(گوو - ڤەند) و (حەم - گوو)

Monday, 31/10/2022, 19:48

5637 بینراوە


گووڤەند (گۆڤەند) ئەو پەیجە فاشیستە ئیسلامیەیە کە فۆتۆگرافی سەدام حسیەنی کردووە بە لۆگۆی پەیجەکەی. حەم گووش (حەمکۆ) ئەو پیاوەیە کە کاری کۆمێدییە و کۆمەکیان دەدات. 
ئەگەر لە سەردەمی سەدام حسەیندا خەڵکی دەترسان بدوێن بە ئازادی لەگەڵ مندالەکانیان لەبەر ئەوەی پیاوانی بەعسی هەموو شوێنێکیان تەنیبوو، ئەوا ئەمڕۆ ئیسلامە فاشیستەکان بە تۆڕێکی جاڵجاڵۆکە، چەندەها پەیج پێکەوە لەسەر سایتە کۆمەڵایەتییەکان خۆیان ڕێکخستووە. پەیجی خەڵکی هاک دەکەن و ژیانی نهێنی سێکسوێلی ئەوان بڵاو دەکەنەوە و فشار دەخەنە سەریان بە تۆبەکردن. بەتایبەتی کچان، هەڕەشە لەو کچە دەکەن و پێی دەڵێن؛ وەرە گووەکەت بخۆ. دەبێت بە ڤیدیۆ تۆبە بکەیت و بڵێت :
- من ناوم فڵانە، خەڵکی فڵانە گەڕەکم، لە فڵانە عەشیرەتم، بەڵێن بێت لەسەر دەستی ڕاوچی کۆیلەکان (یان گۆڤەند و دادگای لەشفرۆشەکان، یان پەیجێکی تر)، گوو دەخۆم، جارێکی تر رەسمی خۆم نانێرم بۆ کوڕان، ئەگەر نا ڕەسمەکانت بڵاودەکەنەوە، لە سەر ڤیدیۆکەشی دەنوسن ؛ ئەویش گووەکەی خوارد. بێشک هاکی پەیجی حەمکۆشیان کردووە و ترساندویانە بۆیە حەمکۆش  ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە بۆ تۆبەکردن، بەڵام حەمگوو ناڵیت کە ئەو گوو دەخوات، دەڵێت ؛ حەلواکەم خوارد. وادیارە خاتریان گرتووە بۆیە حەمکۆش کاریان لەگەڵ دەکات.  پاشان هەر لە ڤیدیۆی تۆبەکردنەدا، حەمگوو داوای لێبوردن لە کاکە گووڤەند دەکات و دەڵێت؛ دڵنیام لەوەی کە ڕۆژێک خەڵکێکی زۆر لە کوردی بێ ئەمەک، هەموویان بەخەبەر دەبنەوە و داوای لێبوردنت لێ دەکەن کاکە گۆڤەند.
پەیامەکەی حەمکۆ ڕوونە وەک ئەوەی پێمان بڵیت کە دەولەتی ئیسلامی بەڕێوەیە و ئیدی کاکە گووڤەندیش دەبێتە سەرۆکمان و بە پێێ مۆراڵی ئەو ژیانمان دەبەین بەڕێوە. 
 بێگوومان ئەم پەیجە فاشیستانە کە لە ژێر بورقەوە خۆیان دەشارنەوە، خۆیان بە گاردی مۆراڵ دەناسێنن، چونکە گوایە بەهۆی عەلمانییەکانەوە کۆمەڵگە بەرە و فەساد دەڕوات، بەڵام خۆیان جگە لە فکرەیەکەی فاشیستیی هیچی تر پێشنیار ناکەن بۆ کۆمەڵگەیەکی نمونەیی، پۆرترێی سەدام لەسەر پەیجەکەیان شایەتی ئەوە دەدات. ئەمانە لە ڕاستیدا کەسانی لاوزن، دەرونیان نەخۆشە و خۆیان هەڵدەواسن بە فکرە و کەسایەتی فاشیست و دیکاتاتۆرەوە. کە بریتییە لە بەردەوامی دان بەو ئاڵایەی کە سادام حسەین ناوی اللەی لەسەر نوسی پێش مردنی. تەنها پێشنیاریان کۆمەڵگەیەکە لەسەر شەریعەتی ئیسلامی و دەستبڕینەوەی هەژارانە وەک چارەسەرێک بۆ کۆمەڵگەیەکی نمونەیی و چینی باڵاش بۆ خۆیان دەلەوەڕن وەک هەمیشە.
ئیدی کوردستان کەوتۆتە بارێکەوە کە خەڵکی دەترسن بە ئازادی بدوێن لەسەر مەسنجەر و سناپ و سایتەکانی تر کە بووە بە پەنجەرەیکی پەیوەندی بۆ گەنجان لە ناوچەیەکدا کە ئازادی تەواو بەرتەسکە، بە تیابەتی دژی کچان بەکاری دەهێنن . کاتێک ئەو کیژۆڵانە دەبینیت بە داماویی و بەناچاری قسە دەکەن لە بەردەم کامێرادا، بەزەییت پیایاندا دێتەوە و بێزیشت لە مرۆڤایەتی دێتەوە. بەڵام وەک دەڵێن گوایە ئاسایش وتویەتی کە ئەوان هیچیان پێ ناکرێت.  وا دیارە ئەوە کاری ئەو حکومەتە گەندەڵەش نەبێت. وەهاش دەردەکەوەێت، وەک چۆن پیاوەکانی بەعس لە هەولێر خۆیان حەشار داوە بە مەبەستی سیاسی، ئەمانیش بونەتە کۆمەڵەیەکی سیاسی گەندەڵ و چەپەڵ لە نێوان زۆنی زەدر و زۆنی سەوزدا و بۆ دژایەتیکردنی یەکتری کاکە گۆڤەند و هاوڕێکانی بەکاردەهێنن. 
ئەمان هیچی تریان پێ نییە جگە لە تۆقاندن و ترساندنی کۆمەڵگە و خزمەتکردن بە چینی باڵا نەبێت، یان وەک سەردەمی سەدام چۆن سەدام خۆی پیاوێکی خەیاڵی دروست کردبوو بە ناوی ئەبو تەبر، بیرم دێت لەو سەردەمەدا خەڵکی بەغداد نەدەخەوتن لە ترسا، شەوانە خۆیان حەرەسایەتی گەرەکەکانیا دەکرد . ئێستاکە تەکنەلۆژی جیگای ئەبوتەبری گرتۆتەوە بەناوی مۆراڵ و دینەوە. ئەوەبوو دواجار کابرایەکیان هێنایە سەر تەلەفزوێن، وەک شانۆیەکی پێشوەختە و دانی بە تاوانەکانیدا نا. کاکە گوڤەندیش هەر ئەوە چارەنوسییەتی. خۆ ئەگەر بەتەمای دەوڵەتی ئیسلامییە، ئەوا خەیاڵی خاوە، چونکا وا خەریکە لەو شوێنەی کە ئیسلام سەری هەڵدا، لە ئێران، ئێستا خەڵكی شەق شەقێن بە عەمامەکانیان دەکەن. تۆش هیچی تر نیت کاکە گووڤەند جگە لە عەمامە بەسەرێک نەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە