لە رووتان دێ باسی هێـمن موکریانی بکەن؟

Saturday, 29/10/2022, 10:58

5584 بینراوە


قاسملوو:هێمن جاشی میللیە!

مەلاعەوڵای حەیاکی:هێمن،جاشە پیرەیە.هێمن سەرقافڵەی جاشآنە!
مستەفاهیجری:درووشمی،ژن،ژیان ،ئازادی،هی هێـمن موکریانییە!( ئەو رستەیەم لە سەر فەیسبوکی ڕێزدار سەلاح خدر وەرگرتووە).هەرکەس دەتوانێ لەوێ چاوی پێی بکەوێ وبیخوێنێتەوە.دوای بیست ساڵ لە گووتنەوەی ئەو درووشمە لە لایان ژنانەوە باکوری کوردستان وتورکیە،مستەفای هیجری تازە ئەو درووشمەی وەبیر هاتۆتەوە!
رۆژی بەخاک سپاردنی هێمنی کوردپەروە لە مهاباد بە چاوی خۆم چم دیت؟مەرجم دابوو هەمووسالێک لە ساڵوەگەرێ کۆچی دوایی هێـمنی دڵناسکدا ئەەی کە دیتوومە بە چآوی خۆم بینووسمەوە.بەڵام ئەوجارلە بەر هیندێك هۆ کە لە خوارووی بابەتەکە باسی لێوە دەکەم مەجبور مان زووترلە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئەو بلیمەتەباسی بکەم وبینووسمەوە.مێژووتەنیا زانیاریی نییە،زانستە.هەر کەس وحیزب وسەرکردە وبنکردە وسەرۆک وبەرۆکیی پێشوووسەردەم خۆی لێ لادادەکەوێتە بەر رق وتووڕيیی دیرۆک وبەرەو نەمان وهەڵدێرفڕێ دەدرێ.رێک ئەوەی کە ئیمڕۆ بە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هاتووە.چاوە نووسی،خۆ بەزلزانی ونەزانیی تووشی ژیانی کەمپنشینیان کردون.کەوتوونە ژێردەستەی دەسەڵاتێک کە بۆ خۆی تا ملان نۆکەریی ئێران وتورکییەیە!

ژن لە روانگەی هێمن موکریانی:

پێم شکنایە هیچ شآعیرێک بە رادەی مامۆستا هێمن رێزیی بۆ ژن هەبووبێ.ئەگەریش هەبووبێ بە دەگمەنە.هێـمن دەڵێ: کۆمەڵگا بە بێ ژن کۆمەڵگایەکی چەقبەستووو لێڵونامۆیە وپێش ناکەوێ،بەتایبەت بۆ ژنی کورد کە دەبێ خۆی لە پەچەوڕووبەند ودابونەریتی دواکەوتووی پیاوسالاریی رزگار بکا.بەڵام ئەو درووشمەی کە ئەوڕۆ سەراسەری ئێڕان ودونیاشی تەنیوە باس لە فەلسەفەیەک دەکا کە دەگەڕێتەوە سەر کۆتوبەندیی کۆمەڵگای پیاوسالاریی وخانشین کردنی ژن لەناوماڵدا.بەواتایەکی دیکە کاری ژن تەنیا زاووزێیە وپاشآن تەشی رستنە!
بۆ بەدیهێنانی درووشمی ،ژن،ژیان،ئازادی،ساڵهای وساڵە رەنج وبەرخۆدانی بێ وچان بۆتە دەستمایەی بە دیهاتنی.هزریی بەرێزئۆجەلان وبەرخۆدانی پ،ک،ک،لەو رێگوزەرەداجێگای حاشآکردن نییە وکەس ناتوانێ نکۆڵیی لێبکا.بۆ ئەوئەرکە دیرۆکیەش هەزاران رۆلەی تێكۆشەری کورد خوێنیان بۆ رشتووە.ناوهێنانی/ ژن / لە هۆنراوەکانی هێمنداپێگەی باوەڕی هێمن بۆ ڕێزلێنان بە ژن بە روونی نیشآن دەدا،بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە هێمن لە کاتی خۆیدا داهێنەری ئەو درووشمە بووبێ یان ئەوحیزبەی کە هێمن کاتی خۆی تێیدا ئەندام بووە داهێنەریی ئەو درووشمە بووبن.حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان وکۆمەڵەکانیش تاقە یەکجار، بۆ تاقە یەکجاریش لە هیچ کۆنفڕآنس وکۆبوونەوە وکۆنگرەی حیزبیدا بە نووسراوە وبەزار وبەدەنگیش ،درووشمی،ژن، ژیان،ئازادیان، دووپات نەکردۆتەوە!سیستمی بەڕێوەبەرایەتی وبەرپرسیایەتی وکارگێڕیی ئەوحیزبانە شآهیدیی ئەو گووتنەیە.ئیتر من نازانم مستەفای هیجری بە پێی کام بەڵگە دەڵێ:ئەو درووشمە هی مامۆستا هێمنە؟

چییان بەسەرهێمن هێنا!

حیزبێک کە پاشناوی دێمۆکڕاتی بۆ خۆی داناوە وباسی دێمۆکڕاسی بۆ تەواوی ئێڕان دەکا،توانای بیستنی رەخنە وڕای بەرانبەرەکەی خۆی نەبێ.ئیتر دێمۆکڕاتیک بونی ئەو حیزبە لە چی دایە؟ هیـمنی کوردپەروەرزۆر زووکەوتە بەرغەزەبی ئەوکەسانە کە ساڵهاهاوڕیی ودۆستی بون.تەنانەت لە گووندەکەی خۆیانەوە راکێشێ زیندانی حیزبی دێمۆکڕات کرا لە زیندانی دۆڵەتووی نزیک شآری سەردەشت.کاتێک پێشمەرگەیەک دەگاتە نزیک زیندان وبنکەی بەرێوەبەرانی ئەوحیزبە دەڵێ:وەرن جاشێکم هێناوە،لێم وەرگرن!
هێـمن بە پێکەنەوە ودەڵێ:ئۆخەی کە منتان هێناوەتە ئێرە،چاک نییە قەندوچاییەکەم بۆ دابین دەبێ.لە ماڵی خۆم قەندم هەبوو،چاییم نەبوو،چاییم هەبوو قەندم نەبوو!بەوجۆرە هیـمنی دڵناسک برایە زیندانی حیزبێک بەناوی دێمۆکڕات، کە بۆ خۆی یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ئەوحیزبە ولەسەردەمی کۆماریش نازناوی شآعیری میللی وەرگرتبوو.

جاشی میللی،جاشە پیرە،سەرقافڵەی جاشآن:

من نازانم مستەفای هیجری ودەوروبەرەکانی چۆن توانیان ناوی هێمن بەسەرزاریاندابێنن؟قاسملوو،لەبەر جیاوازیی بیروباوەڕدەگەڵ هێـمن بۆئەوەی کەسایەتی وی بشکێنێ دەستەواژەی / جاشی میللی/ بەسەرداسەپاند.بەڵام هیچ لە کەسایەتی هێمن کەم نەبۆوە.تەنانەت رقوبوغزی قاسملوو بەڕآدەیەک بوو کە دوای چاپ کردنی دیوانی تاریک وروونی هێمن بۆ جاری دووهەم،ئیزنی نەدائەو پێشەکییەی کە لە چآپی یەکەمدا لەسەری نووسیبووە،دووبارە لە چآپ بدرێتەوە!
مەلاعەوڵای حەسەنزادە /حەیاکی/ ئەوەندە رقی لە کۆماری ئیسلامی وحیزبی بەعس نەبووە کە لە هێمنی هەبووە،ئەویش بۆئەوەی نیشآنی بدا سیاسەتمەدارێکی لێهاتوویە لە قاسملوو بە جێ نەمێنێ پێناسەی:جاشەپیرە وسەرقافڵەی جاشآنی بۆ دیاری کرد!کوائەو دەستەواژانە شیاوی هێمنی کوردپەروەرن؟

بەچاوی خۆم چم دیت؟

نزیکی نیوەڕۆ بوو لە شآری مهاباد،دەگەڵ چەند کەسێک لە دۆستەکانم لە چوارڕێیانی ئازادی راوەستابوین وقسەمان دەکرد.لە پڕ پیاوێکی بە ساڵاچووبە تەنیشتماندا تێپەڕی وستارێکی بچووکی گرتوگووتی: ئایا زانیوتانە مامۆستا هێمنیش کۆچی دواییکرد ؟!زۆر گوێ بیسیی قسەی ئەو کەسە نەبووین.دوای چەند خولەکێک دیتمان چەند کەسێک تەرمی پیرۆزی هێمنیان لە سەر شانەو بەرە گۆڕستانی شآرهەڵدەکشێن تا لەوێ بی نێژن.
ئێمەش بەرەو پیلی دارمەیتەکە چووین تا بەشداریی رێوڕەسمی ناشتنی هیمنی دڵناسک بین.لە پڕ دیتمان لە نزیکی ئیمە چەند لۆمپەنێک بە هەڵدانی درووشم:بژی بژی قاسملوو.هێمن جاشە نابێ لە گۆڕستانی شاردا بنێژرێ!بژی دێمۆکڕات،بژی دێمۆکڕات و...
لە نیوان ئەو لۆمپەنانەداوخەڵک هێدی هێدی گرژیی پێکهات ،دووکەس لەوان پاڵیان بە دارمەیتەکەی هێمنەوە نا،بەداخەوە دارمەیتوهێمن پێکەوە کەوتنە سەرعەرز وتەرمی هێمنیش دەمەوڕووکەوتە سەرعەرزوئیسفاڵتی شەقام!رووداوێکی دڵتەزێن بوو.ئیتر خەڵكی تووڕە بە گژ لۆمپەکاندا هاتن وئەوانیش ترسەنۆکانە ڕایانکرد.
کاتیك تەرمی هێمن بۆ جاری دووهەم خرایەوە ناو دارمەیتەکەی خۆی جەماوەر هێدی هێدی بە پێ بەرەو گۆڕستانی بوداق سوڵاتان وەرێکەتین وهێمنی کوردپەروەرمان بە خاک سپارد.
رۆژگارومێژوو لەوەستان نایەن ودرێژە بە پەیامی خۆیان دەدەن.کێ ئەوپەیامە وەردەگرێ سەردەکەوێ.مستەفای هیجری وبەرپرسانی دیکەی ئەوکاتەی حیزبیی بستە گۆڕێکیان بە / هێمن / رەوانەدەدیت بەڵام ئێستی لە بەر درووشمی ژن ،ژیان،ئازادی،تەنگاوبون وخۆیان پێ ناگێرێ دەڵێن:ئەو درووشمە هی مامۆستا هێمنە وئەویش کاتی خۆی ئەندامی حیزبیی بووە!داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەر بکەوێتە دەست ئەوانە لە ماوەی پێنج ساڵدا بە بارتەقای سی ساڵ دەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وێڕانی دەکەن.ئەوە قسەی من نییە،رێگوزەریی دیرۆکە.
لە گۆڕستانی شاری مهاباد بستە گۆڕێکیان بە هێـمن رەوا نەدەدیت،کەچی مستەفای هیجری پەنا بۆ دێڕێک لە شێعرەکانی هێمن دەباو ئاوا باسی هێـمن دەکاو دەڵێ:هێمن دەفەرموێ:
باهەزاران زێ وگادەرولاوێنی رونیشمان هەبێ .....تاکوژن ئازاد نەبێ سەرچاوەکەی ژین لیخنە.
ئەوەندەیان ترس لە کۆماری ئیسلام نییە،ئەوەندەی کە لە درووشمی ژن ،ژیان،ئازادی ،دەترسن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە