریکارەکە نەکوژراوەتەوە، بەڵام بکوژە سەرەکییەکە بەسزاگەیەنرا.
پەیامنێری کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost