ڕاسان یان پسان؟

Monday, 31/10/2022, 18:08

5550 بینراوە


دووبرا پێکەوە دەژیان.هەژارونەداربون.ماڵیان لەرزۆک وهەژارانەبوو.میچی بن سەری ماڵیان خەرێک بووبەسەریاندا بڕووخێ.بیریان لە گیرفانی بەتاڵ وبێدەرەتانیی خۆیان دەکردوە.تا ڕۆژێک پەنایان بردە وەستای دارتاشی جیرانیان کە یارمەتیان بدانەکا لە زستانی ئەوساڵدا میچی ناوماڵیان بەسەردابڕووخێ.داستانی هەژاریی خۆیان بۆ دارتاش گێڕایەوە وباسی گیرفانی بەتاڵی خۆیان کرد وگووتیان دەبێ یەک یا دووکۆڵەکەمان بۆ وەبەرمیچی ماڵەکەمان بدەی تا بەسەرماندا نەرووخێ بەڵام ئێمە پارەی کارەکەت پاشان دەدەینێ ،هەرکات کارمان وەگیر کەوت.
دارتاش بۆ بەیانی هات ودەستی بەکار کرد.خەریکی دامەزراندنی کۆڵەکەی یەکەم بوو کە یەکێک لە براکان هاتە ژووڕێ وگووتی:وەستا نەبێتە زەحمەت ئەو کۆڵەکەیە تۆزێک ئەولاتر دابنێ.
دارتاش:بە چاوان.
کابرای خاوەن ماڵ لە هۆدەی کار دەرکەوت ووەدووی کاری خۆی کەوت.زۆریی نەخایاند برای دووهەمی خاوەن ماڵ ماڵ وەژوور کەوت،کاتیك دیتی دارتاش خەریکی دامەزراندنی کۆڵەکەی یەکەمە گووتی:وەستا نەبێتە زەحمەت ئەو کۆڵەکەیە تۆزێک بەولاتر بەرە وپاسان قاییم دایمەزرێنە!ئیتر دارتاش خەریک دەبوو تووڕە وبێ وچاوی لە برای دووهەم کرد گووتی:ئێستێ براکەت شتێكی دیکە دەگووت وتۆش شتێکی دیکە دەڵێ:من نازانم گۆڕی باوکی کامتان بگێم.بە قسەی کامتان بکەم؟بۆیە شوێنی کارەکەی چێ هێشتوماڵی نیوەوێرانی بۆ دووبراکە وەک خۆی هیشتەوەو ڕۆیی!

ڕاسان یان پسان؟

لەورۆژانەدا خەڵکی ئێڕان وخەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو پەڕی بێزاری وتووڕەییدا بەرەنگاری دڕندەترین دەسەڵاتی سەدەی سەردەم دەبنەوە.دەسەڵاتیش لە تاران هیچ بێ رەحمیەک نەماوە لەئاست خۆنیشاندانەکانی گەلی ئێران وکوردیی نیشان نەدا.
لە چەند ساڵی رابوردوودا مەستەفای هیجری کەسی یەکەمی حیزبی،د،،ک،ئێڕان /راسانی / دژ بە کۆماری ئیسلامی راگەیاند.پێموایە هەر ئەوکات مانای وشەی راسانی نەدەزانێ.یەكێک لەواتاکانی مانای شۆڕش دەدا.کە چی زۆریی نەخایاند راسان بوو بەپسان وبنەماڵەی بارزانیش بە ئاماژەیەکی بچووک راسانیان پێش ئەوەی لە دایک ببێ کردوە پسان ودابڕانی جاران.
لە چەند رۆژی رابوردوودا دووبارە مستەفای هیجری بۆ ئەوەی پەیام بداتە تاران وبارزانی لە گرتەوەیەکی ویدئۆییدا داوا لە خەڵک دەکا بیر لە ڕاسان نەکەنەوە وهێور بنەوە نەکا هێرش بەرنە سەر دامودەزگاکانی سەرکوت کردنی کۆماری ئیسلامی.ئەوە لە حاڵێکدایە کە دووژمن دەست ناپارێزێ وئەوەی کە لە دەستی هاتووە دەگەڵ خەڵكی راپەڕیوی کردوە.
داستانی دووبراودارتاشم وەبیرهاتەوە.ئێستێ نازانم باوەر بەراسانت بکەم یان بە هێور کردنەوەی خەڵک لەوکاتە ئاسستەمەدا.چۆن ... باوک...م؟
پێم بڵێ:راسێین یان هێور بینەوە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە