دەسەڵاتی ئاخوندەی ئێران دژی خۆپیشاندەران سیاسەتی پەرتکە و زاڵبە بەکار دەهێنێت

Friday, 07/10/2022, 1:36

7198 بینراوە


بەداخەوە گەلانی ناهوشیاریی ئێران لە سەردەمی شای ئێراندا و لەسەردەمی کۆماری ئیسلامیشدا کەوتوونەتە ژێڕکاریگەیی سیاسەتی پەڕتکە و زاڵ بە!
خۆپیشاندانەکانی سێ حەوتوی رابوردوو لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و رژیمیش رۆژانە لە فێڵ و تەڵەکە و گزەی سیاسیی دەگەڕێ، کە بە هەرشێوەیەک بێ کۆتایی بەو خۆپیشاندانە بهێنێ، بەڵام سەرکەوتنێکی بەرچاوی لەوبوارەدا بە دەست نەهێناوە.
دەمێکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو مێرمنداڵانە و ئەو گەنجانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ تا ٢٥ ساڵی دەبێ ناچاریان کردوون بۆ ئەوەی لە زانکۆکاندا ڕێگایان بدەن. دەبێ کارتی (بەسیج) وەربگرن. بەسیج هەمان وەک حەشدی شەعبییە لە عێڕاق، بەڵام لە ئێران دەکڕێ پێێ بگووترێ حەشدی ئێرانی. ئەوانە لە کاتی پێویستدا ناچار دەکرێن کە دژی هاووڵاتیی خۆیان بێنە سەرشەقام و بەرەنگاری خۆپیشاندەران ببنەوە. ئەوانە دووچین وتوێژن.لایەنێکیان تفەنگیان دراوەتێ، لایەنی دیش بۆ لایەنگریی لە دەسەڵات بەدژی هاووڵاتیی خۆیان دەیان هێننە سەرشەقام.
گەنجی کوڕ وکچی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ هوشیاربێ تا نەکەوێتە داوی تەڵەی حەشدی ئێرانی و خۆی بە دوور رابگرێ، چون لە خۆنیشان دانەکانی ئەو دواییە کوڕ و کچی تەمەن ١٥تا ٢٥ ساڵی تێدابووە. ئەوڕۆ فەرماندەی حەشدی ئێرانی گووتی ئێمە هەڵەمان کرد کە (بەسیج)مان نەهێناوەتە سەرشەقام تا دژی ئەو کوڕ و کچە گەنجانە بوەستنەوە.ئ ەوە یانی سیاسەتی پەڕتکە و زاڵ بە. ئەو سیاسەتە مەترسیدارە. سیاسەتی لە مێژینەی بریتانیای مەزنە بۆ سەرگەلانی ژێڕدەستە وجیهانی سێهەم. زۆریەک لە دیکتاتۆڕەکانیش لە ناوخۆی وڵات کەڵکیان لەو ڕێکارە وەرگرتووە بۆئەوەی درێژە بە دەسەڵاتخوازیی خۆیان بدەن

کوردستانپۆست: رۆژهەڵاتی کوردستان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە