خۆ تازە هەر حیزب و جەریان و کەسایەتیەک و بیرمەندێک بێت و هەزارو یەک شێرو ڕێوی بۆ تەوجیه کردنەکەی بێننەوە نایخوات و لە زمان و شۆڕش و بەرخۆدانی کچە شەڕڤانەکانی ڕۆژئاوا داکەوتوە و بە دێموکرات و کۆمەڵە وهیچ حیزب و که سێکەوە مەڕبوت نییەو ناتوانن لە کچانی شۆڕشگێڕو شەڕڤانی ڕۆژئاوای کوردستانی بستێنن.
باشتر وایە بڵێن دەک ئەم بیرو هزرو سەرچاوە هەژێنەرە تان هەر پایەدارتر و گه شە دارتر بێت و ئێمەش هەموومان شان بە شانی ئێوە و هاودەنگ پێکەوەدەیڵێین و دووپاتی دەکەینەوە !
هەر بۆیە دەکرێ بڵێین ئەم جۆرە هەڵوێستە دەتوانێت بۆ هەموو که س و جەریانێکی سیاسی و شۆڕشگێڕ پێشڕەوتر بێت.
قسە و هەراو بەزمی هەمووان لە سەر ئەم سێ وشەیە کە وەک شیعارێکی سیاسی و پێشڕەو دەگوترێت :
لە ڕابوردوودا ژنی کورد چۆن بوووە و چۆن خەباتی کردوە و چۆن بە گژ داگیرکه ران و بیری پیاوسالاری داچۆتەوە و کۆماری مەهاباد کە لە ژێر ته ئسیری کولتوری ئەرتەشی سووردا چۆن قوتابخانەی کچان و کوڕانی کردۆتەوە و کۆمەڵەچۆن خه بات و تێکۆشانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ڕێکخست هەمووی ئەمانە و هەرهەنگاوێک کە بۆ ئازادی و خەبات و تێکۆشانی ژن هەڵ هێندرابێت لە جێی خۆی دا باش و سودمەند بووە بەڵام ئەم شیعارە هەروەک چۆن سرودی ئەنترناسیۆناڵ داهێنانی ئۆژن پۆتیەیە ئەمەش داهێنانی تیئۆری و فەلسەفەی بەڕێز ئوجاڵانە و ئەمیش لە بیرو فەلسەفەی مارکسی داهێناوە و ژنانی گریلاو شەڕڤان چەندین ساڵە بە دژی داعش و پیاوسالاری و فاشیسمی تورک دەیڵێن و دەیڵێنەوە و ئێستاش بۆتە بە شیعارێکی جیهانی و ژنان و پیاوان تەنانەت لە ناو هەموو پاڕلەمانەکانی دنیاش دا دەیڵێنەوە و تەنیا من گوێم لە پاڕلەمانتارانی باشوری کوردستان نەبووە دەنا لە زۆربەی دنیا دا هەتا ئێستاش دەنگ دەداتەوە.