جەوانمێر مارابی

https://www.facebook.com/profile.php?id=100041381628594


لە بەرامبەر شۆڕشی ژناندا، دژە شۆڕشەکان دەستیان بە جم و جۆڵ کردوە

Tuesday, 04/10/2022, 17:42

3723 بینراوە


شۆڕشی ژنان بە پانتایی ئێران و بە سلۆگانی "ژن ژیان ئازادی" موژدەی دوا رۆژێکی پرشنگداری پێیە بۆ هەموو ئازادیخوازانی چوارچێوەی جوگرافیای ئێران و هەموو ناوچەکە. هەموو ئازادیخوازێک خۆی تێدا دەبینێتەوە. لە بەرامبەردا، بەرەی کۆنەپەرەست، نێرتەوەر، عەشیرە و فاشیست، مەرگی خۆیانی تێدا دەبیینەوە. هەر بۆیە هەموویان بە مێتۆدی خۆیان کەوتوونەتە رەشکردنی ئاخێزگەی دروشمی ژن ژیان ئازادی!!!
دوێنێ خامنەیی جەلاد بۆ هەڵخڕاندنی هەستی دانیشتووانی ئێران لە بەرامبەر ئەم شۆڕشەدا، دەستی خستە سەر گرنگترین هەنجارەکان. لەوانە، سوتاندنی قورئان، بێڕێزی بە شوێنەپیرۆزەکانی باوەڕمەندەکان، جودایی خوازی و ... هتد. 
سەلتەنەتخوازەکانیش بە بەرز کردنەوەی دروشمی "مرد میهن آبادانی" دژایەتی خۆیان لەگەڵ شۆڕشی رادیکاڵی ژنان دەربڕی و ریزی خۆیان لە ریزی شۆڕشی پێشکەوتنخوازنە جودا کردەوە.
بەرەی خێڵگەرا و عەشیرە کە بەرەدوام لە لایەن داگیرکەرانەوە وەکوو مەقاش لە دژی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی بەکاریان دەهێنن، وەخۆ کەوتوون. دەزگا بەدناوەکەی پاراستنی پارتی کە ساڵانێکە لە دژی تەڤگەری ئازادی بێ ئەخلاقی بڵاو دەکاتەوە، لەم کاتە هەستیارەدا کە یەکڕیزی گەلی کورد گرنگترین ئەرکی هەر مرۆڤێکی خاوەن ویژدان و بەرپرسیارە، جارێکی دیکە، قۆڵی دوو بەرەکی نانەوەی لێهەڵماڵیوە. لە رێگەی ماڵپەڕە ساختە و دروستکراوەکانییەوە درۆ و بوختان لە زمانی تەڤگەری ئازادی و هاوسەرۆکی پژاک-ەوە بڵاو دەکاتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە تەڤگەری ئازادی خاوەن پێگەی فەرمی خۆیەتی و لەو رێگەیەوە هەڵوێستەکانی خۆی دیار دەکات. 
لێرەوە روو لە دۆستان و هەڤاڵان دەکەم و دەڵێم تکایە پێویستە زۆر وشیار بین. نەکەوینە داوی ئەو شەڕە تایبەتە. ئەگەر بتانەوێ هەڵوێستی رەسمی تەڤگەری ئازادی بە هەموو لایەنەکانییەوە بزانن، سەردانی پێگە رەسمییەکانی وەک، رۆژنیوز، فورات نیوز و ماڵپەڕی رەسمی پژاک و راگەیاندنەکانی نزیک لەو تەڤگەرە بکەن. 
ئەوەی لە زمانی هەڤاڵ سیامەند-ەوە بڵاو کراوەتەوە، رۆحی هەڤاڵ ئاگای لێ نییە و چەواشەکارییەکی بێ ئەخلاقانەیە کە لە بنەماڵەی بارزانی دەوەشێتەوە. 
تێرۆری سەرنووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی لە سلێمانیش، قەتعەیەکی دیکەیە لە پازڵی دژە شۆڕش لە بەرامبەر شۆڕشی ژناندا. 
هەموو ئەو لایەنانە لە پاکێجێکدا جێ دەگرن و خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە