سەلەفییە کوردەکان چەکی ترسناکی تورکە فاشییەکانن

Monday, 31/10/2022, 20:36

9106 بینراوە


سەلەفیزم لەسەر دەستی بیرمەندی عەرەبی سعودیە "عەبدولا قەسیمی" دامەزراوە، کە بە دەیان کتێب لە سەر ئەمە نووسراوە ، بەڵام لەکۆتایشدا عەبدولا قەسیمی، نەک هەر دژی سەلەفیەت وەستایەوە، بەڵکو دژ بەهەموو ئیسلام و مێژوەکەشی بووەوە.
قەسیمی پێش " توم هولاند" ئەو راستییەی زانیوە، تەماشای ئەو ڤیدۆیە بکە
 لەو ڤیدۆیەدا مێژوونووس و بیرمەد، هاوار دەکات کە مێژووی ئیسلام سەرتاپای دروست کراوە، بۆیە چەندین جار هەوڵی تیرۆرکردن و دەمکوتکردنی دەدەن، ناچار وەک زۆربەی بیرمەندانی دیکە لانەکەی خۆی بەجێدەهێڵێت، بۆ خۆ دەربازکردن، خۆی دگەیەنێتە بەریتانیا، تا دوا ڕۆژگارەکانی ژیانی لەبەریتانیا ژیا.
(تۆم هۆڵاند) بەبەڵگەی زانستی دەیسەلمێنێت، کە ئیسلام ئەفسانەیە، وەک هەموو ئەفسانەکانی دیکە، چوونکە، سەراپای ئەوانەی ئیسلامیان دروست کردوە و قورئانیان نوسیوەتەوە، عەرەب نەبوون، بەڵکو کورد و فارس بوون، کە من ( بەم زووانە لەم بارەیەوە شیاکارەکەی دەخەمە پێش چاوتان).
پاشانیش تۆم ئەڵێ  لە مەکەدا، نەپارەیەکی ئەو سەردەمە،  نە شوێنەوارێکی ئیسلام و محمەد، یان ئەبوبەکر، عومەر،عوسمان، عەلی، ئایشە و ئوحود و بەردمان نەدۆزیتەوە، نەک هەر ئەوەش بەڵکو تۆم ئەڵێ ئەرکەلۆجیەکان بورهانیان کرد، کەهەرگیز لەمەکەدا نەک ژیان بەڵكوو شینای گژوگیاو درەختی تێدا نەبووە، هەروەها تۆم ئەڵێ لە ڕاستیشدا مەکە هەرگیز شار نەبووە، چوونکە هیچ جێپیی ژیانمان لەمەکەدا نەدۆزیەوە.
نزیکەی ١٥ ساڵ پێش ئەمڕۆ چاوپێکەووتنێکم لەگەڵ" بروسک یەڵدرم، سیخوڕەکەی تورک ئەنجامدا، لێیم پرسی"، کە شێوازی پەروەردەی میتی تورک چۆنە" فێرکاریە سەرەکیەکانیان چی بوو، کە دەیان ناردنە ناو خەڵک و شەقامەکان،دەچوونە ناو خەڵک؟
سیخوڕەکە ووتی بەرپرسە باڵاکانی میتی تورک هەمیشە لێمانیان دووبارە دەکردەوە، کەلە ناو خەڵکدا بڵێین کە پەکەکەیەکان تێکچوون، کەی باوی شەڕەتفەنگ ماوە، ئێستا شەڕ، شەڕی دووگمە تەکەنلۆجی کۆمپیتەریە، دەستی پیا ئەنێیت ئیتر دوژمنت بۆ دەکات، بەهەزاران پارچەوە. هەر لەو سەربەندەشدا میتی تورک چەند ڤیدێۆیەکی بڵاو کردەوە، کەدەستیان دەبا بەدووگمەیەکدا، ئیتر یەکسەر لەناو دارستانە چڕەکان و تاوێرە بەردەکانەوە، بەدووری ١٠ کیلۆمەتر کەسێکی دەبرد بەئاسماند، دوایش دەرکەووت کە سەراپای یاری ئەتاری بوو.
سیخوڕەکە ووتیشی : کە پێیان ووتین کەهەمیشە بۆ ناوزڕاندنی پەکەکە، باسی هاوڕەگەزبازیای جووت بوونیان بکەین، جاسوسکە ووتیشی کە پێیان ووتوین کەلەناو خەڵکدا بڵێن کە بنکەکانی پەکەکەدا دەیان منداڵی بێ باوک دایکامان دۆزیوەتەوە، ئێستا دەوڵەت بەباشترین شێوە بەخێویان دەکات، سیخوڕەکە جەختی کردووە کە پێیان ووتوین، ئاخر ئەوانە هیچ نەبێت مرۆڤن، خۆ حەیوان نین ناکرێت سەربازی تورک منداڵ بکوژین، ئاخر ئێمە ویژدان ویاساو ڕێسمان هەیە، ئێمە خاوەنی ئەزموونی١٠٠٠ ساڵەیمرۆڤ دۆستی دەڤەرەکەین.
هەروەها جاسوسکە وتیشی کەلەهەر جێگایەک کەسێکمان دەکوشت، لەو شوێنە قەباخی فیشەکی کڵاشنکۆفیان بڵاو دەکردەوە، ئەمەش وەک بەڵگە، کە بڵێن پەکەکە بکوژەکەیە، چوونکە ئێمەی سەربازی تورک تفەنگی ج ٣ مان بەدەستەوەیە "ژیسێ". بروسک یەڵدرم ووتی بکوژەکەی سەهید "ئاپی عنەتەر" هەر خۆیان بوون کەسێک تیرۆریکرد بەناوی "عەبدولا ئایگان" ئێستا لەشاری "ئۆپسلای سوید دەژی" بەڵا عەبدولا ئایگانیش ئەڵێ نەخێر، ئاپی عەنەتەر بەدەستی خودی بروسک یەڵدرم تیرۆرکرا.
هەروەها ووتیشی کە هەواڵی تەقینەوەکەی ڕەحیماوام زانی دەستبەجێ تەلەفۆنم کرد بۆ بەرپرسی پارتیکرد،  کە ئاگادار بن، ئەوەش لەبەر ئەوەی خزمم لەوێ هەیە، ووتیشی کاک (ئێکس) ئاگادارە، ئەویش تەلەفۆنی بۆ بەرپرسی باڵای پارتی"ڕزگار حەسەن تەیب کرد، ئێکس خۆی پارتیە، نەیویست کەناوی بهێندرێت لە ڤیدێۆکەدا، ئەویش لەکاتی چاوپێکەووتنەکدا هەڵیدایەو ووتی بەخوا ڕاست دەکات، منیش خۆم تەلەفۆنم بۆ سەرحەد قادر کرد، کە خزمی نزیکمە وپێم ووت کە تەقینەوە ڕوودەدات، هەروەها کەسێکی دیکە بەناوی کاک"مەریوان"  زەڕایەنی" ئاگادری تەلەفۆنکردنەی سیخورەکەیە، توڕە دەبێت و ئەڵێ چۆن بەرپرسەوە ئەڵێ حەقم نیە، سیخوڕەکە ووتی کە ئەوانەی تەقینەوەکە ئەنجام دەدەن، لەتورکیاوە دێن و بەئاگاداری نێچیر بارزانی دێن. ڤیدێۆکان ٢٥ بەشە لەبەر بێ ئەزموونی نەشارەزایم لە ڤیدێۆ مونتاجکردنیدا، بەشێکی گوم بووە،بەداخەوە لەگەڵ کاک " دلیر سەلیم"یش کە چاوپێکەووتنمان لەگەڵ سۆشیال ئەنترۆپلۆجی سویدی" یان یەرپە" ئەنجامدا، بەهەمان شێوە دوو کاتژمێر تۆمار کردنی چاوپێکەتنەکان وون بوو، ئەوەش هۆکاری نەزانین و بێئەزموونی خۆم کاک دلێر سەلیم، بەداخەوە "یان یەرپەش" نهێنی زۆری درکاندا، ئەفسووس تیاچوو.
سیخوڕەکە ئەوانەی تەقینەوەکانیان ئەنجامدا ناسراون و دەیان ناسێت وناویشیان دەهێنێت، چەند نموونەیەک
ئێستا هەر سەلەفیەکانن کە دژی شانازیەکەنمان بە دوای تورکی فاشی، دژ بە نەورۆز وئاڵای نیشتیمان دەوەستن سووکایەتی پێدەکەن، ئەوە سەلەفیەکانی ئەمڕۆ، بۆمبی نەوەوەی دەستی فاشیزمی ئەردۆغان، کەلە دوای هەر تاوانێکی قێزەون بە ئاگا، یان بێئاگای قەڵەمە ژەهراویەکانیان دەخەنە کار، ڕێک وەک فاشیزمی سەرمایەداری، دەبینن  هەرەکە فاشیزمی سەرمایەداری تووشی پاشەکەشە ویان شکست دەبێت، دەسبەچێ لە جێگا جیاجیاکانیش کێشە و ئاڵۆزی پەیدا دەبێت، تەقینەوەکانی دەریای ئێوستەرشوێن، تێکچوونی باری ئارامی ئازەری و ئەرمینیا، تاجیکستان و ئەفغانستان، لوبنان و حزب و اللە، ئێران و داعش، سەرهەڵدانەوەی شەڕی سنووری نێوان قریغسان و تاجیکستان، پاکستان ئەمەریکا، یۆنان و تورکیا، ئەمەریکاو سعودیە، ئەمەریکاو ئێران..........هتد، ئەمانە هیچیان ڕێکەووت نین بەڵکوو هەروەک چۆن سی ئای ئەی هێزە نووستوەکانی خۆیان لەو ووڵاتانە دەجوڵێنن، بەهەمان شێوە قەڵەمە بەکریراوەکانیش بەردەدەنە گیانی شۆڕشگێرە ڕەسەنەکانمان، هەروەک چۆن پێشتر ڕەش و ڕووتیان بەردایە شەهید عەبدولکەریم قاسم و شۆڕشکەیان پێ تەفروتووناکرد، هەروەک چۆن ئەو جانەوەرانە پڕوپاگەندەیان بڵاودەکردەوە، کەگوایا شیوعیەکان سواری خوشکی خۆیان دەبن، ئێستاش هەمان بوختان بۆ جەربەزەکانی گەلەکەمان دەکەن، گوایە کە هەڤاڵانی پەکەکە هاوڕەگەز خوازن، پەندە ڕوسیەکە ئەڵێ ئەگەر شەرمت نەکرد چی ئەڵێی بیڵی، ئێستا بەلای کەمەوە ملێۆنیک کورد لەئەوروپا دەژی هەر هەمووشمان لەنزیکەوە ئاگادارین کە پەکەکە چ ڕەوشت بەرز و مرۆڤ دۆست و نیشتیمان پەروەرن، شەرم ناکەم شەرمیان شکاوە، کە تەنها وورچ لەزستاندا دەتوانێت لە قەندیل بژی، بە بەرچاوی خۆیانەوە دەبینێت کە فڕۆکەی فاشستی تورک لەدەشتە کاکی بەکایکەی گەرمیان گەریلا شەهید دەکات، ئەمەش لەکاتێکدا وەزیری ناوخۆی تورکیای فاشی بەبێ پەردە و ئاشکرا لەناو پەرلەمان هاوار دەکات بەناوهێنانی دەستەواژەی کورد هیستریا دەیگرێت وئەڵێ ڕقم لە کوردە، هەروەها لە لینکەی هاوپێچدا ببینە کە چۆن مێرمنداڵی کورد لەخشتەدەبەن و دەیانکەن بەبۆمبی ئامادەکراو، 

کوڕەزازای ناسیاوێکم، لەپڕ گووم بوو لە سوید، بەڵام پاش مانگ و نیوێک تەلەفۆن دەکات، دایکە وەڵام دەداتەوەو یەکسەر دەبورێتەوە، بەکورتی بۆ سۆزی دایکی بەپەلە خۆی دەگەیەنێتەوە سوید، پاش لێکۆڵینەوە کوڕەکە ووتی مەلایەکی کورد، پێی ووتم پەکەکەی چی،کوردستانی چی، ئەی ڕەقیبی چی، نەورۆزی چی، دەزانی تۆ کێی، تۆ نەوەی سەلاحەدینی ئەیووبیت، کە سەرجەم مرۆڤایەتی شانازی پێوە دەکات، بەکورتی ئەو لینکەی "نۆردیک مۆنیتۆر" سەرجەم نهێەکانی ئەردۆغان ئایدیاکانی بۆگەنەکانیان ئاشکرا دەکات کە خۆیان داعشی عەیارە ٢٤رن، بۆخۆم هەرگیز ناتوانم باوەڕ بکەم، کە ئاشکراکردنی ئەو نهێناینەی نۆردیک کاری ڕۆژنەماگەری بێت، بەڵکوو دڵنیام کە ئەوە لەتوانای ڕۆژنەماگەریدا نیە، بەڵکوو دەزگا زەبەلاحەکانی وەک سی ئای ئەی لە پشتەوەیە، هیوادرم کە هەموو توانای خۆمان بگەینە گەڕ بۆ زیاتر ڕیسواکردنی سەرانی سەلەفیەتی نۆکەری تورکی فاشی، چوونکە لە لەبۆمبی ئەتەۆم ترسناکرن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە