سەرنجێک لە لێدوانەکەی پاڵێوراوی کۆماریەکان ماکارتی

Thursday, 20/10/2022, 19:28

5213 بینراوە


شیکارێک بۆ لێدوانەکانی ماکارتی، ماکارتی کە پاڵێواری ئەندام سەنای ئەمەریکایە وئەگەر کۆماریەکان سەرکەون ئەوا جێگای"نانسی پلوسی" دەگرێتەوە، ئەڵی ئەگەر بردمانەوە ئەوا هاوکاریەکانی ئۆکرینا کەم دەکەیەنەوە، ئەو بودجە هاوکاریەی لە ڕێگیری پەنەهەندەدا خەرج دەکەین، ئەگەر سەرنج بدەیت ماکارتی ناڵێت دەیبڕن، بەڵکوو ئەڵی کەمی دەکەینەوە، واتاکەی ماکارتی دوو نامەی تێدایە، یەکەم وەک بۆرجوازیەت و کۆنەپەرستی خەمی سەرەکیان ڕێگیریە لە پەناهەندە، ڕێک وەک "سڤەریا دیموەکراتەکانی سوید" کۆنەپەرستانی سویدی یان ئەمەریکی یان هەر ووڵاتێکی دیکە، ئاگاداریشن کە گەلانی جیهانی پیشەسازی " ئیندوستری" منداڵیان وەک پێویست نابێت، ئامارەکان ئەڵێن ئەگەر نەتەوەیەک بیەوێت بژی دەبێت ٢،٥ منداڵ بەرهەم بهێنێت، بەڵام ژینگەی کار لە ووڵاتی پێشەسازی ئەو ڕێگەی داخستووە، بۆیە ١،٥ منداڵیان دەبێت، کەواتە کۆماریەکان وهاوبیرەکانیان راستگۆ نین، چوونکە پیویستیان بەوەیە کە پەناهەندە وەربگرن، نەک ڕیگیریان بکەن، بەڵگەنەویستیشە، کە خێزانی کۆمەڵگای ووڵاتانی پیشەسازی زۆرینە یەک منداڵیان هەیە، ئەوە کەمیەنەیە کە دوو منداڵی هەیە، ئەمەش بۆتە داب و نەریت، دەبینن کە زۆر ووڵاتی وەک جاپان، روسیا بە پەلە دوای پەنابەری دەکەن، ئەمەش لەکاتێکدا ڕوسیاو جاپان سیستێمی پەنەبەریان نەبووە پێشتر، تەنانەت چین کە یاسای یەک منداڵی پەیڕەو دەکرد، ئێستا بودجەی تایبەت تەرخان دەکات کە خێزانەکان هاندەدات کە منداڵی زیاتر بخەنەوە.
هەروەها دەبینن کە ماکارتی ناڵێت بودجەی تایبەت بە ئۆکرینا دەبڕین، ئەڵێ کەمی دەکەیەنەوە، باشە ئێوەی کۆماری ئەگەر دژی ئەو شەڕەن ئەی بۆ هەر بە یەکجاری هاوکاریەکان راناوەستێنن؟ لە ڕاستیدا ناتوانن چوونکە بڕیاری ئەو شەڕە لەسەرووی دەسەڵاتی تەنانەت سەرۆکی ئەمەریکاشەوەیە، دەسەڵات لەدەست ئەو هێزە شاروەدایە کە تەنانەت دەتوانێت، سەرۆکی ئەمەریکاش وەک سەربازی شەترەنج بکاتە قۆچی قوربانی، چوونکە وەک هەموومان دەزانینن کە "جۆرج سوروس" بانکەکانی بەریتانیای بەتاڵ کرد،شێخ نەهرۆ واتانی بە چەقەیەک، ڕەنگە بپریست 
کەچۆن تەنها کەسێک توانی، بانکی هەرە باڵادەسترین ووڵاتی جیهان کە نزیکەی ٥٠٠ ساڵە گەلانی جیهانی تالانکرد، ئاوا بە ئاسانی، بەریتانیا تاڵان بکات؟
منیش ئەو وەڵامەم لەلا نیە، بەڵام ئەوەتا بەدەنگ ڕەنگەوە، هەروەها هەموو جیهانیش ئاگادارە کە سروروس بەریتنایای تاڵانکرد بە ڕۆژی نیوەڕۆ، کەسیش فزەی لێوە نەهات، بەڵام بەریتانیا دەتوانێت کە سوپاکەی بەگەیەنێتە دوورگەی "فۆکلان"، فۆکلاند دورەیەکی ئەرجەنتینیە، بەریتانیا داگیری کردووە.
بەڵگەم پێنیە و ناتوانم کە بیسەلمێنم، کە مەسعود و جەلال، لەگەرمەی شەڕی خۆکوژی ١٩٩٦ کۆنتەراکتیان بۆ جۆرج سوروس واژۆکردوە، کەنەوتی کوردستان لەتورکیاوە بگیەننە جیهان لە تورکیاوە، لەپێشدا٥ ملیارد دۆلار واژۆ بکەن، کە بیدەن بە جۆرج سروس، کە هێشتا سەدام لە لووتکەی دەسەڵاتیدابوو، ئەگەریش زۆربوو، کەلەگەڵ سەدام بەتەواوی ڕێک بکەوێت لەگەڵ سوروسدا و بۆهەتا هەتایە وەک سەرۆک بمێنێتەوە.
"دوکتۆر حەمید عەبدوڵا" لەگفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆدا، لە فواد من عیلاقم نیە دەپرسێت، بۆ جەلال تاڵەبانی بە سەربەخۆیی کوردستان ڕازی نەبوو، و ڕایدەکرد و خۆیدەشاردەوە، کە وەڵام نەداتەوە، فواد معسوم ئەڵێ نازانم!
ئێمە دەریای خوێنمانداوە لە پێناو ئۆتۆنۆمی ئێستا سەدام داوا لە جەلال دەکات وەرە سەربەخۆیی ڕابگەیەنە، نایکا، فواد مەعسومیش نازانێت، کە کەسەی هەرە بالای ناو یەکێتیە؟!
ئیتر بزانم نهێنیەکە، ئاشکرایە.
https://www.facebook.com
بەکورتی شەڕەکە، شەڕی "جۆرج سروس" کانە، نەک مەکارتی، کە ئەگەر هەیە کە ببێتە جێگرەوەی نانسی لپوسی، ئیتر دەریای خوێنی ئۆکارینی و ڕوس، هەتا هەڵبکشێت، نەبەدەست بایدنە، نەسەرۆکی ئایندەی ئەمریکایە، کە ڕەنگە ترامپە شێت بێت، بەکورتی ئەوە ترامپ بوو، کە "عەفرینێ" فرۆشت بەتورکەکان، ئەوە ترامپ بوو، کەوەک قسە لەگەڵ کۆیلە و ساگرد و سەربازدا بکات، ترامپ بە ئەردۆغانی ووت، " کەر مەبە" دەم درێژمەکە بۆ ئاخورەکانی دی، بەشی خۆت وەرگرتووە، کەچی کوردی بێئاگا، لە 
پوتین توڕەیە، ئەوەی سەیر نیە، ترامپە شێت ئەوەی لە تێڤیەکانەوە بڵاو کردەوە، سەیرترینیشیان ئەردۆگان نقەی لێوە نەهات، نە چاک نەخراپ، چوونکە ئەردۆغانیش ئاگادار بوو کە ترامپ کەسێکی بەرەڵایە، فڕی بەدنیای دیبلۆماسیەوە نیە، جۆرج سروسیش ئاگادارە کە ترامپ گوێرەکەیە، بۆیان گرنگ نیە، چوونکە دەزانن هەروەک چۆن ترامپ بە ئەرگۆغانی ووت کەر مەبە، ئەوا جۆرج سرویش بە ترامپ ئەڵێ کەرمەبە، سنووری خۆتت لەبیر نەچێ، بە دڵنیای سوروس دەیان جا بەترامپ وترامپەلانی دیکەی گووتووە کەرمەبە.
جۆرج سروس کان لەوە دڵنیان کە کۆتای سیستەمی سەرمایەداری بەڵگەنەویستە وگوومانی تێدا نیە، ئەمەش لە دەیان سەرچاوەوە سەلمێندراوە، بۆیە هەوڵدانێکیانە، کە ڕیگری لە هەڕەشەیە بەکەن، کەئەمریکا لەئایندەی نزیکدا قەرزەکانی دەبێت دووبەرانبەر ئەوکاتەش، ئیتر ناتوانێت کە بودجەی کەرتی بەرگری سەربازی دابین بکات، بۆەیە ناجارە کە ئەو ٨٠٠ بنەکە سەربازیەیە کەهەتەی لەدەرەوەی ئەمریکا بیانگەڕێنێتەوە،بەناچاری وئاشبەتاڵ رابگەیەنێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە