پێداچوونەوەیەک بۆمانگرتن لە رۆژهەڵاتی کوردستان

Tuesday, 18/10/2022, 20:40

2820 بینراوە


یەک لەوئامرازانەی کە پشتی دیکتاتۆڕەکان وەلەرزە دەخا، مانگرتنە. ئەو رێکارە بە شێوەگەلی جۆراوجۆر وسەردەمیانە رێک دەخرێ. هەر مانگرتن وخۆپیشاندانێک کە لە هەر وڵاتێک بەرێوە دەچێ پێویستیی بە رێبەرایەتی کردنێکی رێکوپێک هەیە. رێبەرایەتی کردن لە لایان حیزب ورێکخستنەکانە یان لە لایان گەلەوە بەڕێوە دەچێ. هۆی ئەو مانگرتنەش دەگەڕێوەتە بۆ کەڵەکە بونی داخوازیەکانی خەڵک لە هەروڵاتێکدا بێ. لایەنی داخوازیەکان رەنگە سیاسی بێ یان ئابوری ویان کولتوری. هۆکاریش تەنیا دەسەڵاتێكە کە بەزەبری زیندان وشکەنجە وترساندن خۆی بەسەر خەڵكدا دادەسەپێنێ.
ئەوەی کە لە مانگی رابوردوودا لە ئێران ورۆژهەڵاتی کوردستان روودەدەن، بە یەک رۆژ ویەک شەونەهاتوونە ئاراوە. بەرهەمی چل وسێ ساڵی سیستمێکی دەڕندەوبێ هەوسارە کە هیچ رەحمێک بە هیچ کەس ناکا، مەبەست تەنیا مانەوەیە لە سەردەسەڵات. کۆماری ئیسلامی ناخوازێ دەست لە کار بکێشێتەوە. خەڵکی ئێڕانیش تاسەر ئەسقان تووڕە وناڕآزین. دووبەرەی دژ بەیەک بەرانبەر بەیەک خەریکی چآوسوور کردنەوەن لە یەکتر.
لەو کورتە بابەتەدادەخوازم ئاماژە بە رێکارێک بکەم. رەنگە هیندێک کەس پێچەوانە لێی تێبگەن. لە ماوەی ئەو یەک مانگەدا سەراسەریی ئیڕان وکوردستانیش پێکەوە وشآن بەشآنی یەکتربە درووشم وکردوە پشتگیریان بۆ یەکتر راگەیاندوە. بەداخستنی دوکان وبازاڕەکان ، بە خۆپیشاندانەکانی سەراسەریی، بە شەهید بونی خەڵك، بە بریندارکردنی خەڵک لە لایان هێزە سەرکوتگەرەکانی دەسەڵات وبە یەک هەڵویستیی درووشمەکانی هەمەڕەنگ ویەکدەست، دژایەتی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامی دەربڕیوە.
ژیان راناوەستێ. دەسەڵاتیش کۆڵ ناداوناوەستی، خەڵكی ناڕآزیش دەست لە خواستەکانیان بەرنادەن. ئەوەی کە یەکجار زۆر گرینگە ئەوەیە لە بارودۆخەدا هیندێک ئاڵوگۆڕهەیە کە ناخواستە بە قازانجی دووژمن تەواو دەبێ ودەسەڵاتیش کەڵكی لێ وەردەگرێ. ئەویش داخستنی پەیتا پەیتای دوکان وبازاڕەکانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
زۆرینەی بنەماڵەو تاکی کۆمەڵگا لە ئێڕان وکوردستانی ئێڕان فەرمانبەر نین کە مانگانە مووچەکانیان بخرێتەگیرفانیان ولە سەری بژین. داخستنی دوکان وبازاڕەکان دەبێ بە پێی بەرنامە ورێکاریی رێکخستنی وواتاداربێ. ئەگەر رۆژانە بە رەچاوکردنی بژیوی ژیانی خەڵک وکۆمەڵگا دوکان وبازاڕەکان لە ئێران وکوردستان دابخرێن، زۆر بەهاسانی دەسەڵاتی سەرکوتگەربیانووی دەکەوێتە دەست ورێکارەکان بە پێچەوانەی داخوازیەکانی کۆمەڵگا هەنگاودەنێن.
داخستنی رۆژانە وپەیتاپەیتای دوکان وبازاڕەکان هیچ خەسارێک ناداتە دەوڵەتێکی سەرکوتگەریی وەک کۆماری ئیسلامی. خەڵكی هەژارومامناوەندی تووشی دڵەڕآوکێ وخەسار ودوودڵی دەبنەوە. بنەماڵە هەیە لەسەر حیسابی دەرئامەدی رۆژانەی دوکانەکانیان بژیوی ژیانیان دابین دەکەن.
داخستنی دوکان وبازاڕەکان وپەرەپێدان بە مانگرتنی سەراسەریی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ بە ڕێکخستن وهاوتەریب بێ دەگەڵ مانگرتن وداخستنی دوکان وبازاڕەکان لە ئیڕان. بەوجۆرە هێدی هێدی خەڵكی ئاساییش بەرێكخستن دەکرێ.
لەوهەلومەرجە هەستیارەدائەرکی مەزن دەکەوێتە سەرشآنی مێدیای بەرپرس ورێکخراوەی بەرپرس لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کە جەماوەرهان بدەن ، بە وشیاریی بارودۆخەکە لە بەرچآوبگرن. چەکی مەزن لەو بارودۆخەدارێکخستنی کۆمەڵگایە. بەوواتایە کە خۆنیشاندان وداخستنی دوکان وبازاڕەکان دەبێ بە شێوەی سەردەمیانە ودوور لە دەمارگرژیی بەڕێوە بچێ.
زۆرینەی خاوەن دوکانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەی رۆژانە بە دەستی دێنن، پێی دەژین. بنەماڵەیەک کە خاوەنی ژن وچەند منداڵێک بێ، دەبێ بۆ مانەە لە ژیان تێ بکۆشێ وبتوانێ یارمەتی بداتە ئەو خۆپیشآندانەی کە بۆ ئازادی ورزگاریی بەرانبەر بە دەسەڵاتیک خۆیان فیدا دەکەن کە دەخوازێ کورد وەک ژێردەستە درێأە بە ژیان بدا. هیوادارم لە مەبەستەکەم خراپ تێنەگەیشت بن.
لە پەیوەندی دەگەڵ تاقمێک لە دوکاندارەکانی چەند شارێکی وڵات کۆی قسەکانیان ئەەبووە کە دەیانگووت:ئەوەی کە رۆژانە وەگیریی نەخەین لە دوکانەکانماندا، برسی دەمێنینەوە!داخستن وخۆنیشاندان ودەربڕێنی ناڕەزایەتی پێویستیی بە رێکخستنە بۆئەەی بە ئاکام بگا.
بەدرێژایی سەت ساڵی رابوردوجوغڕافیای رۆژهەڵاتی کوردستان لە بواری ئابووری وەها داڕێژراوە کە هیچ کارگەریەکی ئەوتۆی لەسەر داڕمانی ئابوری دەسەڵاتدارانی تاران نەبێ. جیاوازیی زۆرە لە نێوان بازاڕەکانی تاران وتەورێزوچەند شارێکی گەورەی دیکەی ئێڕان.
قۆناغی ئێستێی یەک مانگی رابوردوولە ئێڕان وکوردستانی ئیڕان، قۆناغی سەرهەڵدان وشکانی ترسە لە دەسەڵاتێکی سەرکوتگەر. ئەو قۆناغە وەرنەگەڕآوەتە شۆڕشێکی مەزن وسەراسەریی. کورد دەبێ وشیارانە هەڵسوکەوت بکا، چون ئۆپۆزیسیونێکی بەهێزشک نابا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە