جەوانمێر مارابی

https://www.facebook.com/profile.php?id=100041381628594


بۆ هاوڕێیانی کۆمەڵەم

Thursday, 20/10/2022, 18:10

7031 بینراوە


تکایە بۆ دروستکردنی مناقشە نییە و تەنیا دەمەوێ مێژوویەکتان بۆ سەرڕاست بکەمەوە
کاتێک باسی مێژووی بەشداری پێکردنی ژنان لە ریزی شۆڕش دەکرێت لە بەشەکانی کوردستان، هاوڕێیانی کۆمەڵە و زۆر کەسی دیکەش، دەڵێن کۆمەڵە یەکەم حزب یان رێکخراو بووە کە ژنانی هێناوەتە رێزی شۆڕشەوە!!! ئەمە راست نییە.
١- یەکەم بناغەکانی کۆمەڵە ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی و لە لایەن کۆمەڵێک خوێندکاری کورد لە زانکۆکانی تاران و تەورێزەوە دامەزرا و هیچ هاوڕێیەکی ژنی تێدا نەبوو. لەو کۆبوونەوە کە دواتر وەکوو کۆنگرەی یەکەمی کۆمەڵە ناسێندرا (پاییزی ۱۳۵۷ی هەتاوی- ۱۹۷۹ی زایینی)، هیچ ژنێکی تێدا نەبوو. تا بەر لە ئاشکرا بوونی خەباتی کۆمەڵە لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی (١٩٧٩ی زایینی) و دوای شەهید بوونی کاک حەمە حسەین کەریمی، ژنان یان هیچ رۆڵێکیان لەو رەوتەدا نەبووە یان ئەگەریش بووبێت، ئەوەندە کەمڕەنگ بووە کە لە هیچ کوێ مێژووی ئەو پارتەدا باسی لێوە نەکراوە. 
٢- پەکەکە لە ٢٧ی مژداری ١٩٧٨ی زاییندا (١٩٧٨-١١-٢٧) دامەزراوە. بەر لەوەش چەندین ساڵ چ بە شێوەی فەردی و چ بە شێوەی گروپ و شێوازی جۆراوجۆری دیکە، چالاکی هەبووە. بەر لە دامەزراندنی پەکەکەش ژن رۆڵی گرنگی گێڕاوە و دیارترینیان هەڤاڵ ساکینە جانسزە کە لە زیندانی ئامەد-دا لە لایەنی فاشیستانی تورکەوە مەمکیان بڕی. لە کۆنگرەی دامەزراندنی پەکەکەدا دوو ژن بوونیان هەبوە. هەڤاڵ ساکینە و کەسیرە یێڵدرم (فاتیمە). 
من تەنیا ویستم ئاماژە بە ئەو مێژووە بکەم و نەچوومە ناو ناوەڕۆکەوە کە دنیابینی پەکەکە بۆ ژن زۆر جیاوازە لە لایەنەکانی دیکە و نەتیجەکەی ئێستا ئەوەیە کە دنیا ئێعترافی پێدەکات. ناشمەوە رۆڵی کۆمەڵە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەو بارەوە نەبینم. ئەڵبەت پێش لە ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی مەبەستمە. چونکە ئەوەی ئێمە لە نزیکەوە بە چاوی خۆمان بینیمان، هیوادارم لە هیچ کوێ دنیا دوپات نەبێتەوە. 
ئیتر باسی حزبی دێمۆکراتیش ناکەم کە ئیرادەی ژن بۆ گەیشتن بە ئازادی و زێهنیەتی ئەوان بۆ ژن، وەکوو جن و بیسم اللە وایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە