@ هەوڵ بە بە چەن زمانێک و لە یەک کاتا چاپ و بڵاوبکرێتەوە ، تا هەرکەس و لایەک بەئارەزووی خۆی و چۆن بۆ پەرژەوەندی سیاسی خۆی گونجاو بوو وا شی نەکاتەوە وەک ئێستا چەن گروپێک خۆیان بە میراتگری نەزانن کە لە ناوەڕکا هەموویان یەک سەرچاوەیان هەیە..
@ کەمتر ئیشارەت بە کوشتن و و بڕین و توند و تیژی و تۆڵە و ڕق و بوغز بات ، باس لە خۆشەویستی و یەکتر قبوڵ کردن و ئیحساسە ئینسانیەکان بکات، ئەکرێ ئایەتێکی بە ناوی"ڤەڵانتاین" تیابێ بۆ سەلماننی پەیامی خۆشەویستی تۆ بۆ بەشەرییەت........
@ ترسانن و تۆقاننی خەڵک هەر لە مناڵیەوە بە ئاگر و جەهەنەم و دەیان میتودی تری دژە ئینسانی و ئیرهابی و جەللادیی کۆمەڵگایەک ئەهێنێتەکایەوە کە خەڵک لە ترسا دوات بکەوێ و عیبادەتت بکا کە دواجار لە ووشیاربوونەوەیا باجەکەی زۆر گەورە ئەبێ ، بڕواش ناکەم تۆ کە عەرشێکی ئەبەدیت هەیە حەز بەو باجە بکەیت..
@ئەمڕۆ لە سەرتاسەری دونیا ئەزمەی مەسکەن و نیشتەجێبوون هەیە ، بەڵکو وەک کتێب و دوا شەریعەتەکەت ڕێگە نەیا بە حەڵاڵ کردنی نۆ جار ژن هێنان چونکە ئەو هەموو ژن و مناڵە ئەزمەی مەسکەن قوڵ و سەختر ئەکا ، ئەوەنەی من بزانم تۆش هیچ کۆمپانیایەکی مەسکەن دروست کردنت نیە تا بیبەخشیتەوە بەسەر لایەنگران و پەيڕەوانی ئایینە تازەکەت..
@ لە دونیای ئەمڕۆیا ئارایشت کردن و خۆجوان کردن گرنگی یان بە جل و بەرگ وەک پیشەسازییەکی لێ هاتوە و بە ملیۆنەها خەڵکی لەسەر ئەژی ، جا جگە لە مەسەلە ئینسانیەکەی ، گەر ئابڵۆقە لەسەر ژنان لابەیت ومەسەلەی حیجاب و بەزۆر خۆ داپۆشین لە کتێب و ئاینە تازەکەت لابەیت ئەو هەموو خەڵکەی لەو بوارەیا کار ئەکەن بێ کار نابن و مەترسییەکانی بێ کاریش نایەتە کایەوە ڕەنگە بەهەزاران کەس کە لەسەر مەسەلەی ئازادی ژن لە بڕیار یان لەسەر بونیەت و شێوەی خۆی لە تۆوە دوورن نزیکایەتیەک لە نێوانتانا دروست ببێ و بیر لە لایەن گیریی کردنی ئاینە تازەکەت بکەن..
@ تەنیا تۆڵە سەنن زمان و دەقەکانی کتێبە تازەکەت نەبن ، لێبوردنێکی گشتی و دیالۆگ لەگەڵ ئەوانەی لە دوا کتێبا بە مولحید ناویان ئەبەیت ، سەرئەنجامێکی سوود بەخشی ئەبێ و بۆ یەکەم جار لەگەڵ نەیارەکانتا هەست ئەکەیت پێش بڕیار یان دیالۆگ مەترسی ناکۆکی و هێز دوور ئەخاتەوە و هاتنەکایەی دیکتاتۆریەت لاواز ئەکات...
@ لایەنگرانی هەزار و چوارسەدساڵی پیش ئێستای تۆ ، بە ناوی تۆ و بۆ مەرامی خۆیان قەتڵوعامی خەڵکیان ئەکرد ، ئەو کات تەنیا حوشتر و شمشێر و ئەنفال کردنیان هەبوو ، ئەمڕۆ چەک و سیستەمی شەڕ گۆڕاوە ، چەکی نەوەوی و زەڕە و بایۆلۆجی لە ئارایایە ، ئامۆژگاری کردنی لایەنگرانی ئاینە تازەکەت بکە کە پەنا بۆ چەک نەبەن ، ئێستا ئەوکاتەی جەزیرەی عەرەبی نیە ، شەڕی نەووەی دونیا خاپور ئەکا . عەرشەکەی تۆش لێ ی پارێزراو نابێ ، جا بۆ ئەوەی تۆش هەر لە گەورە گەورەتر بمێنیتەوە شەڕ بە ناوی تۆوە مەقەڵێکەیە و پریشکی حەوت تەبەقەکە ئەبڕێ...