عەلی حەمە ساڵح و دۆڕان و بێشەرەفی

Thursday, 27/10/2022, 7:01

10168 بینراوە


لە سەردەمی سارکۆزیدا هەرکاتێک سارکۆزیم دەبینی لەسەر تەلەفزوێن، خێرا تەلەفزوێنەکەم دەکوژاندەوە، بە سەروچاو و جۆری دوانی ئەو کابرایە بێزار دەبووم، هەر لە یەکەم ساتەوە وەک کەسێکی بێ مێشک و گچکە لە باڵا و لە ئەقلادا بینیومە، چەکلێک بوو هیچ ئاستێکی کولتووریی نەبوو، خاوەنی ئەقڵیکی ژیر نەبوو بەڵام دەیزانی خۆی بباتە پێشەوە و بە قسەی زۆڵانە خەڵکیی فریوبدات، بێ گومان خەڵکی ساویلکە. ئەم عەلییەش هەر لەیەکەم ساتەوە، لە سەردەمی نەوشێروانیشدا باوەڕم پێی نەبووە، هەرگیز باوەڕم بە هەڵدانەوەی دۆسیەکانی گەندەڵیشی نەبووە، بەڵام بە زۆرزانی توانیویەتی خەڵکی ساویلکە فریوبدات و بەردەوام بێت لە لەوەڕینیی لەو سیستەمەدا. هەمیشە لەو زیاتر ترساوم هەتا لە وەچەکانی بارزانی. بۆیە هەرکاتێک دەینبینم لەسەر سایتە کۆمەڵایەتییەکان، خێرا بەکرتەیەک وەک چۆن مشکێک فڕی دەدەمە تەنەکەی خۆڵەوە، بەهەمان شیوە فڕیی دەدەم و چارەییم ناوێت.
 لەم ڕۆژە پێرۆزەدا کە کچان لەچکەکانیان دەسوتێنن و وێنەیەکی ناوازە و گرنگییان داوە بەو بزوتنەوەیە دژی پیاوانی کۆنەپەرست، تەنها سەلەفییەکانن کە بێدەنگن و سەریان داخستووە، دەشمان زانی کە عەلیش لەژێر دروشمی دۆڕانەوە کەسێکی سەلەفی بوو، یەکێکە لەوان و خەمی لێ هاتووە باری بکەوێتە لەقییەوە.
 ئەگەر لەم ڕۆژەدا هەرکەسێک  بەرگری لە خەباتی کچانی ڕۆژهەلات نەکات، مانای وایە کەسێکی خیانەتکارە، کەسێکی بێ شەرەفە و لەبەرەی خومەینی و سەلەفییەکانە.
ژن ...  ژیان... ئازادیی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە