تەکنەلۆژی لەبیر بردنەوەو پڕۆگرم کردنی مێشک

Thursday, 27/10/2022, 19:36

6347 بینراوە


بۆ یەکەم جار ئەم تەکنەلۆژیە لە لایەن نازیەکانی ئانتراکتیکاوە نیشانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و ڕوسیا درا.. نازیەکان نەیاندەویست ئەم تەکنەلۆژیە بەش بکەن لە گەڵ ئەمریکا و ڕوسیادا، هەرچەندە ئەوکات ڕێکەوتننامەیەک هەبو لە نێونایاندا بۆ دابەش کردنی تەکنەلۆژی بەرامبەر بە پارەو خۆراک و پەرەسەندنی تەکنەلۆژی تازە.

بۆیە بۆ ئەم مەبەستە دەبو سی ئای ئەی و کەی جی بی پێکەوە کار بکەن بۆ بەدەس هێنانی ئەم تەکنەلۆژیە بە هەرنرخێک بێت..

تەکنەلۆژی لەبیر بردنەوە چیە؟


لە فلیمی مان ئین بلاک (Man in black) یەکێک لە ئەکتەرەکان ئامێرێک دەردهێنێت و کاتێک مرۆڤەکان سەیری دەکەن بە فلاشێك تەواوی ممێمۆریەکەیان لە بیر دەباتەوە زانیاریەکان دەسڕێتەوە و پاشان مێمۆریەکی تازەیان بۆ تۆمار دەکات..

لە کۆتایی حەفتاکاندا باشترین پارە  دابین کرا بۆ تەکنەلۆژی هەسارەکانی تر کە مرۆڤ هێشتا پێی ئاشنا نەبو، هەربۆیە کەباڵ بە یارمەتی ٥ ئەفسرەی دەزگای هەواڵگری سیانیان سەربە سی ئای ئەی بون  و دوانیان سەر بە کەی جی بی.. ئەم پینج ئەفسەرە توانیان دوای کۆبونەوەیەکی نازیەکان لە  فڕۆکەخانەیەکی سەربە هێزی ئاسمانی ئەمریکا (Peterson air force base) بچنە ناو دەڤرێکی فڕیو کە سەربە نازیەکان بوو دەگەڕایەوە بۆ (Antarctica) ، ئەنتارتیکا دەکەوێتە ئەودیو سەهۆڵبەندانەکەی کە بە جەمسەری باکور ناودەبرێت..

نەخشەی زەوی

لەم چالاکیەدا ئەم پێنج ئەفسەرە توانیان ئەو ئەو ئامێرە بەدەست بهێنن و هەمو سەرنشینەکان بکوژن، پاشان دەڤرەکەیان بۆمبڕێژ کردو پاش خۆ هەڵدانیان بە پەڕەشوت دوای ماوەیەکی کەم دەڤرەکە تەقیەوە بە جۆرێک کە جێگای پەنجەی کەسی پێوە دیار نەبو، واتە کەس نەیزانی ئەو دەڤرە چۆنە کەوتە خوارەوەو بە خەلەلەی تەکنیکی هەژمار کرا..

بۆ ماوەی ٣ ساڵ باشترین زاناکانی ئەمریکاو ڕوسیا کاریان لەسەر ئەم ئامێرە کرد تا بتوانن کۆپی بکەن..

پاش کۆپی کردنی ئەم ئامێرە زاناکان خۆیان یەکەم قوربانی دەستی ئەم ئامێرە بوون تا ڕۆژی ئەمڕۆ خۆشیان نازانن کە ئەوان ئەم ئامێرەیان بەرهەم هێناوە.

پێش ئەوەی ئەمریکا ئەم ئامێرە بەدەست بهێنێت کە لەڕێگای چاو تیشکەوە مێشکت پڕۆگرام دەکات، ئەوان  هەمان کاریان ئەنجام دەدا بە دوو مادەی کیمیاوی کە بە دوو دەرزی لە کەسەکەیان دەداو  تەواوی ئەو زانیاریانەی کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردودا تۆماری کردوە لە بیریان دەبردەوە..ئەم ڕێگایە ڕێگایەکەی ترسناک بو چوکە کەسەکان زانیاری شەخسی خۆشیان لە یاد دەکر نەک تەنها کۆمەڵێک زانیاری پەیوەست بە بابەتێکی هەستیار.

بڵاو کردنەوەی ئەم بابەتە هەستیارە بۆ ئەوەیە ئێوەی خوێنەر بەم ئامێرەو بەم تەکنەلۆژیایە ئاشنا بن..

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە