چلەی سۆفی و دروێش و دیندارە کانی تەرکە دنیا هەیە کە ڕۆژ انەون دەبن و دەناو ئەشکەوت و گۆشە و کەلێنی مزگەوت و خانه قاکان دا دەچنە ناو دنیای ختم و پاڕانەوە و نوێژو تاعەتی خۆیان و خواردن و خواردنەوەش دەگۆڕن.
چلەی مەرگ و مردن هەیە کە پاش تێپەڕبونی چل ڕۆژ لە مەرگی ئینسانێک که س و کار و ئازیزانی ئەم ئینسانەی بە هەر هۆیەکەوە گیانی بە خت کردبێت چلەی بۆ دەگرن و لە سەر گۆڕەکەی گوڵ دادەنێن و مۆم هەڵ دەکەن و یان هەڵوا و خورما دەبەشنەوە ودیسان وەک ڕۆژی هەوەڵ لەگەڵ کەس و کار شیوەن و تازیەی چلە دەگرن کە ئەم شێوە یادکردنەوە بە ناوی چلەی مەرگ لە ناو کولتوری کۆمەڵگای ئیسلامی سوننە و شیعەدا ڕەنگ و بۆنی مەزهە بی هەیە.
خۆزگە ئەحزابی سیاسی کورد یادکردنەوەی ژینای جوانەمەرگیان لە جلە دا نەکردبایەوە.
ژینا کە بە دەستی پۆلیسی ئیڕشادی ئیسلامی گیانی بەخت کرد و بوو بە هێمای گوڵی سەربەستی و لەهەموو دنیا دا ناو و ناوبانگی شۆڕشگێڕی و ئازادی خوازی دەرکرد و شیعاری ژن ژیان ئازادی بە هەموو زمانێک بەجیهانی کرد نەدەبوو لە ناوچلە و هیچ جۆرە ڕەنگ و بۆنێکی ئیسلامی دا یادی لێ بکرێتەوە!