مستەفای هیجری داوادەکات خەڵکی رۆژەهەڵات هێورببنەوە

Monday, 31/10/2022, 18:12

8554 بینراوە


چەقبەستوویی لە ھەر شتێک دا کارەساتە، بەڵام کارەساتبارتر ئەمەیە کە ئەم چەقبەستووییە خۆی دەکات بە پێشڕەو و کۆمەڵێکیش وەک گاڕانی مەڕ دوای دەکەون، ھەر دەبێ پێی بڵێی "ھۆۆۆۆۆےےےی مەیکە ناو گەنمەکە"، بەڵام بۆ تێدەگات؟ 
تکا لە ھەمووان دەکەم شەڕیشتان کرد بە ماچ بیکەن با کاکتان دڵی نەرەنجێت!
کاتێک دەڵێ دام و دەزگاکانی "حکومەت" وێران مەکەن، بە شێوازێک ووشەی "حکومەت" بەکار دێنێت جوان ھەست دەکەی لەبەر ئەمەیە ڕێک جێ قونی خۆی لەوێدا دەبینێت، 
....بەڵام نەیخۆی مستەفا گیان تاڵە! 
لەو ڤیدیۆیە دا مستەفا ھەر ئەوەندەی مابوو بڵێ: " ئەو سەرزلەی سەندەڵیەی لە فەرمانداری ھێنابوویە دەرێ، لەسەر دانیشتبو و گاڵتە پێ دەکرد ھی منە خۆ ھی ماڵی باوکی نیە وای لێدەکا".
با واز لە گاڵتە بێنین، لەو چەند ساڵە دا ئەمانە بوونیان ھەیە، ھەر جارێک قسە دەکەن زۆرتر ھەست بە گەمژەیی و نەزانی لە سیاسەت، کردار و ڕەشت و بگرە درۆ کردنیشیان دەکەی!
بۆیە زۆر حەز دەکەم زۆرتر جوڵەیان بێ تاکوو گەل زۆرتر لە بە فەشەل بوونیان تێبگات.
ئاسانترین ڕێگە بۆ ناسینی ئەمانە ئەمەیە دوای ژیانی تایبەتی خۆیان و بنەماڵەکانیان بکەوی ھەتا بۆت دەرکەوێ وەک بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ژێرناوی ئایین خەریک دزی و تاڵانکردنی وڵاتێکن و بنەماڵەکانیان باش لێی دەخۆن، ئەمانەش چۆن لە ژێر ناوی شۆڕش و کوردایەتی چیان لە سەروەت و سامان بۆ خۆیان و کورپە خینجیلانەکانیان سەر یەک ناوە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە