دیسان به‌ڕاستى سه‌یره "كوردستان پۆست" گومان له له دكتۆراكه‌ى من بكا!؟ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێ له‌و باره‌وه دڵنیا بێ، با بچێته سه‌ر گوگڵ و بنووسێت: Sabah A. Ghalib یا بچێته سه‌ر University of Exeter ئه‌وا به پى دى ئیف ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌توانێ بیخوێنێته‌وه كه ناونیشانى تێزه‌كه‌م به‌و شێوه‌یه The Emergence of Kurdism with Special Reference to the Three Kurdish Emirates within the Ottoman Empire 1800-1850، یا بچێته سه‌ر ACADEMIA بۆى ده‌رده‌كه‌وێ كه دكتۆراكه‌م له كوێ و كه‌ى و له‌سه‌ر چییه. به هه‌ر حاڵ، دیسان ماڵى ناچارى كاول بێ ده‌بێ له جیاتى ئیستراحه‌ت له‌م ته‌مه‌ن و له‌م بارى نه‌خۆشى حه‌وت عهمهلیاتهم، به زۆر بمهێننه قسه، ئه‌گه‌ر "كوردستان پۆست" په‌یڕه‌وى له ڕێبازى حه‌قیقه‌ت و ویژدان و عورفى میدیایى ده‌كا، ئه‌وا پێویسته داواى لێبوردن له من و له خوێنده‌وارانى خۆى بكا، هاو كات یا شكات یا نووسینێكى كه خۆیان به چاكى ده‌زانن له سه‌ر كاك سه‌ردار پشده‌رى بنووسن و بڵاو بكه‌نه‌وه، ئیدى خۆیان و ویژدانى خۆیان.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم: هه‌ر حهڵاڵزادهیهك چه‌نده له منداڵبوونى (له وهلهدبوونى) له دایك و باوكى خۆى دووره، منیش ئه‌وه‌نده له په‌یوه‌ندى هه‌رچى حیزب و ڕێكخستن، له ده‌زگایه‌كى پۆلیسى، سه‌ربازى و هه‌واڵگرى به پاراستن و هه‌رچى هه‌یه، هه‌روه‌ها به ئاساییش و هاوشێوهیانهوه دوورم. ته‌بعى من، سروشتى من، زه‌وقى من، میزاجى من تا خه‌یاڵ بڕ بكا، دوورم له هه‌موو ئه‌وانه، تاكه ده‌زگایه‌ك له جیهاندا كه من په‌یوه‌ندیم پێیه‌وه هه‌بێ و ئه‌ندام بم تێیدا، "كۆمه‌ڵه‌ى مه‌له‌كى ئاسیایى بریتانیاییه Royal Asiatic Society" ، به شانازیشه‌وه ده‌ڵێم: هه‌موو كه‌سێكى پێناگا. ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به منه‌وه هه‌بوو، عه‌رزى "كوردستان پۆست" و خوێنهرانیم كرد، زۆر چاكیش ده‌زانم خه‌ڵكى به ویژدان چۆن دێته ده‌نگ و نووسین. ماڵى حه‌قیقه‌ت و هه‌موو خوێنده‌وارێكى به سه‌لیقه ئاوه‌دان و خۆش بێ.