[باشترین ئاین ئەوەیە کە بتکاتە مرۆڤێکی بەڕەوشت و بەسۆز و پڕبەزەیی ./ دالایی لاما ]
مرۆڤ هەڵگر و پەیڕەوکاری هەر ئایدیاو هزرو ئاین و مەزهەبێک بێت پێویستە و زۆریش پێویستە ئاکارو هەستی ئینسانی لە دەست نەدات، چونکە ئینسانیەت باڵاترین و جوانترین هەستە و گرنگتر و پیرۆزترە لە سەرجەم کایە سیاسی و ئاینیەکانی نێو کۆمەڵگاکان.
گەر زاڵبوونی ئاین بەشێوەیەکی ڕەها بەسەر هەر ئیماندارێکدا، بەجۆرێک کە پێناسە و هەڵسەنگاندنی بۆ هەر بزاوت، شۆڕش، سەرهەڵدان، ڕووداو و کردەیەکی مرۆڤ، لە ڕوانگە و دیدی ئاینیەوە پێوانە کرد و بە فلتەری ئاینیدا تێیپەڕاند، بەدڵنیاییەوە ئەو کەسە دابڕاوە لە هەموو بەهاو خەسڵەتێکی ئینسانی و ئەخلاقی، لەباشترین حاڵەتدا دەبێ حسابی ئاژەڵێکی دڕندەی بۆ بکرێت نەک مرۆڤ.