بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ سوید بە هەموو مەرجەکانی تورکیا رازی بوو

Sunday, 06/11/2022, 11:30

7271 بینراوە


هەواڵەکانی دوێنێی سوید ئەوەی پشتڕاست کردەوە، کە  سوید بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی ناتۆ، بە هەموو مەرجەکانی تورکیا رازیی بووە، بەوبۆنەیەوە سەرۆک وەزیرانی نوێی سویدیش ئولوف کریستەرسۆن (Ulf Kristersson) لە رۆژی 07-11-2022 سەردانی تورکیا دەکات و بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ ئۆردوغاندا دادەنیشێت.

هەروەکو سەرچاوەی ئەو هەواڵانە رایانگەیاند، کە سوید چیدی پشتگیری شەڕڤانانی کوردی رۆژئاوا GYPJ) ناکات و پشتیان تێدەکات، هەروەها بایکۆتی چەکفرۆشتنیش لەسەر تورکیا هەڵدەگرێت.
وتەبێژی ئوردۆغان (ئیبراهیم کالین)یش پێشوازی و پێخۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو بڕیارەی سوید دەربڕی وتی، ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنی باشە، کە سوید هاتە سەر ئەو بڕیارەی پشت دەهاتە چەکدارەکانی یەپەژە، کە بەشێکە لە پە.کە.کەی تیرۆریست.
ئەم بڕیارەی حکومەتی نوێی سوید ناڕەزایی هەر سێ پارتە ئۆپزیسیۆنەکانی دیکەی سوید  دەربڕی و ئەم بڕیارەیان بە لاوازیی حکومەت ناوبرد.
ئەو بەشەی کە پەیوەستە بەم هەواڵەوە، بە زمانی سویدی گوێی لێبگرە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە