چەند هەواڵێک لە شارەکانی مهاباد وبانە

Thursday, 27/10/2022, 23:46

6263 بینراوە


مهاباد:

لەدوای شەهید بونی گەنجێکی مهابادی بەناوی ئیسماعیل مەولودی بە فیشەکەی راستەوخۆی جەنگیی هێزە نیزامییەکانی ئەوشآرە،خەڵك رژاونەتە سەرشەقامەکان و درووشمی: تاکوردێک بمێنێ،کوردستان هەر دەمێنێ.یان :کوردستان کوردستان گۆڕەستانی فاشیستان یان ،مەرگو نەمان بۆ دیکتاتۆڕ،یان ژن،ژیان ،ئازادی دەوترانەوە.
ئەرۆش شآرشڵەقابوو،خەڵكی تووڕە بە وردودرشت لە گۆڕەپانی چوارچڕا،رووبەڕووی ئیدارەی فەرمانداریی کۆ بوونەوە وبە کردنەوەی ئاگرناڕەزایەتی خۆیان نیشآن داوە.پێویستە بگووترێ بەشێک لە بینای فەرمانداری وهیندێک لە ئیدارە دەوڵەتیەکان ئاگری تێبەردراوە.هەر وەها لە چەند مزگەوتی ئەوشارە ژن وپیاو رژاوەنەتە ناو مزگەوتو بە دانانی سروودی ئەی شەهیدان بە کەڵك وەرگرتن لە بڵنگۆی مزگوت بە دەنگێکی بەرز نارەزایەتی خۆیان لە ئاست سیاسەتی سەرکوتکردنی خەڵك لە لایان دەسەڵاتی مەلاکان دەڕبڕیوە.تا راگەیاندنی ئەو هەواڵە شآر نائارمە.

بانە:

هەروەها،هەرئێستێ بارودۆخی شآری بانە بێ ئەندازە ئاڵؤز ونائارامە.خەڵك ناوێڕن لە ماڵەکانیانەوە سەر وەدەر بنێن.زۆربەیان دوای چلەی ماتەمینیی ژینا کە گەڕآونەتەوە ناو شآری بانە،لە دەورووبەری شآردا گیریان خواردوە.تەنانەت چەند خولەک لەوەی پیش تانکەکانی دەوڵەت خۆیان گەیاندۆتە سەرشەقامەکان ودەنگی فیشەک فەزای شآری داگرتوەوە.شآر بەیەکجاری وەک گۆڕەپانی شەڕێکی مەزن پێناسەی بۆ دەکرێ.خۆنیشآندان هەر بەردەوامە ودوکان وبازاڕیش داخراون.زۆر کەسیش لە خەڵكی شآری سەقزبۆ گەرآنەویان بەو شآرە رێگایان لێ گیراوە وناتوانن بگەرێنەوە سەقز.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە