سکۆتلەندە: دەنگی بێ بڕانەوەی سەربەخۆیی

Thursday, 27/10/2022, 6:29

5279 بینراوە


من ڕێگە نادەم دیموکراسی سکۆتلەندی لەلایەن کەسەوە بە بارمتە بگیرێ>> سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندە خاتوو Strugeon 
 جارێکی تریش زەنگی سەربەخۆخوازی سکۆتەکان دڵی لەندنی پایتەختی پاشانیشنی یەکگرتووی هەژاندەوە.. سکۆتلەندییەکان جارێکی تر دەبنەوە شۆڕەسواری مەیدانی ئازادی نەتەوەکان و دوای سێ سەدە زیاتر لە چەشتنی تاڵاوی ژیانی بندەستی، دەیانەوێ و بەئاواتن لەژێر چنگی ئینگلیزی دراوسێیان ڕزگاریان بێت و تام و چێژی ئازادی و ژیانی سەرفرازی بکەن!…
> > > سکۆتییەکان کە ڕەنگە لەزۆر شتی ئەم دنیایەیان کەم نەبێت و بەخێرێ لە وڵاتێ دەژین بەدایکی دیموکراسی دادەنرێ.زۆربەی هەرە زۆری مافەکانیان لە ڕووی دەستوورەوە مسۆگەرە و لەسەر سکۆتی بوونیان لە سێدارە نادرێن و زمانیان قەدەغە نییە و مێژوویان ناشێوێندرێ و سەر دوند و چیا و تەپۆڵکەکانیان مۆڵگەی سەربازی نییە و گەر پرچی کیژۆڵەکانیشیان دانەپۆشرا بێت ئەشکەنجە نادرێن و ناکوژرێن!..
سکۆتییەکان.. خاوەن زۆر شتی نەتەوەیین تیپی مۆسیقا و وەرزش و ناسنامە… هەزاران کەسایەتی گەورەیان تێدا هەڵکەوتووە و دەرفەتی زۆری دیکەشیان هەیە بگەنە زۆر ئامانجی تر..  
ئەوەی ئەوان نییانە و بۆتە خەونی زیندوویان و بە باوەڕ دڵ و گیان بۆی تێدەکۆشن، تەنها ئازادی رەهایە لەنێو دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان دا..
هەموو ئەم شەڕ و هەرا و گرتنەبەری ڕێگای سەخت و ململانێ توندەیان بۆ گەیشتن بەدەوڵەت بوونە.. 
بەم پێیە دەستگای دەوڵەت هێندە بایەخ و گرنگی هەیە، 319 ساڵ پێکەوە ژیان لەگەڵ ئینگلیزدا بکەنە قوربانی ئەو ئازادییە زێڕینە!.. 
ئەم هەموو سەرچڵییەی دەکەن ، بۆئەوەیە دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان بەدەست بهێنن..
ئەم هەموو وزەیە بەخەرج دەدەن تاوەکو ئازادی رەهای خۆیان بەدەستی خۆیان بێت و خۆیان حوکمی خۆیان بکەن!… لەسایەی دەوڵەتێکی ئازاد و سەربەخۆدا…
کەواتە دەیانەوێ بگەنە وێستگەیەکی تری ژیان و هیوای سەربەخۆیی و ئازادییان هەمیشە بگەشێتەوە. لرم ڕۆژگارەشدا لە یەکێتی ئەوروپا دانەبڕێن و بێنەوە نێو باوەشی خێزانە گەورەکە، ئاخر ئینگلیز زۆر خۆپەرستانە، پێش ماوەیەک برێکسیتی تر و ماڵی خۆی لە ئەوروپای دایک جوودا کردووە، بۆیە لە ئێستادا تەواو وەتاق کەوتوونەتەوە.. 
حکومەتی سکۆتی پێکهاتوو لە هاوپەیمانێتی نێوان حیزبی سەرۆک وەزیران Nicola Stugeon دەیانەوێ پاییزی ساڵی داهاتوو ڕێک لە 19.10.2023 بە 4,2 ملیۆن کەسەوە کە مافی دەنگدانیان هەیە، گەڕێکی تری ریفەراندۆمی جیابوونەوە لە لەندەن دەست پێ بکەنەوە و چی دی ملکەچی بڕیارەکانی دەسەڵاتی ناوەندی  لەندەنی ئینگلیز نەبن ..
بە دروشمی( دەبێت سکۆتلەندە بێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟)..
گرتنەبەری ڕێگایەکی وا سەخت لای سکۆتییەکان ڕوونە، لێ وەک ئەوان کۆڵ نادەن و درەنگ یان زوو هەر دەبێت رزگاریان بێت و ببنە خاوەن دەوڵەت و دەسەڵاتی خۆیان. 
پسپۆرێکی ئەم بوارەدا Bick McKerrll دەڵێ:ـ پرۆسەیەکی بێ گرێ و گۆڵ نییەـ. هەربۆیە سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندی خاتوو سترگۆن لەم ڕووەوە دەڵێ: ئێمە خۆمان لە دادگای باڵا کردووە تەماشای پلان و نەخشەکەمان بکات ئایا یاسایی و ڕاست و دروستەـ. 
واتە ڕێی خەباتی رزگاری نیشتمانی سەختە و سکۆتییەکانیش باش خۆیان بۆ ئامادە کردووە.
ئەگەرچی بۆ ئەم هەنگاو و ئامانجە ڕەزامەندی حکومەتی ناوەندیی لەندەن پێویستە . سەرۆکی دادگای باڵا Robert Reed دەڵێ: بۆ ڕاوێژکردن لەسەر ئەم پرسە دادگا لساتێکی زۆری دەوێ هەڵوێستی خۆی دیاری بکات…
پرسەکە لەرووی یاساییەوە بریتییە لەوەی ئایا حکومەتی هاوپەیمانێتییەکەی Edinburgh ڕێ پێدراوە پرۆژە یاسایەکی ریفەراندۆم لە پەرلەمان بخاتە بەردەست!، ئەگەر بێت لەندەن رەزامەندی لەسەر دەرنەبڕێ؟!..
لەپێناوی بەدەستهێنانی ڕێگەپێدانی ئەنجامدانی ریفەراندۆمەکەدا وەک خانمەسەرۆکی یاسایی سکۆتلەندە Dorothy Bain دەڵێ: پێویستی بە رەزامەندی دادگای باڵایە .
هەروەها دوای ئەوەی داواکارییەکی تێروتەسەلی یاسایی داوەتە دادگای باڵای لەندەن دەڵێ:( پێویستە لەسەر حکومەت و پەرلەمان و گەلی سکۆتلەندی و شانشین ئەو خاڵانەی پاڕێزییان لەسەرە و وابەستەی گرنگی لایەنی دەستووریی ئەم باسەن روون بکەنەوە)..
ناوبراو دەڵێت: (ریفەراندۆمەکە پابەندی یاسایی نییە بەڵژوو ویستی گەلێک بەدیار دەخات)..
ئەگەر دادگای باڵا دەنگدانەکەی بە نایاسایی دانا، سەرۆکوەزیران ستورجون دەیەوێ هەڵبژاردنە گشتییەکانی داهاتوو لە شانشینی یەکگرتوو بکاتە دێفاکتۆ و هەڵمەتی هەڵبژاردن لەسەر زەمینەی پرسی سەربەخۆیی بەڕێوە ببات.
زۆر بێ مانایانە پارێزەرانی حکومەتی لەندەن Liz Truss سەرۆکوەزیرانی پێشوو، دادگا دەبێت ئەوکاتە بڕیار بدات، کاتێ پەرلەمانی سکۆتلەندە بەڕاستی ڕێی خۆش کرد بۆ ڕیفەراندۆمەکە. لەم کاتەدا لەمیانەی ساڵێک دەبێت روونکردنەوە یاساییەکان بکرێن و بەڕێوەبردنی ئەم کاروبارەش مەحاڵە.. 
ساڵی2014 کاتێ SNP بەسەرۆکایەتی سەرەک وەزیران David Cameron دەنگی دا بۆ ریفەراندۆم دووساڵ پێشوەخت دەستەبەکاری ئامادەکاری ریفەرابدۆمەکە بوو..ئینجا دادگای سکۆتلەندە رەزامەندی ئەنجاندانی ریفەراندۆمەکەی دا. دوای بگرە و بەردەیەکی زۆر %55 سکۆتلەندییەکان بۆ مانەوە لەچوارچێوەی شانشینەکەدا کە بۆماوەی 315 ساڵە تامی بندەستی دەچێژن و بەرانبەر بە %45 بۆ جیابوونەوە و هەڵمژینی تامی ئازادی دەنگیان دا..
سیاسییەکانی لەندەن لەو دەمەوەی دەنگدان کراوە هەموو دەپێچنە ملی پارتی ناسیۆنالیستی سکۆتلەندی SNP ، لە کاتێکدا دەنگدانەکە هەر نەوەیەک بووە…
حکومەتی لەندەن بایەخێکی زۆری بۆ حکومەتەکەی ئێدینبەرە و سەرۆکەکەی بەتایبەتج نییە کە بە دیموکراتیش هەڵبژێردراون.. 
لایەنگرانی جیاخواز و سەربەخۆخواز پێیان لە سەردەمی برێکستی 2016 بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپاEU هەلومەرجەکان بەتەواوی گۆڕاون ، ئاخر سکۆتلەندییەکان بەڕێژەی %62 دسنگیان بۆ مانەوەی لەناو یەکێتی ناوبراودا دا..Sturgeon
‎ دەیەوێ لەکاتی سەربەخۆبووندا جارێژی تر بێتەوە سەر مێزی گفتوگۆکردن لەگەڵ برۆکسل دا..
خانمە سەرەکوەزیران کە ماوەی 8 ساڵە دەسەڵات بەدەستە و خۆشەویستی نێو خەڵکە، توانیویەتی دەنگی پێویست بۆ سەربەخۆیی لەناو SNP مسۆگەر بکات…لە Aberdeenگووتی:( ئێمە هەموو مەرجە پێویستییەکانی سەرکەوتنی سەربەخۆییمان هەیە).. هەروەها گووتی :ـ کاتی ئەوە هاتووە سکۆتلەندە بخەینە سەر ڕێگای ڕاست و چرکەساتی سەربەخۆیی سکۆتلەندە هاتووەـ. 
‎ی 52 ساڵە Sturgeon بە هەڵوێستەکانی ناسیۆنالیست وێنەی خۆی تەڵخ کردووە کاتێ ە رادیۆی BBC بە حکومەتە کۆنزەڤاتیەکەی لەندەن دەڵێ:( من نەفرەت لە پارێزگاران دەکەم و هەموو ئەوانە لەگەڵیاندان)..
ریفەراندۆمی 2016 لە دوو خاڵ و بابەتدا شکستی هێنا:
یەکەم: یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ریفەراندۆمەکەدا نەبوو، چونکە گاوسۆزی حکومەتەکەی بەریتانیای گەورەی جاران بوون کە ئەندامی یەکێتییەکە بوو.
دووەم: پرسی ئابووریی و دارایی نادیار بوو. بۆ نموونە دراوی دەوڵەتە سەربەخۆ نوێیەکەی سکۆتلەندییەکان چ دەبێ.. بۆیان نەبوو ببنە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و بەو پێیەش نەفەبوو یۆرۆ بەکار بهێن!.. 
هەر لەم چوارچێوەدا پرسی دابەشکردنی قەرزەکانی وڵات و بەرپرسیارێتی بەرانبەر بە خانەنشینان و مووچەکانیان..
کێشەی یەکەم ئەگەر چارەسەریش نەبوو بێت وا زۆر گۆڕاوە.. لە Brüssel بروکسل هەندێ هەن کەم خۆشحاڵن بەوەی ئەندامێکی نوێی وڵاتی برێکست  بەهەموو کێشەکانییەوە بە ئەندام وەربگرن..
لەلایەکی دیکەوە ئەندامێکی خاوەن ئەزموون کە پارەی پوخت بدات سیگنالێکە، لەلایەن کۆمەڵەی یەکێتییەوە لە برۆکسل پێشوازی سیاسی لێ دەکرێ..
ئەو گرێ کوێرانەی بە ناڕوونی دەمێننەوە ئابوورین: سەقامگیریی ئابووری، لەنێوان ماڵئاوایی کردن لە دراوی بەریتانیا و بەکارهێنانی دراوێکی نائاسایی تایبەت بە یۆرۆ سلۆتلەندییەکان درواتێکی خحیان بەکاربهێنن؟. چەند وزەی نەوت و گاز لە دەریای باکوورەوە دزە دەکاتە خەزێنەی ئێدینبەرە و چەندی لە لەندەن گل دەدرێتەوە؟ 
هەروەها داهاتی زۆری Off-Shore-Windfarmen چەند وەردەگیرێ ؟ 
نوقسانی وەزارەتی دارایی ئێدینبەرە لە ساڵی ساڵانی ڕابردوودا 12,3% و لە کاتێکدا هی کەمی تەواوی شانیشنەکە 6,1% ی پێک هێناوە..
کورت و پوخت دەتوانین بڵێین کەوا هەلومەرجێکی لەبار بۆ سەربەخۆیی نەتەوەکانی بندەستی ئینگلیز و شانشینی یەکگرتوو هاتۆتە پێشێ پێویستە بقۆزرێتەوە:
+ بارودۆخی خێزانی پاشایەتی لەندەن دوای مردنی Queen جیاوازە لە جاران و زۆر وڵاتی کۆمیسیۆل داوای ماف و هەقی خۆیان لە دەسەڵاتی پاشای ئینگلیز دەکەنەوە.
+ بەریتانیای مەزن یاخود شانشینی یەکگرتوو لە 2016 ەوە برێکستی کردووە و خۆی بەتاقی تەنیا لەدەرەوەی خێزانە گەورەکەی ئەوروپایە، بۆیە جگە لە کێشە و ڵێکەوتەکانی تری، سەنگی سیاسیشی کەم بۆتەوە. وەک دەبینین کێشەی حکومەت لە لەندەن زۆرە و قەیرانەکای تەواو نابێت و سەختە سەقامگیریی بەرقەرار بێت..
+لاوان و تازە پێگەیشتووان خەونی ئەوروپایی بوونیان زیاترە و نایانەوێ لە دورگەیەکدا بە دابڕاوی بژین و بێبەش بن لەزۆر ئیمتیازاتی بەهەشتی یەکێتی ئەورپا و تاکە تاکەی وڵاتەکانی.
+ هەل ومەرجی دوای کۆرۆناش دیسان بە قازانجی سەربەخۆییە و نابێت ئەم دەرفەتە زێڕینە لەدەست بدرێ…
بەهیوای هاتنە خەون و ئاواتی سەربەخۆیی سکۆتلەندە و ئیرلەندە و وێلز و گشت گەلانی بندەستی جیهان…_ئاخر هەر دەبێت ویست و خواستی گەلانی بندەست پلان و نەخشەی گڵاو و بە زۆر داسەپاوی کۆلۆنیالیستی و ئیمپریالیستی تێکوپێک بشکێنن و بەهەواری سەربەخۆیی و ئازادی بگەن…
(کوردستان)یش بەهەمان ئاوات و ئامانج بگات، جا بەهەر شێوەیەک بێت!!.. ئێستاش باشترین ساتەوەختەرد هەنگاوی گەورە بنێ، چونکە هەرموو داگیرکەرانی گرفتاری کێشەی ناوخۆیی و دەرەکی گەورەن و کورد و کێشەکەی بۆتە ژمارەی نێو هاوکێشە هەرێمی و جیهانییەکان. پێداویستی چارەسەرکردنی ئەم دۆزە دێفاکتۆی سەر نەخشە و هەناوی ڕووداوەکانی ڕۆژهەکاتی ناوینە… ____________________

سەرنج: 

سوودلە چەند وتارێکی رۆژنامەی Der Tagesspiegel وەرگیراوە…
Von meinem iPhone gesendet

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە