پێشمەرگە دوای کۆنگرەی ١٤

Friday, 04/11/2022, 21:19

5117 بینراوە


ئیتر،خەتای بنەماڵەی بارزانی نییە.هەرچی کە هەیە لە مرۆڤەکانە.کێ دیتوویە حیزبێک پاشناوی دێمۆکڕاتی وە قوونی خۆی خستووە کە چی لە ماوەی نزیک بە ٨ دەیە تەنیا بنەماڵەیەک بە کەڵەگایی وپارەی خەڵكی هەژاردەست بەسەردا بگرن وبە موڵكی خۆیان بزانن!بە ئاشکراش بە خەڵک بڵێن:ئەوە ئێمەیەن بمان بینن،پێتان خۆش بێ یان ناخۆش،ئێمە سوارین وئێوەش وەک کۆیلە پیادەکەی جارانن!کێ دیتوویە حیزبێک لە ماوەیەکی دوورودرێژداسێ کەس بەڕێوەی بردبێ!باوک وکوڕلە یەکێک لە ژنەکانی مەلامستەفاوپاشآن مەسعودی کوڕی لە ژنێکی دیکەی کەسی یەکەمی ئەو حیزبە بن!ئەو بنەماڵەیە بخوازن ئاشبەتاڵ رادەگەیەنن،بخوازن سەرهەڵدەدەنەوە،کەچی کەس فززەی لە بەرنایە!
خەڵك دواکەوتوویە؟ بنەماڵەی بارزانی پێشکەوتوون؟خەڵك ترسنۆکە؟بنەماڵەی بارزانی بەغیرەتن؟لە بنەماڵەی بارزانی شیاوترولێهاتووترلە باشووری کوردستان بونی نییە؟هۆڵی کۆنگرەی ١٤ی ئەوجاری سەربە بنەماڵەی بارزانیم،وێنەی هۆلی هەزارکۆیلە هاتە بەرچاو کە تەنیا کاریان چەپڵە لێذان بووە بۆ ئەوەی بنەماڵەی بارزانی نەکا دڵیان بڕەنجێ!خۆسەددامیش هەرئاوابوو.بۆچی ئەو دیکتاتۆڕەبوو،بەڵام مەسعود،کوڕی مەلای کوردکوژ،شۆڕشگێڕە؟بیستودووساڵ لە هەزارەی سێ تێپەڕیوە،نەتەوەیی هوشیار لە ئاسمانەکاندا بە دوای ژیانێکی خۆشتر حەولدەدا،کەچی خۆفرۆشێکی بێسەوادهەزار کەسی کۆیلە لە هۆلێک کۆدەکاتەوە ودەڵێ:باکۆنگرە بگرین!لەو کۆنگرەشدا حوکمە دەبێ دنگ بدەن بەمن تاکەسی یەکەمی حیزىێک بم وپاشآنیش دەبێ ئیوە خوێنی بۆ بدەن ومنداڵەکانیشتان ببنە پێشمەرگەی من!
دوای کۆنگرەی ١٤:
لە هیچ کوێی دونیادا نەبینراوە کە لە کاتی بەستنی کۆنگرەیەکی حیزبیدابەشێک لە بەشداربوان شآییوحەفلە بگێڕن!مەگەر لە سیستمی خێلگەرایی ناو بنەماڵەی بارزانی.لەسەردەمی کۆیلەداریی لە ئامریکا،پێست ڕەشەکان ئەوکات بێ وچآن لە خەباتوتێکۆشآندا بون کە خۆیان رزگاربکەن وئازاد بژین.لە بآشوری کوردستان چین وتوێژێک هەیە کە ناوی خۆی ناوە پێشمەرگە وپێشمەرگی خاک ونەتەوەی کورد!
کەچی وێنەی کۆیلەیەکی ٢٤ عەیارژیان تێپەڕدەکەن.وەتی بنەماڵەی بارزانی هەن کوڕە هەژارلە سەر ناوی کوردوکوردایەتی بە کوشت دەدەن وبازەرگانیان پێوە دەکەن.هەرمرۆڤێک پێش ئەوەی خاوەن پێشە یان کاڕێک بێ توانای بیر کردنەوەی هەیە.ئەزموونی ژیان کاری بە خوێندەوارونەخوێندەوارنییە.مرۆڤەکان بیر دەکەنەوە وبڕیار دەدەن.هەرمرۆڤێک لە دووبابەتە بەدەربوو،وێنەی کۆیلەیەکی لێدێ وەک ئەوکەسانەی کە ناوی خۆیان پێشمەرگە وکۆیلەی بنەماڵەی بارزانین.ئیدی بۆ من چیتر پێشمەرگایەتی وپێشمەرگە بە رزگاریدەر ناناسم.کۆیلەیەکە لە هزریی کەسێکی بێ واتاوبێ بیرکردنەوە.
پێشمەرگە هیچ وەزیفەیەکی مێژوویی نەماوە وپێویستە خانەنشین بکرێت:
ئەوسەردێڕە بابەتێکی ڕێزدار سەلاحەدین ئەحمەدە،کە من چەند رستەیەکم لێ دەستچن کردوە ولێرە دەینووسمەوە بۆ خوێنەریی هوشیار .بابەتەکەی رێزدارسەلاحەدین ئەحمەد زۆر زیاترە لەو چەندرستەیەیە کە من لێم هەڵبژاردوە،بەرهەمێکی ئاکادێمیکیی ورێئالیستانەیە.من لە فەیسبوکی بەرێز / تێمیرێ ئەوین / وەرگرتوە ولێڕەوە بڵاوی دەکەمەوە.
بەرێزسەلاحەدین ئەحمە لە بەشێک لە وتارەکەی دا ئاوای نووسیوە:
ئەو بوونەوەرەی کە پێی دەگووترێت پێشمەرگە هیچ ئەرکێکی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئەخلاقی نەماوە.پێشمەرگایەتی نە بەهرەیە نە پیشە، نەش پێویستیی.پڕۆژەیەکە کە زۆر جار لە رابوردوودا بۆتە هۆی تووندوتیژیی زیاتر دژ بە پەراوێزخراوەکانی بێ دیفاع.
پێشمەرگە ئەگەر بە زوویی خانە نشین نەکرێت،دەبێت بە یەکدانە دەعبای وەها،کە لە جێی وەدووی فەرهەنگی کوردەواریی کەوتن،وەدووی مافیا گەرێتی وکولتوری ئابڕووتەکاندن دروست دەکا لە رۆژهەڵات.ئەو حیزبانەی کە شەرعیەتیان لە پێشمەرگایەتیەوە وەرگرتوە جۆرە بەڵایەکی وەهان کە دەتوانن لە داهاتوودا وێنەی دەوڵەتی سەرکوتگەری بەسەرچوولە یادەوەرییە گشتیدا،بکەن بە بابەتی شێعری نوستالجیک.
سەرچاوەی کۆتایی بابەت:لە نووسینی سەلاحەدین ئەحمەد:
نیژادپەرەستی ناتوانێت کەس ئازادبکا.
سەلاحەدین ئەحمەد،پڕۆفیسۆڕ لە بەشی زمان وئەدەبی هاوچەرخە لە یونیەن کۆلێج،سکەنەکتیدی،نیویۆرک.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە