جیاوازیی لە ناو سیستمی فدڕاڵی وکۆنفدڕاڵیدا

Friday, 04/11/2022, 20:55

2987 بینراوە


بەرایی:

کۆمەڵگای هوشیار بۆ هەرپرسێکی نەتەوەیی وفەرهەنگی وئابووری وچآندیبە وردیی لە ئاڵوگۆڕەکان ودیاردە مەزنەکانی جیهان ودەوروبەریی خۆی دەکۆلێتەوە.لە ناونەتەوەکانی هەستیارداحیزب وسەرکردەی حیزبیی تان وپۆی ژیانی تاکی کۆمەڵگا بەرەو پەرێشآنی نابەن.لە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان حیزب هەیە ساڵهای ساڵ خەڵكیان بەدرووشم گەڵیک هەڵخڵەتاند کە تەنیا قازانی خۆیانی تێدابێ.لەیەک تابڵۆی هەڵاوسراوی سەردەرگای ئیداریی بەغدامن دەسەتەواژەی فیدڕآڵێم نەهاتە بەرچآو.ئەگەریش وڵاتی عیڕآق بە شێوەی فدڕاڵی بەڕێوەدەجێ ئەوە دەیبینین چۆن فدڕاڵییەکە!بۆ رۆژهەڵاتی کوردستانیش کە نزیک لە چڵ ساڵ خەڵكیان بە دەستەواژەی خودموختاری ووەرگرتنی خودموختاری هەڵفریواند،ئێستی داوای سیستمی فدڕآڵی لە کوڕی شای ئێران وناسیونالیزمیی ئێرانی دەکەن.نە فدڕاڵی عێڕاق بەکاری کورد دێ،نە ئەو فذڕآڵییە کە قەرارە لە کەمپەکانەوە وەرگێرێ بۆ کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
جیاوازیی لە ناو سیستمی فدڕاڵی وکۆنفذرآڵی:
سیستمی فدڕاڵی بۆئەو وڵاتانە دەبێ کە خاوەنی یەک زمانن (یەک زمانەن)،بەڵام سیستمی کۆنفدڕآڵی بۆ ئەو وڵاتانە دەبێ کە خاوەنی چەند زمانن(چەند زمانەن).لە سیستمی کۆنفدرآڵیدا خۆبەرێوەبەری ودەسەڵاتی نەتەوەکانن،کە لە شآرەکان وتەنانەت لە گووندەکان لە دەست خەڵکدایە بۆ نموونە:وڵاتی سویس.
بەڵام لە سیستمی فدڕآڵیدا زۆر بابەتی گرینگ وسەرەکی لە/ ناوەندەوە/ بڕێاریی لەسەر دەدرێ.لر سیستمی کۆنفذرآلید یەكێتی نەتەوەکان بە بنما دەگێرێ وپێکدێ.بەوواتایە بەرژەوەندیەکان بە پێی ویست ویەک بون یەکێتییە دەگەڵ یەکتر. ئەوکارەش بە شێوەیەک،فەرهەنگی سیاسیی شکۆفایی بە پێویست دەزانێ.کە ئەو شێوەیە لە دەسەڵاتداریەتیی ،دەسەڵاتی ناوەندی کەم وکەمتر دەکاتەوە،کە ئەوەش دەگەڕیتەوە بۆ خودی خەڵك وشۆڕاکان.
لەسەدەی ١٩دا گەورەبیرانی وەک (نیچە  و باکوبین) خوازیاری سیستمی کۆنفذرآڵی بون.ئەو هزرەی کە لە سەرەتای سەدەی ٢١ بە شێوەیەکی پڕ لە کەموکورتیی لە قەوارەی یەكێتی ئوروپادا خۆی نیشآن دا.
لە وڵاتی سویس تەنانەت لە سەر پاکەتی جگارەش بە سێ زمان نووسراوە دەبینی.ئەوە جگەیە لە پرسە گەورەکانی سیاسیی وفەرهەنگی وخۆبەرێوە بەری.
وێنەی بابەت: وێنەی (دینۆ) یە،کە یەکێک بووە لە بەڕێوەبەرانی ژن لە سیستمی کۆنفذرآڵدا لە سانوسانا.

وەرگێڕان بۆ سەر زمانی کوردی: ستافی کوردستانپۆست.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە