هەواڵێک لە شاری سەقزەوە: چلەی ماتەمینیی ژینا

Wednesday, 26/10/2022, 16:55

5333 بینراوە


بە پێی هەواڵنێڕێک لە شاری سەقزەوە کە بۆ بەشی هەواڵنێریی کوردستانپۆست نێردراوە.رۆژی دوێنێ رێککەوتی ٢٥/١٠/٢٠١٢٢ بەرپرسانی ئەمنیەتی سپای پاسداران بە بنەماڵەی ژینا ئەمینیان راگەیاندووە کە نابێ رۆژی ٢٦/١٠/٢٠٢٢ کە دەکاتە رۆژی ماتەمینیی وچلەی ژینای کچیان لە ماڵەکەیان دەرکەون وبۆ ڕای گشتیش ڕابگەیەنن کە ئەوان وەک بنەماڵەی چلەی ماتەمینیی بۆ کچەکەیان بەرێوە نابەن.هەر ئێستا دەورووبەریی ماڵی بنەماڵەی ژینا لە لایان هێزە یەمنیەکان گەمارۆ دراوە وهاتوچوویەکانی خەڵکیش لە ژێڕ چآوەدێرێ دان.
سەرەڕای ئەوەی ڕێگای چوونە گۆڕستان / ئایچی / لە سەقز لە ژێڕ گەمارۆی تووندی هێزە ئەمنیەکاندایە،بەڵام خەڵک پۆل پۆل لە شاری سەقزلە ڕێگای جوداجوداوکۆنتڕۆڵ نەکراو دەچنە سەر گڵکۆی ژینای جوانەمەرگ وبە دانی درووشم گەلی وەک:
ئەوساڵ ساڵی خوێنە... خامنەیی  سەروەژوورە...مەرگ ونەمان بۆ دیکتاتۆڕ...بڕووخێ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ودرووشمی:ژن،ژیان ،ئازادی،بە بەشداریی خەڵکێکی زۆر بەرێوە دەچێ.هەروەها پێویست بە گووتنە کە چەند کەسێکی ناوداری وەرزشیش / تۆپی پێ / لە تارانەوە بۆ بەشداری کردن لەو رێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی ژینا هاتوونەتە شآری سەقز.تا راگەیاندی ئەو داخویاننیە مەڕاسیمی چلەی ژینا لە گۆڕستانی/ ئایچی / بەردەوامە.
 کلیکی ئەو لینکە بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە:
https://fb.watch/gp5B2orvoC/

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە