هەستێكی تێكەڵەیە پێكدێت لە لەخۆباییبون و خۆبەگەورەزانی و بەكەمزانینی خەڵكی تر و ویستی كۆنترۆڵكردن و سەركوت كردنی ویستی كەسانی تر بە بەهانەی ئەوەی كەسی کەللەڕەق خۆی زیرەك و زاناتر و پر حیكمەترینە وە كەسانی تر نەزان و جاهیل و كەمن ، هەستی کەللەڕەقی رێژیەكی گەورە لە دوژمنایەتی و توندو تیژی لە خۆی هەڵدەگرێت و پەیامێكی لەخۆگرتوە بەرامبەر خەڵكی كە ئەوان نەزان و گێل و تێنەگەیشتوو بێ بەهان تا خاوەن دەسەڵات وەڵامی داواكارییەكانیان بداتەوە، وە دەسەڵاتدار هیچ پێویستیەكی بە رازیكردنی ئەوان نیە هەروەك ئەو بە زەبر و زەنگ و هێز دەسەڵاتی خۆی دەچەسپێنێت نەوەك بە رەزامەندی خەڵكی .
3- پەرستن
بریتیە لە گەورەكرنی خود لەلایەن خاوەن دەسەڵاتدار تارادەیەك كەناتوانێت هیچ شتێكی تر ببینێت تەنانەت خودای بەرستراویش، هەوەر فیرعەوەن بە روونی وتی “ما علمت لكم من إله غیري” واتا (من نەمزانیوە كە ئێوە پەرستن ترتان هەبێت جگە لەمن) ،دەسەڵاتداران بەشێوە و زمانی جیاوازی دەری دەبرن پلەكانیان دەگۆردرێت بە گوێرەی گەورەكرنی خودیان لەلایەن خاوەنەكانیانەوە ، وە خۆكردن پەرستراو دەبێتە هۆی زاڵبوون و توندووتیژی و خوێنرێژی و زوڵمكردن بەبێ سنور ، وەهیچ شتێك تێكی ناشكێنێت تەنها مردنی نەبێت .
4-چەقبەستوویی
نیشانەی ئەو سیستەمی حوكومرانیەیە كە ئەمن ئارامی لەدەست دەدات و هەوڵی هێوركردەنەوە و چەقبەستنی كەشەكە دەدات لەبەر ئەوەی هەر جوڵەیەك لە دیدی ئەو بە هەرەشە بۆ سەر ئەمن و ئاسایش لێكدەدرێتەوە ، وە شعاری دەسەڵاەتەكەش بریتیە لە ئەمن و ئەمان و بەردەوامی .
5 – ئیفلاس
ئەو كاتە روودەدات كاتێك ماوەی حوكمرانی درێژە دەكێشێت بە شێوەیەك باردوخێكی كەئابە و بێزاركەری دووبارەبوە و روو لە داكشان لە ژیانی دەسەڵات و دەسەڵاتداردا روودەدات بە هۆی ئەو رۆتینە دووبارەیەی یەك لەدوایی یەكە بێزاركەرەی چەندین ساڵە دووبارە دەبێتەوە، وەبۆشی هەیە دەسەڵاتدار هەوڵی فرویدانی خەڵكان بدات و وانیشان بدات كە نوێبوونەوە لە ئارادایە و دەیخەنە روو لە رێگای چەند هەوڵێكی لاوەكی و سەتحی ، یان لە رێگای رێكلام و پروپاگەندە كە پیشان دەدات قۆناغێكی نوێی یان فكرو هزێكی تر لە بەرنامەدایەو گۆرانكاری روودەدات، بەڵام خەلكی هەر زوو دەركی پێ دەكەن و دەبینن كە هەموو شتێك وەخۆیەتی و هیچ شتێك لە ئارادانیە جگە لە داكشان و بێزاركەری دەسەڵات و دەسەڵاتدار.