هـه‌مـوو مـنداڵان، هـۆگـری گـۆرانی و شـیعـر و سـروودن. به تایبـه‌تیـش ئـه‌و شـیعـر و سروودانه‌ی که خۆشی و شادییان پێ دەبخه‌شن. ئه‌و شیعـر و سروودانه‌ی که باسیان له ژیـان و ژینگه و باڵـندە و ئـاژەڵ و گـوڵ و په‌پـووله و له خۆشی و لە یـاری و شـادی و ئـازادی و لە جـوانی کوردستانی قـەشـەنگ و شـیریـنمان و له سه‌رچـڵـیـیه‌کانی منـداڵان کـردوون. یا باسیان له هـیوا و خواست و له خـه‌ون و خه‌یـاڵ و له راز و نیـازی پاکیـان و لە ئارەزووەکانیان کردوون. که به ئاسانی لـێـیان تێـدەگه‌ن و ژیـان و خـه‌یـاڵی خۆیـان تێـیانـدا دەبینـنه‌وە. چـێـژ و خۆشـیان لێـوەردەگـرن.
نـووسین و پێـشکه‌شکـردنی شـیعـری جـوان، به شـێوازێکی هـونـه‌ریی دیـاریکـراو، تا رادەیه‌کی زۆر دەگه‌ڕێته‌وە بۆ به‌هـرە و رۆشنبیری و ئه‌زموونی سه‌رکه‌وتووی شاعـیر.
خه‌سڵه‌تە گونجـاوەکانی شـیعـری منـداڵان
به کورتی و به چـڕی له‌م خاڵانـه‌دا، باس له تـایبه‌تـمەنـدی و لـه گرنگـترین خـه‌سـڵه‌ته گـونجـاوەکـانی شـیعـر بـۆ منـداڵان دەکـه‌یـن.
١ـ پێویسته شاعـیری شیعـرنـووس بۆ منـداڵان، بـه‌ر له هـه‌مـوو شـتـێک و مه‌رجـێک، ئه‌وە بـزانێـت که شـیعـرەکانی بۆ منـداڵان دەنـووسێـت نـه‌ک بۆ گه‌ورەکـان. نـووسیـنی شیعـریش بـۆ منـداڵان، کارێکی هـه‌ڕەمەکی و ئاسـان نییه. چـونکه نـووسینی شیعـر بۆ منداڵان، هه‌ر ئه‌وە نییه که شاعـیر چه‌نـد دێـڕێکی کـێش و سه‌روادار رێکبخات و ناوی لێبنێت (شیعـر بۆ منداڵان). شیعـری منداڵان بنه‌ما و تایبه‌تمه‌نـدی و مه‌رجی خۆی هه‌یه. که پێویسته شاعـیر له کـاتی شـیعـر نووسـین بۆ منـداڵان رەچـاوی ئه‌و مه‌رجـانه بکات. پێویستە شارەزایی لە قـوناغـەکانی گەشەکـردنی منـداڵان هەبێت و خـواسـت و ئارەزوو و هـیوا و خەونەکانیان لەبەرچاوبگـرێت. چونکە شاعـیری منداڵان کاتێک دەتوانێت کە شـیعـری جـوان و دروسـت و گرنـگ و بەسوود و کاریـگەر بـۆ منـداڵان بنووسێـت، کە شـارەزایی تـەواوی لە قـۆنـاغـەکانی گەشـەکـردنی منـداڵان هـەبێـت، لە رووی تـوانـای دەروونی و جەسـتەیی و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و سـۆزداری و هـزری و خەیـاڵ و حەز و ئارەزووەکانی منـداڵان. پێویستە شاعـیرانی شـیعـرنـووسی منـداڵان دەروونناس و پـەروەردەکـار و مامـۆســتا و هـونـەرمـەنـدبن . ناشـبـێت لەژێـر کـاریـگەریی هـیچ ئایـدۆلـۆژیـایەکی دیاریکراودابـن و رەنگـدانـەوەی لە شـیعـرەکانی بۆ منـداڵان هـەبێـت و بەرەو لایـەنێکی دیـاریکـراو ئاراسـتەیـان بـکات.
٢ـ جه‌خـتکـردن له‌سـه‌ر شـیرینی و ناسکی و ئاسانی زمـانی شیعـر بۆ منـداڵان، بەپـێی قـۆناغـه‌کـانی ته‌مه‌نیـان و به‌پـێی وشـه و رسـته گـونجـاوەکـانی فـه‌رهـه‌نگی زمـانیـان.
پێویسته وشه‌کـانی شیعـری منداڵان ئاسان و ناسک و رەوان بن، ته‌ڕ و پاراوبن. به‌بی گرێ و گۆڵـبن. وەکو گـوڵ جـوان و گه‌ش و بۆنخۆشبن، وەکو په‌پـوولە نه‌رم و نیـان و نه‌خـشینبن. وەک په‌لکه‌زێـڕینه رەنگاوڕەنگـبن. به ته‌واوی وەک دڵپـاکی و بێـتاوانی و راسـتگـۆیـی و جـوانی و سادەیی منـداڵان بـن، کە پـاک و جـوان و بێـتاوان و راستـن. ئـەم مەرجـانەش وا پێویست دەکات، کە شاعـیرانی منـداڵانی کوردمـان، شـارەزاییـەکی باشـیان لە زمـان و لە رێـزمـانی کـوردی لە داڕشـتـنی رسـتەدا هـەبێـت.
(کێش) و (ترپه) و (میوزیک) سێ بنه‌مای سه‌رەکین له شیعـردا. په‌یوەندییان به‌یه‌که‌وە هـه‌یه و ته‌واوکـه‌ری یه‌کـترین. یا گیـانێکـن له سێ جه‌سـته‌دان.
ریتـم و ته‌کـنـیکـیش پێـویسـته به‌پـێی پێـوەرەکـانی شـیعـری منـداڵان رێکـبخـرێـن.
٤ـ دوورکه‌وتنه‌وە له به‌کـارهـێنانی رەوانبـێژی و تـێز و ئاڵـۆزی له شـیعـر بۆ منـداڵان.
٥ـ هه‌ڵـبژاردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی، که له‌گه‌ڵ ژیـان و گرنگی پێـدانی منـداڵانـدا گونجاون و لە ژینگەیـانەوە نـزیکـن و بـۆ ئـەم سـەردەمە بگـونجـین.
٦ـ پێویسته شیعـری منـداڵان، بابه‌تی رەوشتی و په‌روەردەیی و دەروونی و نیشتمانی و کۆمـەڵایه‌تی و ژینگه‌پـارێـزی و مـرۆڤـایه‌تی له خـۆ بگـرێـت، تا له منـداڵـییه‌وە به ئـه‌م بەهـا و پـرەنسـیـپە بـەرز و جـوانـانە رابهـێـنرێـن.
٧ـ پێویسته ئه‌و سروود و شیعـرانه‌ی که ئاوازیان بۆ دادەنێن و دەکرێن به گۆرانی و بە سروود بۆ منداڵان و له ته‌له‌فـزیۆنەکاندا تۆماردەکرێن. له‌ژێر چاودێریی که‌سانی پسپۆر و شارەزای بواری ئه‌دەبی منداڵان و دەروونناسی و په‌روەردە و هـونه‌ری منداڵانـدابن. چونکه منـداڵان ئه‌م هـۆنـراوانه له‌به‌ردەکه‌ن. کاریـگه‌رییان له ژیانی منـداڵانـدا دەبێـت.
٨ـ پێـویسته شاعـیرانی شیعـرنـووس بۆ منـداڵان له بـواری پـه‌روەردە و دەروونناسی و ئـارەزووەکـانی منـداڵان نابـەڵـەد نەبـن.
٩ـ پێویسته شاعـیرانی شیعـرنووسی منـداڵان ئه‌وە بـزانن، که شیعـری منـداڵان، وەک هه‌ر بابـەتـێکی تری ئـه‌دەبی، پێـویستی به داهـێنان و گه‌شەکـردن هـه‌یه. پێـویستی به ته‌کنیک و ستایـل و به شێوازی گوزارشـتکـردنی تـازە هـه‌یه. چونکە منداڵانی ئەمـڕۆ منداڵانی سەدەی رابردوو نین. خواست و هـیوا و خەون و ئارەزوەکانیشیان جیاوازن.
١ـ شـیعـر گه‌شه به زمـانی منـداڵان دەکات و شارەزایی زمـانی داهـێنانیان زیاتر دەکات. توانـایـه‌کی زیـاتریشیان دەبێت بۆ گوزارشـتکردن لە سـۆز و خەیاڵ و لە هەسـتەکانیان. بۆ گەشەکردنی به‌هـرەی نووسینیان لە شـیعـردا. فه‌رهـه‌نگی وشه‌کانیشیان دەوڵه‌مه‌نتر دەکات، له رێی خوێندنەوە و بیستنی شیعـرەوە کۆمه‌ڵێک وشه و رسته‌ی تازە فێردەبن.
٢ـ شـیعـر هـۆیـه‌کی گـرنـگه بـۆ منـداڵان، بـۆ گـوزارشتکـردن له بیـر و نـاخ و سـۆز و دەروونیان، بۆ گه‌شه‌کردنی خه‌یـاڵ و به‌هـرەی ئه‌دەبی و هـیوا و خولیا و خه‌ونەکانیان.
گه‌لـێک له که‌ڵـه شاعـیرانی کورد و جیهـانی، له منـداڵیـیه‌وە هـۆگـری شـیعـر نـووسین بوون، له‌گەڵ شیعـردا ژیـان و گه‌ورەبـوون، تا بوون به‌و شاعـیرە مـه‌زن و ناسراوانه.
١٤ـ له میـانه‌ی شـیعـرەوە، به‌هـرە و گـه‌لی له تـوانـاکـانی منـداڵان دەردەکـه‌ون، وەک دەنـگـڕەوانی و به جـوانی پێشکه‌ش کـردنی شیعـر و دەرخـستنی ئازایـه‌تی ئه‌دەبیـیان.
١٥ـ شـیعـر و سروود، رۆحـی کوردایه‌تی و هـاوبه‌سته‌بـوون و کوردستان په‌رروەری له دڵـی منـداڵاکانتـان شـیرینـتر دەکات. په‌رۆشـێکی زیاتـری نیشـتمانییان دەبـزوێنێـت.
زیاتـریش پابـه‌نـدی نه‌ریـت و به‌هـا نیشـتمانییه‌کـان دەبـن.
١٦ـ شیعـری شیریـن و گونجـاو بۆ منـداڵان، گه‌شه به چـێژی ئه‌دەبی منداڵان دەکات و هه‌سـت دەوڵه‌مه‌نتـریـان دەکـات و هـانیان دەدات بۆ دەرخـستنی توانـا و بەهـرەکانیان.
١٧ـ شـیعـر، هـۆکـارێکه بۆ بنیاتـنانی که‌سایه‌تییه‌کی دروسـت و بۆ رووانـدنی رەوشتی به‌رز و خـوو و نه‌ریـت و بەهـای جـوان. بـۆ زاخـاودانی هـۆش و هـه‌ست و دەروونی منـداڵان. کە کاریگەرییان لە ژیـانی ئەمـڕۆ و داهـاتـوویان دەبێـت.
داوا له شاعـیرانی شـیعـرنـووس بـۆ منـداڵان و له دادەکـانی باخـچـه‌کانی منـداڵان و له مامۆستایانی قوتابخانه بنەڕەتییه‌کان و له دایکـان و باوکان دەکه‌ین، که منداڵه‌کانیان و قـوتابییه‌کـانیان ئاشـنا و هـۆگـری شـیعـری جـوان و به‌سوود بکـه‌ن، چونکه شیعـر له زۆر رووەوە سوودێکی زۆر نایاب به منـداڵه‌کـانتان و به قـوتابییه‌کـانتان دەبه‌خـشێت.
کەواتا شـیعـر دەتوانێـت ئه‌رکـێکی زۆر گرنـگ ببـینـێـت، له چەنـد رەهـه‌نـدێکی وەک: په‌روەردەیی و نه‌ته‌وەیی و نیشتمانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و رەوشتی و جوانی و سروشتی و ویـژدانی و ســۆزداری و هـزری مـرۆڤـایـه‌تی. ئـه‌وە شـیعـری منـداڵانـە، کـه منـداڵـه چـاوگـه‌شـه‌کـانتـان به کوردایـه‌تی و کوردسـتان په‌روەری گـۆش و پـه‌روەردە دەکات. فـێری وانه‌ی نیشـتمان په‌روەری و دڵسـۆزی و خـه‌بات و تـێکـۆشان و خـۆڕاگـری و ئازایـه‌تی و دلـێری و به‌رگـری و کۆڵـنه‌دانیـان دەکـات. ئـه‌وە شـیعـرە که رۆڵـه‌کانتان فـێری رەوشت به‌رزی و رەفتار دروستی و گه‌شبینی و هـیواخوازی و چاکه‌خوازی و هـاوکـاری و یـارمـه‌تی و لـێـبـووردن و رێـزگـرتـن و بـرایـه‌تـی و ژیـنگـەپـارێـزی و هـاوڕێـتی و مـرۆڤـایـەتی و زۆر شـتی جـوانی تـر دەکـات.