دەک لەوە زیاتر ڕیسواتر بن حیزبەکانی ڕۆژهەڵات

Monday, 31/10/2022, 18:57

4672 بینراوە


گەل، ڕژێمی جمهوری ئیسلامی گەمارۆ داوە، ئەو ڕژێمە کورد کوژە لە دوا هەناسەکانی تەمەنیەتی. گەلی کورد و ئێرانی باش حیزبە موچەخۆرەکانی ڕۆژهەڵات ئەناسن، هەر لەبەر ئەوەشە کە داوای یارمەتییان لێناکەن. موستەفا هیجری دەڵێ لەبەر خاتری خاتران بارەگاکانمان دووردەخەینەوە لە سنووری ئێران. دەک ڕسوابن، ئێوە ئەگەر شۆرشگێڕبن پێویستان بە خاترگرتنی گەندەڵەکانی باشوور نییە. ئەوان هەموویان جاشی دەوڵەتانی دراوسێن. ئایا ئێوەش هەر وەک ئەوانن حیزبەکانی ڕۆژهەڵات؟ ئەگەر وایە، ئێوەش ڕسواو شڕەخۆرو درۆزنن. 
لەهەر جێگایەکی ئەم دونیایە بوایە، کاتێک گەل دەورژێت ئۆپۆزسیۆن لەهەناوی ڕاپەڕینەکاندایە. ئەم خۆشاردنەوەیە هە لە ناو حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و باشووردا باوە. پژاک ئومێدێک بوو بۆ کاری شۆرشگێڕانە، بەڵام گومان هەیە کە ئەوانیش لەبەرەی گەل بن. باشترین هەل ئێستایەو سیاسەت مەداری دڵسۆز ئەوانەن کە ئەم هەلە زێڕینە لەدەست نادەت. 
ئەمە فرسەتێکی مێژووییەو هیچ بیانوویەک نیە بۆ ئێوە ئەگەر ناپاک نین. ئەگەر لەبەرەی گەلن ئەبێت ئێستا لەناوشارەکانی ڕۆژهەڵاتبن و سەرپەرستی شۆڕشەکە بکەن، نەک لە هەولێر، کۆیە، سلێمانی، یان هەندەران. ئەگە بەڕاستی شۆڕشگێڕن ئەوە عەرزە ئەوەش گەز. هیچکاتێک زەمینەی لەمە لەبارترتان دەستناکەوەێت. ئەی ئێوە چاوەڕێی چین؟ ئەتانەوێت ئەمەریکا بێت و ڕزگارتان بکات و وەک حیزبەکانی باشوور بتان پارێزێت ئەگە ئەمە پلانتانە، خەیاڵتان خاوە ئەمەریکا عیبرەتی وەرگرتووە لە ئەفغانستان و عێراق، کوڕی خۆی بەکوشت نادات بۆ کچی خەڵکی. 
ئەمە دوا هەلە بۆ ئێوەی ڕسوا و موچەخۆر، بڕۆن بەرەو ئازادی گەلەکەتان. ئەو وورگە گەورەیەی بە دابەستەیی دروستکراوە بیخەنە خزمەت ئازادی ڕۆژهەڵات. یان قبووڵیبکەن کە ئێوە فاسۆلیاخۆرەکانی دابەستەی یەکیەتی و پارتی و ئاخوند و ئەردۆگانن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە