(ناوەندی درۆ)ی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان!

Wednesday, 19/10/2022, 15:09

7564 بینراوە


مرۆڤێک دەتوانێ درۆ دەگەڵ خۆی بکات.درۆ دەگەڵ خەڵكانی دیکە بکات.بەڵام ئەگەر سنووری درۆبەرفراوانتربوووخۆی لە قەوارەی حیزبیی دائیدی ئەوحیزبە بەکاری چارەسەریی نایە ودەبێ وەلابنرێ.حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەی حیزبەکانی باشووری کوردستان هاتنەوە سەر حازریی وخۆیان بەسەرخەڵكدا سەپاند.یەکەم کاریشێان هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆیی بووە ئەوشەڕەی کە ناویان نابوو براکوژی!
سەرکردەوبنکردەی ئەو حیزبانەی رۆژهەڵات ئاگایان لە فڕووفێڵی ئاخووندەکانی تازە پێگەشتوونەبوو.ئەوان زیرەکانی کاتیان قۆستەوە تا لەکاتی خۆیدا هێرشیان کردوە سەر رۆژهەڵاتی کوردستان وبە یارمەتی قیادەمووەقەت توانیان نێوئاخنی کەمپەکانی کۆی سەنجەق وزڕەگوێزیان بکە.ئەو سەردەم تەنیا دووحیزب بون.

ژیان لەناو کەمپەکاندا!

حیزبیی سیاسی وسەرکردەی سیاسیی کاتیك دووچاری تەنگژەی قوڵی سیاسیی دەبێتەوە،لە چآرەسەریی سیاسیی دەگەڕێ تا کێشەکان بەرەو کۆتایی بەرێ.جەفەنگ نییە،کێشەی نەتەوەیەک لە ئارادایە.بەڵام لە ناو حیزبی کلاسیکییدا ولە ناوچەپی دواکەوتووی سووننەتیدا رێك بە پێچەوانەیە.حیزبایەتی دەبێتە پرسی شەخسی ودەموچآوی بەرپرسان وپلەو پۆستی حیزبیی.ئەو کارەساتە بەسەر دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان هات.دووحیزب بون،بوونە ٣و٤و٥و٦و...
لەو کارەساتەشدا هیچکات پرسیان بەکەس نەکرد،هەر چی بۆ خۆیان پێیان باش بوو ئەنجامیاندا.لەراستیداناخواستە بە نیابەتی کۆماری ئیسلامی،ئەوەی تاران بە دڵێ بووروویدا،ئەوەی کە هەستوسۆزی خەڵكی لە رۆژهەڵاتی کوردستان شکاند بەڕێوەیان برد.ئەوەی ما قسەی زل وئاکاری ناسیاسیانە بووە.

ناوەندی هاوکاری:

لەسەردەمی دەسەڵاتداریەتی قاسملوو وەک کەسی یەکەم وسکرتێری حیزبیدا،کاتی خۆی لە ناوئاپۆرای خەڵكدا لە میتینگێكدا لە چوارچرای شآری مهاباد قاسملووگووتی:کۆمەڵە بە قابڵمە دۆلمەیەک تێردەخۆن!ئەوقسەیە چەخماخەی یەکەمی لێدا بۆ شەڕی ناوخۆیی بەرانبەر بە کۆمەڵە ئەوانیش زۆریان لێ گران هات.چون بچووک نرخێندرابون.
هێدی هێدی شەری ناوخۆیی دەستی پێدەکرد.ئەوشەرە قڕێژە نزیکەی ٤ ساڵی خایاند سەدان منداڵی کورد بە دەستی منداڵی کورد خەڵتانی خوێن کران.ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئاواتی بۆ دەخواست بە دیهات.ئێستیش پاش ئەو هەمووە ساڵانە داوای لێبووردنیان لە خەڵك نەکردوە.بەڵام روویان وەک چەرم وایە چون داوای پشتگیریی وبە هاناهاتنەوە لە خەڵك دەکەن!/ نامەی ٧ خاڵیی قاسملوو بۆ هاوڕێیانی ئاژوان بە خەتی خۆی لە سەر فەیسبوک هەیە کە چۆن چەکدارەکانی خۆی هاندەدا دژی کۆمەڵە شەر گەرمتر بکەن،هیوادارم هەرکەس ئەو نامەیە بخوێنێتەوە /.
ئەو ناوەندەی کە بۆ هارکاریی چەند حیزىێکی رۆژهەڵاتی کوردستان پێكهاتووە،تەنیا لە دژی پژاک دروست بووە.بۆ ئەوەی لەداهاتوودا ئەو بەشە لە وڵات لە نێوان خۆیان دابەش بکەن.ئەو ناوەندە خاوەنی پێگەیەکی ستڕاتیژیکیی،تەنیا وەک تاکتیک بەکار هاتووە وزۆریی نەخایەنێ پووچەڵ دەبێتەوە.

سیاسەتەکانی ئێوە وخواستی خەڵک:

ئەودووتەوەرە زۆر لە یەکتر دوورن.ئێوە دوای رووخانی رژیمی شای ئیڕان هەتنەوە ناوخۆی وڵات بەهاسانی وبە بێ ماندووبون.ئەوکات بۆ ماوەیەکی کورت دەسەڵاتدار بون.کام کردەوەتان بە دڵی خەڵک بووە؟
دوو: لەوەتی نێوئاخنی کەمپەکان کراون کام سیاسەتتان بۆ گەیشتن بە چآرەسەریی پێ بووە؟جگە لە لێکترازان وشەڕە جنێووشەڕەچەقۆ!
سێ:پرستان بەکەس کرد لێکترازان؟پرستان بەکەس کرد دوای ١٦ ساڵ لێكترازان ئاشت بوونەوە؟
چوار:ئێستێ ناوەندێکتان پێکهێناوە بێ ئەوەی داوای لێبووردن لە خەڵک بکەن کە نزیکەی ٤ ساڵ شەڕی ناوخۆییتان هەڵگیرساند.
پێنج: لەسەردەمی شەڕی خۆتڕێنی ناوخۆییدا سیاسەتی سەرەکیتان ئەوەبووە،کە سەرەتا دەبێ حیزبی دێمۆکڕات لە نا بەرین،چونکە کۆماری ئیسلامی هەر دەڕووخێ.دروێش بەو قەوارەیە دەبێ؟
شەش:بە پێی کام پێوەریی سیاسی وخەسارناسیی ئێوە لە ناوکەمپەکاندا دەفەرموون،سەتا/ هەشتای / خەڵكی کوردستانی ئێڕان دەگەڵ ئیمەیە؟!دۆنکێشۆت بڕیاری ئاوای دەرنەکردوە!
حەوت: حیزب وخەڵک وەک ماسی وئاو دەچن.بە بێ یەکتر ناژین.ئێوە نزیکەی چواردەیەیە لە خەڵک دابڕاون،وەک فوسیلتان بەسەر هاتوە ووشک بون.بۆ پێتان وایە خەڵک ،خەڵكی ٤٣ ساڵ لەوەی پێشە؟
هەشت:وایدانێن خەڵک بەقسەی ئێوە دوکان وبازاڕیان داخست ومانیان گرت.ئەدی ئێوە بۆ بەقسەی خەڵک ناکەن؟کواهێزیی بەرگریتان؟کوابەرنامە وکاری هاوبەشتان؟ کواستڕاتیژیەکی هاوبەشتان بۆ دوارۆژی ئاڵوگۆڕەکان؟
نۆ: هەر ئەوڕۆ /٧/١٠/٢٠٢٢ بەرپرسانی باڵای نیزامیی کۆماری ئیسلامی داوای لە کوڕەکانی جەلال تاڵەبانی کردوە کە ئەو بنکە وبارەگایانەی کە سەر بە موهتەدی وعەلیزادەن، ناو خۆی شآرن،دەبێ ناو شاری سلێمانی چۆل بکەن، وێنەی سازمانی موجاهیدینی خەڵكتان بەسەر بێنن.
ئەوناوەندەی کە پێکتان هێناوە ناوەندێکی لاوازو پێگەیەکی ستڕاتیژیکیی ئەوتۆ نییە.تەنیا بۆ دژایەتی کردنە لە ئاست پژاک.تکایە ئەو ئەزموونە گەندەڵەی کە ئەو دووبنەماڵەیە بەرێوەی دەبەن،مەهێننەوە رۆهەڵاتی کوردستان.بە بارتەقای کۆماری ئیسلامی خەڵكتان پەرێشان کردوە،جەرگی هەزاران دایکوباوکتان سووتاندوە.هەزاران ڕۆڵەی کوردتتان بە کوشداوە،ئێستیش لە ناو کەمپەکانداکۆماری ئیسلامیمان بۆ دەرووخێنن؟!خەڵک ناڕازیە،سواری شەپۆلی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک مەبن.

سرنج:

لە تازەتری درۆداخالید  / حەزیز /ی لە وتووێژێکدا دەگەڵ دەنگوڕەنگی ئامریکا لە بەشی فارسیەکەیداکە لێی دەپرسن درووشمی،ژن،ژیان،ئازادی،هی ئاغای ئۆجەلانە؟
دەڵێ: نەخێڕپەیوەندی بە ئۆجەلانەوە نییە لە مێژە لە ئێڕان لە ناوحیزبی دێمۆکڕآتدا ژن خەبات دەکا!بۆیە ئەو درووشمە هی ئۆجەلان نییە!
ئەوە لە حیزبێكداچەند ماوەیەکی کورتە وەک وتەبێژ / فرە بێژ / کاریان پێداوە،هەروەها حیزبەکەشە یەکێک لە ئەندامانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.درۆ دارەگوێزبایە رۆژانە بە سەدانی لێ هەڵدەوەری.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە