سەرۆکی پێشووی ڕوسیا: "خاینەکان مافی ژیانیان نییە"

Thursday, 03/11/2022, 19:47

7095 بینراوە


دیمیتری مێدڤیدێڤ سەرۆکی پێشووی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە داوای لە ڕووسیا کرد کە سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو کەسانە دەربکات، کە گومانیان لێدەکرێت  لە  جەنگدا هەوڵی تێکدەرانەیان نواندبێت. 
بەپێی زانیارییەکانی مێدوزا، کە ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆی ڕووسییە، ئاشکرای کردووە، کە دیمیتری مێدڤیدێڤ سەرۆکی پێشووی ڕووسیا  ئەو پێشنیارەی لە تەلگرامەکەی خۆیدا نووسیوە. 
هەروەها جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیاش نووسیویەتی کە: "مەسەلەکە هەڵبژاردنی ئامرازێکە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گەلەکەمان، لەگەڵ دەوڵەت و هاوڵاتیان" بۆیە ئەگەر تۆ خائینێک بیت کە لە کاتی جەنگدا تاوانێک ئەنجام دابێت، ئەوا هیچ  مافێکت نییە  بۆ ئەوەی بژیت.
شایانی باسە ئەو لێدوانه له بەرامبەر ئەو کەسانەدا هات، کە  ڕەگەزنامەی ڕوسیی و بیانیان هەیە و گومانی پیلانگێڕییان لێدەکرێت و هەوڵیان دابێت بۆ زیانگەیاندن به هێڵی شەمەندەفەر و هێڵی کارەبا، تا کاریگەریی بخەنە سەر جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا. بەو بۆنەیەوە ئیستا چوار هەرزەکاری ڕووسی گیراون و ڕووبەڕووی ئەو تاوانە بوونەتەوە، کە بەردەوام هەوڵی خراپکرن و تێکدانەی کەلوپەلی ئەلکترۆنیان داوە، کە پەیوەندی بە کاروباری هاتووچۆوە هەیە.

سەرچاوە:

https://www.msn.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە